مه‌سعود بارزانی بۆ درۆکردن هاته‌وه..نێچیر شه‌ممه چیی وت له لقی دوو!.
01/03/2011, 12:00 (GMT+1)

ده‌زگاکانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی مه‌سعود، تا لێره نه‌بوو (به پیلان)له ماوه‌ی 13 رۆژدا قه‌تل و عامی خه‌لکی کوردستانی کرد ، به ئاگروئاسن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل خه‌لکی هه‌وڵیر کرد تا خۆپیشاندانه نه‌که‌ن ، هێزی دنیایی به‌سه‌ر سلیمانی به‌ده‌ر له هه‌ر پرینسپێکی یاسایی و ئه‌خلاقی ،وه‌رکرد . ئێستا هاتۆته‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایش به پشتیوانیکردن له خۆپیشانده‌ران و دڵنه‌وایی قوربانیانی هێزه به‌ربه‌رییه‌کانی، بداته‌وه ، دێت و ده‌ڵێ: راسته ناره‌زایه‌تیی هه‌یه ،بەڵام نابێت ئەو نیگەرانی‌و ناڕەزاییانە بۆ مەرامی سیاسی بقۆزرێتەوە.
ئه‌م گۆته‌یه‌ی ته‌واو نیه‌ته‌کانی مه‌سعود بۆ هه‌مووان ئاشکرا ده‌کات ، که ئه‌م ده‌سه‌لاته به‌ته‌مایی چاکسازی و گۆرانی ریشه‌یی نییه به‌لکو ده‌یه‌وێت مۆدیلی لیبیا به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی کوردستان پیاده بکات ، خه‌لک ناچار بکات توندوتیژی به‌کارببا ، له‌دوایین ساتیشدا ، تێیتهقێنێت بڕوا.
مه‌سعود و ده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌که‌ی مه‌ودایه‌کیان بۆ خه‌ڵکی نه‌هێشتۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی راکانی خۆی ده‌ربڕێت ، خه‌ڵکی ته‌نها یه‌ک ئۆپشنی له به‌رده‌م ماوه که توندوتیژی به‌رامبه‌ر هێزه داپلۆسێنه‌ره‌که‌ی به‌کارببات. بهعسیس هه‌روای ده‌کرد ، هیچ کایه‌کی بۆ خه‌لکی نه‌هێشتبۆوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی تێدا ببینێت و رای خۆی تێدا نمایش بکات ، بۆیه خه‌ڵکی به‌ناچاری رووی له هه‌لگرتنی چه‌ک له دژی ده‌کرد.ئه‌م ده‌سه‌لاته به تایبه‌تی خودی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌و هاوکێشه‌یه ناگات ، تا فشار بۆ ته‌نگکردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کان زیاد ببێ ، ئه‌وه‌نده له ناوه‌وه دژهفشار دورست ده‌بێت و ته‌قینه‌وه دێته ئاراوه و ئه‌و کاته‌ش هیچ چاره‌سه‌رییه‌ک داد نادات.
نێچیر بۆئه‌وه‌ی دوارۆژی خۆی نهبهستێنتهوه به دوارۆژی ره‌شی مه‌سعود و مه‌سرور ، له کۆبوونهویهکیدا له‌گه‌ل به‌رپرسی لق و کارگێر و ئه‌ندام لق و ناوچه‌کان ووتی: پیدهجێت ئیشێکی خراپمان کردبێت به سووتاندنی باره‌گاکانی گۆڕان.. ئه‌م گۆته‌یه‌ی نێچیر که خۆی پلاندارێژه‌ری سیاسه‌ته‌کانی بنه‌ماڵه‌یه ئه‌وه ده‌رده‌خات له په‌رچه‌کرداره‌کان ده‌ترسن و له دڵه‌ڕاوکێدا ده‌ژین..
بارزانییه‌ک له نێو بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود هه‌والێکی بۆ ناردووین و ده‌یه‌وێت پاکانه بۆ مه‌سعود بکات و ده‌ڵێت: براینه توخوا ئه‌م زانیارییه راست بکه‌نه‌وه ئه‌م ڤێلایه هی کاک مه‌سعود نییه له‌سه‌رێ ره‌ش ئه‌وه هی نێچیره با پێشتان بڵێم چه‌ندی لێ خه‌رج کردووه ، تاوه‌کو ئێستا بڕی 118 ملیۆن دۆلاری لێ خه‌رج کردووه ، ئه‌و بارزانییه که دلسۆزی مه‌سعوده و ده‌ڵێت: من ئاماده‌م له دادگایه‌کی عادیلانه بۆی بسه‌لمێنم که هی مه‌سعود نییه هی نێچیره.
https://www.kurdistanpost.com/biz/image_com/masu%20kastel..jpg
لێره‌دا به‌و براده‌ره بارزانییه ده‌ڵێین: ئه‌م ڤێلایه هی کامیان بیت گرنگ نییه ، چونکه ده‌بێ بۆ خه‌لک بگه‌ڕێته‌وه ..مه‌سعود پاش ئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆی حوسنی و بنعه‌لی و قه‌زافی بینی ، ده‌بێ له دووڕیگای به‌رده‌می یه‌کێکیان هه‌لبژێرێ: یا ده‌بێ ببی به مرۆڤ ئه‌وه‌ی تاڵانی کردووه بیداته‌وه و هه‌رچییه‌کی له خوێن رشتووه دانپیا بنێت و داوای لیبوردن بکات و یا مۆدیلی ئه‌و به‌ناو سه‌رۆکه گۆڕبهگۆڕانه هه‌لبژێرێ.. تازه خه‌ڵکی کوردستان بڕیاریان داوه ، له بڕیاری خۆیان پاشگه‌ز نابێته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

