به‌ته‌ڵاقی مام جه‌لال باوهڕنهکهن ....
19/02/2009, 12:00 (GMT+1)

به‌ڵێ ڕۆژی به‌ده‌یان جار خه‌ڵکانی دڵسۆز‌و ڕۆشنبیر ئاگاداری ده‌که‌نه‌وه که جه‌نابی کۆمه‌لێک خه‌ڵکی نه‌فس نزم و بوده‌ڵه‌ی له‌خۆی کۆکردۆته‌وه وکردوونی به‌خوا به‌سه‌ر خه‌ڵکی سلێمانی و گه‌رمیان و شاره‌کانی دیکه‌ی کوردوستانه‌وه.خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ده‌ستکراوه بن ئه‌وا ڕێگا ناده‌ن که‌س له یه‌کێتیدا بمێنێته‌وه له‌خۆیان زیاتر .. کێشه‌که ئه‌وه‌یه مام رێزی ته‌نها بۆ که‌سێک هه‌یه که قسه له قسه‌یدا نه‌کات . به‌واتایه‌کی ترده‌بێت بهدیکتاتۆریهتهکهی ڕازی بێت.
هه‌رچی که‌سێک نه‌فسیه‌تی به‌رز بیت و عیزه‌تی نه‌فسی هه‌بێت لای جه‌لال تاڵه‌بانی پولێکی قه‌ڵب ناهێنێت . ئاخر دیکتاتۆره‌کان هه‌میشه خه‌ڵکانی سه‌رله‌قێن و خۆبه‌ره‌پێشه‌وه له‌خۆیان کۆده‌که‌نه‌وه.
مام جه‌لال ئێستایش واده‌زانێت ساڵانی شهستهکانهو له چه‌می رێزانه ده‌ڵێ : با ئه‌م قه‌یرانه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی که‌س پێینه‌زانێت له که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندندا باسی نه‌که‌ن . ئه‌مه له‌کاتێکدا هه‌ر دوای دوو ڕۆژ سی ئێن ئێنیش باسی کرد ئه‌وه سایتی عاره‌بی هه‌ر باسی مه‌که به سه‌دان سایت باسیان کردووه‌و له سایه‌ی سه‌ری گه‌نده‌ڵییه‌کانی پ‌د‌ک و ینک وه عه‌ره‌به‌کان هه‌موو کوردیان کردووه به دز و گه‌نده‌ڵ و به‌ڕاست و چه‌پدا جوێنمان پێده‌ده‌ن. نازانن ئێمه بۆ خۆمان قوربانین ، قوربانی ده‌ستی سه‌رکرده خێڵهکییهکانمان و میلله‌ته دواکهوتووهکهمانین ، که به هه‌موو شتێک ڕازییه و له هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌موو سووکایهتیهدا به ئاسته‌م له‌به‌رخۆیه‌وه نووزهییهکی لێوه دێت یان هه‌ر نایه‌ت..
له‌کۆتاییدا به ڕابه‌رانی رێفۆرم ده‌ڵێین چاوهروانتانین بزانین به‌ڕاستتانه و کوردتان مه‌به‌سته یان ته‌نها یه‌کێتی نیشتمانییهکهتان و ده‌سه‌ڵات و کورسی و پاره ! هیوادارین ئێوه یش کورد نا‌ئومێد نه‌که‌ن . چاره‌نووسی هه‌موو مێژوو خه‌باتمان تا ئه‌مڕۆ، که‌وتۆته ده‌ستی ئێوه . مام جه‌لال ڕێچکه‌ی سه‌دامی گرته‌به‌ر . ئه‌گه‌ر ئێوه‌یش ڕێچکه‌ی جه‌لالییه‌ت و مام بگرنه‌به‌ر ، ئاوا ئێمه‌یش ئه‌وکاته ده‌بێت : وه‌ک فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌نگ به له‌شکری شمشێر و ڕیش بده‌ین .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

