ئیدی دادوه‌ر و داواکارییه گشتییه‌کان ، ده‌بێ خۆیان یه‌کلا بکه‌نه‌وه..
05/04/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه‌ی له کوردستان هه‌یه ، گه‌نده‌ڵی نییه ، به‌لکو تالانکردنه که دوو بنه‌ماڵه‌ی چه‌ته‌ی چه‌کدار ، له شێوه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قه‌زافی و عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ، ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. بۆیه ده‌سته‌واژه‌ی گه‌نده‌ڵی زۆر بچووک و بێ مانا ده‌مێنێته‌وه له ئاست ئه‌و کرده تالانییه‌ی که له 24 سه‌عات و له7رۆژی هه‌فته و 30رۆژی مانگێک و ئه‌و ده‌یانساڵه‌ی که هه‌ردوو بنه‌ماڵه ده‌رهه‌ق به گیرفان و قووتی خه‌ڵکی ده‌یکه‌ن. بۆیه واده‌خوازرێت ئیدی بۆ وه‌سفکردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیفه‌تی گه‌نده‌ڵکارانیان نهخهینهپاڵ ، به‌لکو به‌ناوه راستییه‌که‌ی بانگیان بکه‌ین و وه‌ک مافیا و چه‌ته‌ی تاڵانچی ناوزه‌دیان بکه‌ین.
په‌رله‌مان و حکومه‌ت ، ئه‌ویش دوو ناون ، که ئه‌سته‌مه به‌سه‌ر ئه‌و ئیداره بێ ده‌سه‌لاته و ئه‌و گردبوونه‌وه‌ی کۆیله‌کان بسه‌پێ. ئه‌وه‌ی هه‌یه حکومه‌ت نییه ، کاره‌ساته‌کانی 17ی شوبات و دواتر ئه‌وه‌ی سه‌لماند ، بۆ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی کۆمه‌ڵێ له کۆیله‌کانی ده‌سه‌ڵات دیسان ئه‌سته‌مه ناوی لێ بنرێت په‌رله‌مان ، 13 یاسای بێ مانا به ساڵێک و نیو ده‌رکردووه ، هه‌ر یاسایه‌ک زیاتر له 6 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان که‌وتووه!.

زۆرجار له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مکانه له‌گه‌ڵ برا نووسه‌ره‌کانمان ، ده‌بێته مشتومڕمان ، چونکه ده‌سته‌واژه‌ی سه‌رۆک ، بۆ که‌سیک دێت ، سیفاتی سه‌رۆکی تیابیت ، مه‌سعود بارزانی نه‌ک هه‌ر سیفاتی سه‌رۆکی تیانییه ، به‌لکو ئه‌گه‌ر له سیسته‌مێکی دیموکراسی بوایه ده‌بوو ته‌نها له‌سه‌ر کاره‌ساتی 31ی ئاب به‌سزای گه‌ل له دادگایه‌کی عادیلانه بگهیهنرابایه.
ئێستا له‌دوایین په‌ره‌گرافدا ، دێینه سه‌ر سیسته‌می دادوه‌ری و داوکاری گشتی . دووکه‌سی سه‌ربه‌خۆ و ته‌نانه‌ت هاوڵاتی ساده ناکۆک نین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که سیسته‌می دادوه‌ری سیستهمیکه گرێدراوه به هه‌ردوو بنه‌ماڵه ،پارێزوانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ن و چۆنیان بوێت ئاوا له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه بۆ پاراستنیان له خه‌ڵکی به‌کارده‌برێن و، له‌دواجاردا دیاره به‌کاریشیان ده‌هێنن له دژی خه‌لکی. سه‌ده‌ها نمونه له‌به‌رده‌سته که ناکرێ باسی لێوه بکه‌ین. له یه‌مه‌ن و لیبیا و میسر و تونس ده‌یه‌ها دادوه‌ر و داوکاری گشتی له کاتی شۆرشدا ، ده‌ستیان لهکارکێشیاوه و چوونه به‌ره‌ی گه‌ل. ئه‌وه‌ی وایلێکردن دیاره زیندووی ویژدانیان بوو تا چیدی چاره‌نووسی خۆیان به چاره‌نووسی ره‌شی دیکتاتۆره‌کان گرێنه‌ده‌ن و خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان له تووڕه‌یی خه‌ڵک بپارێزن. ئێستا له کوردستانا ، هه‌ردوو بنه‌ماله هیچیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه ، سیناریۆکان به‌شێکی زۆریان فه‌شه‌لیان هێنا، ئه‌وه‌ی ماوه له‌به‌رده‌ستیان ویرای هێزه مێلیشیاتهکانین دیارهدادوهر و داوکاره گشتییه‌کانه ، تا به‌کاریان بینن له دژی خه‌ڵکی سته‌مدیده و تێیانوهبگلێنن له تاوانه‌کانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه، که دڵنیاین چاره‌نووسیان زۆر ره‌شتر ده‌بێت له بنعه‌لی و موباره‌ک و قه‌زافی و عه‌لی ساڵح، بۆیه داوا له دادوه‌ر به‌رێزه‌کان ده‌که‌ین که چیدیکه نه‌بنه دارده‌ست و خه‌ڵکی سڤیل و رۆژنامه‌وانان و مامۆستای زانکۆ و ئاینیه‌کان بۆ ده‌سه‌ڵات سزا نه‌ده‌ن. تکایه چاره‌نووسی خۆتان به چاره‌نووسی ره‌شی جه‌لال تاله‌بانی و مه‌سعود بارزانی مه‌به‌ستنه‌وه.


دادوه‌ر و داواکاره گشتییه‌کان ئه‌وه ئێوه‌ن وه‌لیدی تهمهنگوڵ ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی جه‌لاده‌کان!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

