دەوڵەتى نەتەوەیى یان دەوڵەتى سەربەخۆى كوردى،خەوێنێكى مەزنى نەتەوەى كوردە
09/01/2012, 12:00 (GMT+1)

لە دواى خۆپیشاندانەكانى 17 شوبات و رۆژانى دوایى، پارتى دیموكراتى كوردستان ناو بەناو باس لە دەولەتى كوردى دەكات، ئەوەى من دەمەوێت بە كاك یادى بڵێم ئەوەیە كە دەولەتى كوردى پرۆژەى خەڵكى كوردستانە، پرۆژەى هەزاران سیاسەتمەدار و حزب و رێكخراوى سیاسى كوردستانە، پارتى لە هەمو كەس و لایەنێكى كوردى كەمتر باسى لە سەرەبەخۆیى كوردستان و دەولەتى كوردى كردوە، بۆیە دەبێت پرۆژەى دەولەتى كوردى هى هەمو خەڵكى كوردستان و كەس و لایەنە دڵسۆزەكانى كوردستان بێت، نابێت پرۆژەى پارتى بێت، پارتى بە تاكتیك داواى دەولەتى كوردى دەكات، بۆ ئەوەى لە قەیرانى ئەمرۆ رزگارى ببێت،یەكێتیش بۆ پاراستنى دەسەڵاتى خۆى لە عراقدا دژى دەولەتى كوردیە، كەوابو ئەم دو حزبە مافەكانى گەلى كورد دەكەنە قوربانى پاراستنى دەسەڵاتیان لە هەریمى كوردستان و لە عراق، هیچیان بروایان بە سەربەخۆیى كوردستان و مافە رەواكانى ترى گەلى كورد نیە، بۆیە تۆش وەك نوسەرێكى كوردستاپۆست نابێت رێگە بە خۆتبدەیت لە بەر سیاسەتى نادیموكراتى و نانەتەوەیى پارتى، دژى سەربەخۆیى كوردستان بوەستیتەوە، نابێ ریكەش بە خۆت بدەیت بكەویتە ژێر كاریگەرى چەمكەكانى تاڵەبانیەوە و بە بیانوى دكتاتۆریەتى پارتى و بنەماڵەى بەرزانیەوە، دژایەتى دەولەتى سەربەخۆى كوردى بكەیت. بێجگە لەوە من لەو باورەدام، هیچ پێكهاتەیەكى خێڵەكى وەك پارتى، ناتوانێت كێشەى نەتەوەیى چارەسەر بكات، ئەگەر كورد ببێتە خاوەنى كیانێكى سەربەخۆ، بە زوترین كات لە زوڵم ستەمى ئەم دەسەڵاتدارانەى كوردستان رزگارى دەبێت.
لە كۆتاییدا دەمەوێت دوو قسە لەگەڵ یاد عەلى بكەم: یەكەم ئەو دەنگانەى لە سلێمانى لیستەكەى عەلاوى هێنانى، ئەوە دەنگى شویعیەكانى كوردستان بوو، لەبەر ئەوەى حزبى شیوعى عراقى لەگەڵ لیستى عەلاوى بەشدارى هەڵبژاردنى دیسەمبەرى ئەنجومەنى نوێنەرانى عراقى 2005 كرد، دوەم قسە ئەوەیە كە كاك یاد بە هزرى رەش و سپى بیردەكاتەوە، ئەوەى لەگەڵى نیە بە دوژمنى حساب دەكات، چۆن تاڵەبانى منافسەكانى خۆى بە سەگ ناساند، یاد عەلى بە نووسەران و لایەنگرانى دەولەتى كوردى دەڵێیت كاوێژ دەكەن، كاكە یاد لەبەر ئەوەى كاوێژكردن كارى مەڕ و بزن و گایە، كەوابو تۆش نوسەرانى كوردستانى بە مەرو بزن و گا دەچوێنى، سەیرە هێشتا سەرۆ قادر و تاڵەبانى نەمردون، یاد عەلى جێگەیان دەگرێتەوە.
کوردستانپۆست ناونیشانی ئەم بابەتەی گۆڕی، ئەم تایتڵەی بە گونجاوتر زانی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

