بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌رسیان له به‌عس وه‌رنه‌گرت !
15/03/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م دو بنه‌ماڵه‌یه له‌تاو پاره‌و دزینی سامانی نیشتمانی ئاگایان له میلله‌ت نه‌ماوه ،هه‌مو ئه‌و زوڵم زۆره‌ی به‌عس که کردی به‌رامبه‌ر به کورد بایه‌ک بو به‌لای گوێیاندا رۆی.ده‌رسیان له ئه‌زمونی چه‌ندین ساڵی به‌عس وه‌رنه‌گرت که له دوا ویستگه‌ی ته‌مه‌نی دیکتاتۆری‌دا به چ ئاقارێ گه‌یشت و چی به سه‌رهات،تا ئێستاش ئه‌مان خۆیان به نوێنه‌رێکی راسته‌قینه‌ی ئه‌م میلله‌ته به‌د به‌خته ده‌زانن و واده‌زانن تاسه‌ر بۆیان ده‌لوێ.بێ ئاگان له‌وه‌ی بوڕکانی جه‌ماوه‌ر له ته‌قینه‌وه‌دایه و رۆژێ دێت ره‌نگه وه‌ک سه‌دام ته‌نانه‌ت نه‌توانن هاوتای ئه‌و له کونێکی هاوشێوه‌ی ئه‌و خۆیان حه‌شار بده‌ن.
ئێستا جه‌ماوه‌ر بێداره چیتر به به‌ڵێنی باق و بریق بڕواتان پێ ناکات چونکه به درێژایی هه‌ژده ساڵی حوکمتان سه‌لماندتان که ناتوانن ببنه ده‌وارێ بۆ خه‌ڵکی سته‌م دیده. قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و شه‌ڕی براکوژی نه‌فره‌تتان لێده‌که‌ن.دڵنیابن ره‌هێڵه‌ی ڕاپه‌ڕین و ڕقی پیرۆزی جه‌ماوه‌ر به ڕێوه‌یه هاکا گه‌شته لاتان وه‌ک هه‌مو دکتاتۆره‌کانی دونیا به مێژوی ڕه‌شی سپاردن !
دیاره مانگی 5 پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌کرێ که خه‌ڵک گه‌شبینه به‌وه‌ی گۆرانکاری بکرێت ئه‌ویش به هه‌ڵبژاردنی ده‌نگێک که بتوانێت داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ر جێ به‌جێ بکات و قه‌ره‌بوی ئه‌م چه‌ند ساڵه بکاته‌وه که میلله‌تی تیا بوبه سوته‌مه‌نی به ده‌ست ده‌سه‌ڵاتێک که نه‌یتوانی ته‌نانه‌ت مافه سه‌ره‌تایییه‌کانی وه‌ک ئاو و کاره‌با بۆ خه‌ڵک دابین بکات.ئیدی کاتی ئه‌وه هاتوه زۆر به راشکاوی و بێ سڵه‌مینه‌وه تاکی کورد راستیه‌کان بدرکێنی و بیداته‌وه به نێو چاوی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، که ته‌نها و ته‌نها چاویان پاره وگیرفان ئه‌بینێت و کوێرن له ئاست راستیه‌کان.خه‌ڵک ده‌بێ هۆشیار بێت نه‌ک به بۆنه‌ی هه‌ردو حیزبی باڵا ده‌ستی یه‌کێتی و پارتی یه‌وه ده‌نگ نه‌ده‌ن،ده‌بێ بڕۆن ده‌نگ بده‌ن به نه‌یارانی ئه‌م دو حیزبه ئیتر عیلمانی بێت یا ئیسلامی گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م پێڕه گه‌نده‌ڵانه نه‌مێنن چونکه لای خه‌ڵکی قێزه‌ونن.
سوید
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

