<

بەڵێنەكانى دكتۆربەرهەم!

26/04/2011, 12:00 (GMT+1)
لە(سه‌دام حسێن) ى گەورە دیكتاتوریان پرسى سیاسەت چیە؟ گوتى ئەوەی (كەبەڵێنێك بەخەڵك بدەیت، جێبەجیى بكەیت، بەڵام لەهەمان كاتدا بەڵێنێكی تر بە خۆت بدەیت، كەجێبەجێی بكەى. وە كاتێك دەسەڵات دەگریتە دەست. نە ئەوە جێبەجێ بكەى، كە بە خەڵكت دابوو نە ئەوەش كەبە خۆت دابوو). با لە سه‌دام حسێنەوە بێمە سەر دكتۆر بەرهەم. ئەم بەڕێزە لە هەلمَەتى هەلـَبژاردنەكاندا، بە بەڵێنی جۆراوجۆر گوێمانی كەڕ كردبوو، بە دروشمی كردار شەرتە چاومانى كوێر كردبوو. دەمانگوت دیموكراسى، دەیگوت كردار شەرتە. دەمانگوت ئازادى، دەیگوت كردار شەرتە، وەبەڵێنی وەهاشى دەدا كە هەزار ساڵى تر داوامان نەدەكرد. بگرە ئەم بەڕێزە واى لێهاتبوو كە هیشتا هیچمان لە دەم نەهاتبوە دەرەوە، یەكسەر دەیگوت بەڵی من دیموكراسى بەرپا دەەكەم، بەڵێ من گۆڕان وچاكسازى دەكەم، كردار شەرتە. ئیتربەم شێوە و بەم بەڵێنە زەبەلاحانە لە گەڵ ئێمەدا خۆى خەریك كردبو. لەو لاشەوە لەگەڵ خۆیدا، تاوتوێی بەڵینەكانى دەكرد. تومەز بەڵێنى واى بە خۆى دەدا، زۆر لەو بەڵێنانە زەبەلاح تر بوون. كە مۆسۆلۆنی وێدام حسین بە خۆیان دابوو.جا ئێستا دكتۆر بەرهەم ساڵح توانى بەهۆى كارە ساختەو تەزویرەكان كە ئە ندامەكانى پارتەكەى و، ئەندامانی حزبە هاوشیوەكەى، كە بە هۆى دەزگا نایاسایەكانیانەوە ئەنجامیان دا. لە هەڵبژاردنەكاندا ئەنجامیان دابوو. توانیان حكومەتێكى كارتۆنى و، نادیموكراسى دروستبكەن. كردیانە كابینەى شەشەم و، خۆیشى كرا بە سەرۆكى كابینەكە، با بزانین ئەم بەڕێزە لە ماوەى ساڵ ونیوێك لە تەمەنى دەسەڵاتیدا بەڵێنەكانی لە نێوان خودى خۆیى و، خۆیى و هاوڵاتیاندا، چە ندى وچەندیكى تردا جێبەجێ كراون، وەیان لە ئایندەدا جێبەجێ دەكرێن. بۆ هاوڵاتیان كوا دیموكراسى؟ كوا ئازادى؟ كوا چاكسازى؟ لەم ماوەیەیدا، حزب زیاتر دەستى خستە نێو زانكۆكان، رۆژنامەكان زیاترچاودیری كران، بودجەى وڵات زیاتر لەلایەن حزبەكانەوە فەرهود كرا. كارەكانى ترى كابینەى پێنجەم كە بۆ حزبەكان بوو زیاتر بونەوە، ئەمەو سەرەڕاى چەندین كارى نابەجێێ تر دژبە هاولاتیان، كە لێرەجێگاى نابێتەوە، بوە هۆى توڕەبون و، زیاتر بێ ئومێدبونى هاولاتیان. سەرئەنجام هاوڵاتیان دەنگیان لێ بەرزبووەوە، بەچەندین فۆڕم و شێوەى جیاواز، داواى چاكسازى بەرزكرایەوە. سەرئەنجام هەردوو پارتى دەسەڵاتدار خۆیان پێ نەگیراو، دەسەڵاتى توندو تیژى گەشتەلوتكەو خوێنى هاوڵاتیان تێكەڵ بەزێرابەكان كرا. دنیایەك توندوتژى تر ڕوویدا كە بۆ هەتا هەتایە لە مێژوودا نەفرەتی لێ دەكرێ. ئێستاش باردۆخەكە بەردەوامەو، هەموو كوچەوكۆڵانەكان، بەسەربازگە كراون و، دەسەڵاتدارانیش، لە سەرەوە زیاتر فرمان بە خوێن ڕشتن دەكەن. دیمە نێك دروست دەكەن كە (بەعسیش) دروستى نەكردوە. ئەو بەرێزەش لە سەرەوە دانیشتوە، من دەپرسم: ئەمە بوو كە بە هاوڵاتیانت دابوو؟ كردار شەرتەكەتیش هەر ئەمە بوو؟. (سەدام) ڕاستی گوت كە وتى بەڵێنێك بە هاوڵاتیان دەدەیت. كە جێبەجێى ناكەیت. لە هەمانكاتدا هەرڕاستیشى گوت، كە وتى، بەڵێنێك بە خۆت دەدەی كە جێبەجێى ناكەیت، چونكە وەك چارەنوس پێى گوتبێت، كە پە تى سێدارە نەهێڵێت بەڵێنەكەى بەخۆى دابوو جێبەجێى بكات. بۆ تۆ جەنابى دكتور بەرهەم ئەو بەڵێنانەی كە بە خەڵكت دابوو هەر زوو جێ بەجێت نەكرد. بەڵام ئەو بەڵێنانەى بە خۆتت داون. جێ بەجێت كردوون. یان هەروەكو (سه‌دام) هاوڵاتیان، ڕێگەى جێبەجێكردنت لێ دەگرن. ئەمە پرسیارێكە داهاتوو وەڵامت دەداتەوە؟؟!.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست