لێبرمان: دان به کیشهیی کورد داده‌نێت و به تورکان ده‌ڵێت: بڕۆن کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن
10/04/2010, 12:00 (GMT+1)

1- له دوایین کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی عاره‌بی ئه‌ردۆغان وتی: بوونی ئیسرائیل گه‌وره‌ترین کێشه‌یه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین.
2- له‌وماوه‌یه‌دا لێبرمان و باقی به‌رپرسانی حکومه‌تی ئیسرائیلی چواند به شافێزی سه‌رۆکی فه‌نزویلا و مه‌عمه‌ر قه‌زافیی لیبیا.
ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌ردۆغان و له ته‌ک بوونی ده‌یه‌های دیکه ، نیفاقی سیاسی و لێتێکچوونی حکومه‌ته فاشیله‌که‌ی ئه‌که‌په به دیارده‌خات. له لایه‌ک له دژی چه‌وسانه‌وه‌کانی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین له غه‌زه قسه‌ده‌کات و هه‌ڵوێستی توند ده‌رده‌بڕێت ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ش مناڵانی کورد دادگایی ده‌کات و سیاسه‌توانانی هه‌ڵبژێردراوی کوردان له باکوری کوردستان له زیندان ده‌ئاخنێ، سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئێستا له‌گه‌ڵ سوپای دڕنده‌ی تورک هاوئاواز ده‌خوینن بۆ هێرشکردنه سه‌ر باره‌گاکانی گریلا و نوێترین ته‌کنیکیش بۆ ئه‌و شه‌ڕه ساز و ئاماده‌کراوه که به‌شێکی هه‌مان ته‌کنیکی ئیسرائیله که بۆ سه‌ر فه‌له‌ستینییه‌کان ئیسرائیل به‌کاریان ده‌با .
دیاره دوڕووی سیاسی ئه‌که‌په ، هه‌مان که‌ڵچه‌ری گه‌لی سه‌رده‌ستی ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانییه‌کانه ، که ئه‌وێ رۆژی له دژی گه‌لان بۆ خاپاندنیان به‌کاریان ده‌برد.
ده‌بێ بووترێت سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ترین هه‌ڵوێست که ئه‌گه‌ر له خودی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلهوهش نه‌بوایه ، دووباره ههڵوێستیهکه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی کورد به رێزه‌وه وه‌رده‌گیرا ، کاتێ لێبرمان وه‌زیری ده‌روه‌ی ئیسرائیل بۆ په‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: با بچن کێشه‌ی کوردان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته ئه‌گه‌رچی هه‌ڵوێستێکی مه‌ردانه‌یه به‌لام کاتێ ئاوڕ له مێژووی نزیکی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌ده‌یته‌وه سه‌یر ده‌که‌یت ئه‌ویش هه‌ڵوێستێکه ده‌ربڕی نیفاقی سیاسییه که نه‌هامه‌تییه‌کانی هه‌ردوو گه‌ل (فه‌له‌ستینی و کورد) بوونه‌ته خۆراکی ئه‌و سیاسه‌ته دووڕوو درۆینانه‌یان.
ئیسرائیل ده‌بوایه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌ربڕیایه و ئێمه‌ی کورد باوه‌ڕمان بکردایه ، ده‌بوایه لێبوردنی له‌گه‌لی کورد بخواستایه سه‌باره‌ت به راده‌ستکردنی ئۆجه‌لان بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته که ئێستا بۆته نه‌یاری ، لێبوردنی بخواستایه له‌و قه‌تلوعامه‌ی که له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئیسرائیل له ئه‌وروپا له دژی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامیدا و بووه هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی کۆمه‌ڵێک له به‌رخۆده‌ر که له‌دژی ئه‌و راده‌ستکردنه‌ی ئۆجه‌لان چاڵاکیان ئه‌نجامده‌دا.
خه‌ڵکی کوردستان گه‌لی جوو و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به هاوسۆز و دۆستی داده‌نا و دایده‌نێ که زۆرجار هه‌مان چاره‌نووسیان به‌ده‌ست گه‌لانی سه‌رده‌ستی ناوچه‌که بۆ یه‌کتری ده‌نرخاند.بۆیه ئێستاکه چه‌نده ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لێبرمان دڵمان خۆش ده‌کات ، دوو ئه‌وه‌نده‌ش دووڕوویی ئه‌و حکومه‌ته‌مان بۆ وه‌ده‌رده‌خا. ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ کورددا ئاشتبێته‌وه ، ده‌بێ ده‌ستبه‌جی لێبوردن له خه‌ڵکی کوردستان بخوازێت و ئه‌و په‌یوه‌ندییه که لێره‌و له‌وێ به نهێنی له‌گه‌ڵ ده‌زگا جاسوسسی و تیرۆریستیه‌کانی پاراستن و زانیاری هه‌یه‌تی بپچڕێنیت وبیگۆڕێت به په‌یوه‌ندییه‌کی تۆکمه‌ی ئاشکرا. خه‌ڵکی کوردستان هیچ شه‌رمێکی به‌و په‌یوه‌ندییه ناێیت و رێز بۆ گه‌لی جوو و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی داده‌نێت ، بۆیه ناکرێت حکومه‌تی ئیسرائیل وه‌ک داگیرکارانی کوردستان مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌کدا بکات و له کاتی پێویست بۆ ئیستهلاکی سیاسی و ئیحراجکردنی تورکیا دۆزی کورد به ڕه‌وا دابنێت ، کاتێکیش نێوانیان خۆش بوو نوێترین ته‌کنیک بدات به سوپای دڕنده‌ی تورکیا کوڕوکچانی پێبکوژێت. ئه‌م ههڵویستهئ ئیسرائیل له‌ته‌ک مێژووی ته‌کتیکی کورتخایه‌ن دژی کوردان هیچ مانا و ده‌لاله‌تێکی سیاسی جددی به دۆزی ره‌وای کوردان نابه‌خشێت ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت راستییه‌ک وه‌ده‌رده‌خا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: که هه‌موو ده‌زانن کورد له ژێر چه‌وسانه‌وه‌یه‌کی قوڵدایه و ده‌کوژرێ و ده‌بردرێ به‌به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه که‌چی ته‌نها بۆ مزایه‌داتی سیاسی ئێشوئازاره‌کانی کوردان به‌کارده‌بردرێ ، ئه‌گینا ئه‌و کاره‌ی ئیسرائیل له‌دژی خه‌ڵکی کوردستان کرد له راده‌ستکردنه‌وه‌ی ئۆجه‌لان و پێشکه‌شکردنی نوێترین ته‌کنیکی شه‌ڕ ده‌توانین بڵێین: گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی خسته‌به‌رده‌م کاروانی به‌رخۆدانی گه‌له‌که‌مان له گه‌یشتن به مافی سه‌رخۆبوون.
له کۆتاییدا هه‌ڵوێستی لێبرمان به‌ته‌نها بۆ ئێمه‌ی کورد کیفایه‌ت نییه و ده‌بێ له‌ته‌ک ئه‌وه‌دا لێبوردن له گه‌لی کورد بخوازێت و چیدیکه ته‌کنیکی شه‌ڕ به‌و ده‌وڵه‌ته فاشییه نه‌دا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

