ڕونكردنەوەیەك بۆڕاى گشتى ئەگەر ئەنفال چیەكان دادگاى ناكەن , بۆچى بەفریشتە دەیان ناسێنن
25/06/2009, 12:00 (GMT+1)

جێى سەرەنجە ئەو تاوانبارە ناوى لە لیستى داواكراوانى تاوانبارانى دۆسیەى ئەنفال دا هەیە پێشتر هەڵهات بۆ دەرەوەى وڵات و دواتر گەڕایەوە و وەكو تاوانبارە كوردەكانى تر داڵدە دراوە و ئێستالە شارۆچكەى كفرى دادەنیشێت و دەبوو لەلایەن حكومەتى هەرێمى كوردستان و دەسەڵاتدارانى هەرێمى كوردستانەوە ڕادەستى دادگا بكرابا، بەڵام لەلایەن یەكێتى نیشتمانى كوردستان داڵدەدراەوە و حیسابى تایبەتى بۆ دەكرێت و لە ئاستى سەرۆك كۆمارى دا پێشوازى لێ دەكرێ , جەلال تاڵەبانى لەلایەك پێشوازى لە نوێنەرى كەسوكارى ئەنفال كراوان دەكات و ئەبێتە ئەندامى ڕێكخراوەكەیان بۆ داكۆكى كردن لێیان و لەلایەكى ترەوە هەر خۆى پێشوازى لەتاوانبارەكان دەكات.
ئێمە وەك لقى گەرمیان ڕێكخراوى چاودێرى كوردۆساید، بەرامبەر بەم هەوڵیستە دولایەنەى دەسەڵاتدارانى كورد لەبارامبەر تاونبارانى ئەنفال دا ناڕەزایى دەردەبڕین و داواكارین كە تەواوى ئەو كەسانە رشادەستى دادگابكەن كە وەك تاونبارى پرۆسەى ئەنفال و كۆمەڵكوژى خەڵكى كوردستان لەلایەن دادگاى باڵاى تاوانەكانى عێراقەوە داواكراون بەمەبەستى دادگاى كردنیان .
25-6-2009
لقى گەرمیان ڕێكخراوى چاودێرى كوردۆساید
Kurdocide Watch
www.chak.be
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

