هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره شه‌ڕی نێوان ئه‌نفالچیان و جه‌ماوه‌ره.
29/04/2009, 12:00 (GMT+1)

چه‌ندین کاره‌ساتی شه‌رم ئامێزیان به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌دا هێناوه که ئازاره‌کانی له ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه زیاتر‌و کاریگه‌رتره به بۆچوونی من ئه‌نفا لێکی تر بکراینایه نه‌وه‌ك کاره‌ساتی 31ی ئابی خیانه‌تکار ڕوویبدایه یاخود ههڵهبجهیهکیتر ڕووی بدایه نه‌وه‌ك و له‌شکر کێشی تورکیا‌و ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان بکرابایه. ئه‌گه‌ر گهندهڵیهسیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه باس بکه‌ین ده‌بێت به کتێبێك بینوسین ئه‌گینا به ووتار نایه‌نه ژماردن. که‌چی به جۆرێك جه‌ماوه‌ریان چه‌واشه کردووه هێشتا دوای ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی وکاره دزێوانه‌یان واز له‌ده‌سه‌ڵات ناهێنن و ناهێڵن پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به دیموکراسیانه به‌ڕێوه بچێت.
جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌و کۆیله‌ی ده‌ستی هه‌ردوو بنه‌ماڵه، به خه‌باتی خه‌ڵکانی دڵسۆز‌و ڕۆشنبیره بوێره‌کان که‌ش و هه‌وایه‌کی ئازادی ڕاده‌ربڕین هاتۆته کایه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و له ده‌ستی بده‌ن تاوان‌و ئۆباڵی هه‌ر کاره‌ساتێك که ده سهڵاتی کوردی به‌سه‌رتانا بهێنێت خۆتان به‌رپرسیارن و ههرخۆیشتان باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن . ئه‌مڕۆ ههرههمووتانگیرۆدهن به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و خێڵه‌کی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه به‌ڵام پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی تر ئه‌توانن دوا بزماری خۆتان له تابووتی ئه‌و دوو حیزبه بنه‌ماڵه‌یی یه بده‌ن و بیانکه‌ن به به‌شێك له ڕابووردوو.
ئه‌وه‌ش بزانن شه‌ڕی ئه‌مجاره شه‌ڕی نێوان (جاش و پێشمه‌رگه پارتیزانه‌کانه شه‌ڕی نێوان ئه‌نفالچی و ووڵاتپارێزانه شه‌ڕی نێوان دایکی شه‌هیدوو به‌رپرسه دزه‌کانه، شه‌ڕی نێوان جوتیارو کێڵگهوموستهشارو دیواخانه، شه‌ڕی نێوان کۆیله‌کان و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت وخێڵهکانه، شه‌ڕی نێوان ڕۆشنبیره ویژدان زیندوو و جاش قه‌ڵه‌مه‌کانه شه‌ڕی نێوان عومه‌ر خاوهروئازاد که‌ری فڕۆکه‌وان تاریق ڕه‌مه‌زانه، شه‌ڕی نێوان که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان وداڵدهدهری عه‌باس باڵوڵ ئاغاکانه،شه‌ڕی نێوان دایکی سۆرانی مامه حه‌مه‌و سه‌رۆ قادرهکانه، شه‌ڕی نێوان خه‌ڵکی ته‌کنۆقرات و ئه‌ندام به‌رله‌مانه خهوتوهکانه، شه‌ڕی نێوان دیموکراسی ومافی مرۆڤ ودکتاتۆری و زیندانه تاریکهکانه، شه‌ڕی نێوان بێوه‌ژنه هه‌تیوباره‌کان و سه‌رکرده داوێن پیسه‌کانه، شه‌ڕی نێوان خه‌ڵکی
لادێ و پێشمه‌رگه کۆنه بێ ئهمهکهکانه،شه‌ڕی نێوان ماڵی دارودهرگای له‌وح و ڤێلای مه‌ڕمه‌ڕی به‌رپرسه دزه‌کانه).
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

