نەك گۆڤاری لیڤین و ستافەكەی بەلكو ژیان و ئایندەی كورد لە مەترسیدایە
11/08/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەمرۆكە لەم هەرێمەدا هەمووشتیك بڤەیە باسی خزمەتگوزاری و كەم و كوریەكانی بكەیت و نارەزایی دەربریت بەتێكدەر و گێرەشێوێن لەقەلەم ئەدرێیت و هێمای سوور لەدەورت ئەدریت و چارەنووسیشت نادیارئەبیت, هەزاران گەنجی خاوەن بروانامەی بەرز لەچاوەروانی دامەزراندندا سەرباری دەیان وەعدی بی بنەما سەبریان براو رژانە سەر شەقام و بەردەم دەزگاكانی بەرپرس لەو كیشەیە, بەلام ئەمیش بەدەست تیوەردان و هاندانی ناحەزان لەقەلەم درا!؟ لەنیو دام و دەزگانی حكومی و ناحكومیدا ناتوانی رەخنە یانارەزایی لەسەر كەم و كوری و بابەتیكی نەتەوەیی گرنگ دەرببری چونكە لەئاستی هەرەسەرووی حیزبەوە و دەزگاكانی سەركوتكردن و تیرۆر بەنویژی نیوەرۆ تیرۆرت ئەكەن و بوختانی جۆراوجۆریش ئەخەنە پال تیرۆركردنەكەت, ئەگەریش جەماوەر فشاربخاتەسەریان و داوای روونكردنەوە بكەن ئەوا بەبەپیك هینانی لیژنەیەكی لیكۆلینەوەی كارتۆنی خوی ئەكەنە چاوی میللەت. ئەگەر بیت و باس لەخەون و خولیا و ئاواتیك بكەیت بۆئەوەی وەك سەرۆكیك یا ئەندامیكی خیزانی سەرۆك هەریم یاخود خزاوای سەرۆك هەریم بژیت ئەوا زەنگی مەرگت لیدەدریت و دوور لەهەموو عورف و عادەت و یاسایەكی مرۆیی گوللە دەنینە نیو دەوت و چرای ژیانت كۆتایی پێدیت. باسی دزی و بەقاچاخ بردنی نەوت و سەرچاوەكانی تری ئەم ولاتە لادانی ماسكی رووی دزەكان مافیاكانی قەتل و خوینرشتنت لی قوتدەبیتەوە و دەكەویتە بەرهەرەشەی لەناوبردن و كوشتن ئەگەر هاتو پەردەت لەسەر رووی گەندەلكار و دز و خائینیك لادا و عەرشی ئەژدەهاكانت هەژاند ئەوا وەك سۆران و وەك سەردەشت و وەك عەبدولستار تاهیرشەریف درندانە و نارەوایانە لەپشتەوە خەنجەرلەدل ئەدەن و مەرگت بۆ ئەكەن بەدیاری ئەگەرهات و داوای مافی ژیانیكی بەروومەت و سەرفراز و ئازاد و بەختەوەر بكەیت و ووشە یكەیت بەچرا و ریگەی تاریك و پروەیشومەی خەبات و تیكۆشانی دیموكراتی و نەتەوەیی بگریتەبەر و كۆل نەدەیت و رووبەرووی خائینان و خۆفرۆشان بیتەوە و پارە و پوول و وەزیفە و سەروەت و سامان بكەیت بەقوربانی بەرژەوەندی گشتی و فیداكار و خزمەتكاری گەل و نیشتمان بیت ئەوا هەرگیز لەم ولاتە شوینت نابیتەوە؟ كەواتە چ هۆكاریك هەیە بمانپاریزیت؟.ئەگەرسەرشۆری و بەندایەتی و ئەلقەلەگوێیی قبول نەكەین؟ كەواتە نەك گۆڤاری لیڤین و نوسەران و رۆژنامەنوسان بەلكو هەرهەموومان وەك نەتەوە و وەك نیشتمان لەژیر مەترسی لەناوبردن و داگیركاری دوژمنان و خۆفرۆش و خائینانداین؟.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

