دەروێشەكانى (على باپیر) یش دەویان وت بە ئاوى كوڵەباڵ خورماڵ مان گرتووە .
29/08/2010, 12:00 (GMT+1)

بەڵام وا لەم سەردەمى دیموكراسىو مەدەنیەتەدا لە سەر دەستى كۆمیتەیەكى سەربە حیزبێكى بەناو شۆسیال دیموكراتدا جاریكى ترو دواى 7 ساڵ لە پرۆسەى ئلزادىو پاك كردنەوەى سنورەكە لەو جۆرە ئەقڵیەتانە ئەم تۆوە دزەى كردووەو لە ناوكێڵگەیەكى تردا وەكو بژار كیلگە كەى داپۆشیوە . ئەوەش سوڵتەى كۆمیتەى خورماڵە كە لەدواى پرۆسەى ئازادییەوە ئەوەندەى سەرقاڵن بەدانانى پلاتى ستراتیژى یەوە بۆ داگیركردنى جێگادوكانێكو پارچە ئەرزەیەك هیچ كات نیو ئەوندە خۆیان خەریك نەكردوە بە شتى حیبزبى خۆیانەوە ، لێرەدا جاریكى تر فكرەى ناونیشانى بابەتكە دەبێتە كلتورو جیاواز لە ئاوى كوڵەباڵەكە ئەمان ئەڵێن بە خوێن گرتومانە و ئەمە ئەفرۆشنەوە بە هاوپەیمانەكانیان كەلە ناوچەى خورماڵى پارتین ئەمەش ئەو گەنجە لەبابەتەكەیدا ئاماژەى بۆ كردووە ، تاكار دەگاتە ئەوەى گەنجێكى سەركێش كاسەى سەبرى پردەبێو پەردەى رەشى سەرگەندەڵیەكانیان هەڵدەماڵىو ئەم پرسە كەلەبەرى تێدەكەوێت بۆ یە ئەمەى خوارەش بە شێكى ترە لەو عەدالە تیە كۆمەڵایەتیەى كە بانگەشەى بۆ دەكەن . بەم چەند پرسیارە .؟؟
1- جێ دوكانەكانى بەرانبەر بەنزینخانەى كۆنى خورماڵ موڵكى وەزارەتى ئەوقافەو سورەقەیدیان بە ناوى هەمان وەزارەتە بەچ یاسایەك كۆمیتە داى بە ....و.....و....,و.....و ؟؟؟
2- ئەى ریزە دوكانەكانى سەرریگاى سەیرانگاى احمد ئاوا بەكام رێساى دادپەروەرى دران بە هەندیك كادرى سەربە حیزبى دەسەلات دار . ؟؟
3- ئەى دوكانەكانى بەرانبەر پاسەوانى سنور هى كام كورە هەژارە ..؟؟
4- ئەو فەرمانگەى كشتوكاڵە بودجەى بینایەكى زۆر لەوە گەورەترى بۆ دەرچوە كە ئێستاهەیە ئەو گەنجە باسى كردوە . ؟؟
5- یەكێك لە بەرپرسەكانى بەشى زیادەرۆى لە شارەوانى خۆى زۆر ترین زیادەرۆى كردبوو ..؟
6- سەرۆكى پێشوى شارەوانى كەراى كرد بۆ ئەمەریكا كێ دانرا لە جێى ئەگەر كۆمیتە داىنەنا كێ داینا ئەى لەسەر بنەماى چىبوو ....!!!!؟
ئەوەى جێ ى پرسیارە ئەوەیە دواى بلاوبونەوەى زانیاریەكانى ئەو گەنجە بەرێوە بەرى ناحیەى خورماڵ رونكردنەوەى داوەو باس لە بونى بەڵگە دەكات ، با بەرێزیان لیژنەیەكیش دروست بكات بۆ لێكۆڵینەوەى ئەو دوكانو پارچە زەوییانەى كە لە دواى پرۆسەى ئازادى یەوە داگیركراون بابزانین جگە لە خەڵكى سەربە كۆمیتەى خورماڵ كەسى ترى تێدایە یان نا .. ئەى ئەمە بەڵگە نیە كامەیە بەڵگە رەنگى چۆنە ....؟؟؟؟؟؟؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

