تاڵەبانی بارزانی خەڵەفاون یان خەڵك بەحەیوان دەزانن؟
08/10/2009, 12:00 (GMT+1)

وادیارە بارزانی و تاڵەبانی لەوەتەی هەن گیا تاڵ دەخۆن بۆیە پێویستیان بە پارە نەبووە.
بەڕاستی كاتێك گێومان لەو قسە سەیرو سەمەرانەی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی دەبێت. مرۆڤ توشی سەرسوڕمان دەبێت! سەر سوڕمان لەوەی كە ئەم دوو بەناوسەركردەیە یان ئەوتا خەڵەفاون یان ئەوتا خەڵك بە حەیوان دەزانن؟ بۆیە بەو شێوەیە لە بەرچاوی هەموو جیهاندا ئەو درۆ زل و زەبەلاحانە دەكەن.
كاتێك دەنوسین درۆزنن ئەوە نە تەشهیرە و نە زمانی زبریشە ئەوە تەنها ڕاستیەكە، تەنها لای خەڵكە دەریوشەكانیان كفرو قەدەغەیە، چونكە هەندیكیان لە ئەزەلەوە كۆیلەن هەندیەكیشیان بە پارە خۆیان كۆیلە كراون.
جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی سەروەت و سامانی ئەم خەڵكە خێر لە خۆ نەدیوەی كوردی باشور تاڵان دەكەن.چەندین باندی مافیای گەورە گەورەشیان بەرداوەتە گیانی خەڵك بكوژ و ببڕ خۆیانن، كەچی ئاوا بێشەرمانەش خۆیان بەسەر خەڵكەوە كردووە بە فریشتە.
تاڵەبانی بارزانی خەریكە نیوەی كوردستان دەكەن بەموڵكی خۆیان ئەوە جگە لەوەی لە دەرەوە خودا دەزانێت چییان هەیە لە پارەو ماڵ، بەڵام ڕاست دەكەن لەوەدا دەستیان كورتە كە نەیان توانیوە لە مەریخ ئەرزو خانو ڤیلا بكڕن. هەربۆیشە بەو شێوەیە دەكڕوزێنەوە و دەڵێن: بێ پارەین.
زۆر جار بیر لەوە دەكەمەوە كە ناوێك بدۆزمەوە بۆ ئەم دوو بنەماڵە و چەتەكانیان، تائێستا ناوێكی شایستەم دەست نەكەوتوو. كاتێك دەنوسین ئەمانە مافیان، تاڵانچین . بەڕاستی بە غەدرێكی گەورەی دەزانم بەرامبەر بە تاڵانچیەكان و مافیاكانی دونیا، لەبەر ئەوەی گەرورەترین مافیا لە جیهاندا ئەگەر زۆر زەرەر بەخڵك بگەێت، ئەوپەڕی بە چەنسەد هەزار خەڵكێك زەرەر دەگەیەنێت. بەڵام ئەم دوو بنەماڵە زەرەر لە كۆی كۆمەڵگەی كوردی دەگەینن لە هەر چوار پارچەكەی كوردستان كە چەندین مللوێن مرۆڤن. بۆیە دەبێت وەكو ڕێزێك لە باندە مافیاكانی جیهان و تاڵان چیەكان كە ئەو ناوەیان لێنراوە، ئەبێت هەموومان بۆ ناوێكی زۆر زۆر لەوانە گەورەتر بگەڕێن و بە باڵایانە بیدورین؟، بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو ڕێگە لەو جۆرە مرۆڤانە بگرێت كە ناوی خۆیان دەنێنن سەركردەو شۆڕشگێڕ چی و چیتر، لە ژێر ئەو پەردەیەدا خۆیان دەڵەمەند كەن و جاسوسی و سیخوڕی بۆ ئەم وڵات و بۆ ئەو وڵات بكەن.
بۆ مەسەلەی هەڕشەكردنەكەی مەسعود بارزانی لە میدیای ئازاد و گۆڤاری لڤین، بەندە ئەوەندەی پێ دەڵێم بە هەرچی هێزو و چەتەو چەقۆ كیش و سەرسەری كە هەیەتی، ناتوانێت تۆسقاڵێك بەمانترسێنێت و ساردمان بكاتەوە لە كارو پیشەكەمان. بۆیە سەری خۆمان بەو هەڕەشكردنە بەعس ئاسایانەیان نایەشێنین، هەرچیان لە دەست دێت با بیكەن بێ باك بن لە ئەنجام دانی.
لە بارەی گرتنە بەری ڕێگای یاسا دژی گۆڤاری لڤین ڕۆژنامە ئازادەكانیش،بەندە باوەڕم بە هیچ دادوەرو دادگایەكی كوردستان نیە، ئەو دادوەرانە ئەوەندە لە كادرێكی حیزبی عیارە 24 دەچن ئەوەندە لە یاساناس و شتی لەو جۆرە ناچن. چونكە ئەگەر ڕاستبێت یاسا سەروەر بێت و دادوەرەكان ڕاست گۆن. ئەبوایە ئیستا سەرانی بێسەری یەكێتی و پارتی لە زینداندا بونایە، بۆیە دادگا و یاسا لە كوردستاندا تەنها پێلاوێكی بارزانی و تاڵەبانی زیاتر هیچی تر نینن.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

