حكومه‌تی هه‌رێم گا به گونا ئه‌ناسێته‌وه !!!
08/06/2009, 12:00 (GMT+1)

هه‌واڵه دڵته‌زێنه‌كانی نانبڕین و ده‌ركردنی كارمه‌نده به هه‌ڵوێسته‌كان، له لایه‌ن ته‌وه‌ری دسه‌ڵاتداری ناو یه‌كێتی هه‌مو خه‌ڵكه بهشهرهفهكهی توشی شۆك كرد، ئێمه ده‌زانین كه یه‌كێتی ته‌نها ئه‌توانێ سزای ئه‌ندامه‌كانی خۆی بدات به سه‌رنج ڕاكێشان ، سڕكرن ،ده‌ركردن له حیزب ، به‌ڵام نانبڕین، له په‌یره‌وی ناوخۆیی یه‌كێتی و ته‌نانه‌ت له حیزبه فاشسته‌كانی دونیادا بوونی نییه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگای سه‌رسوڕمانه یه‌كێتی یان ته‌وه‌ری ده‌سه‌ڵاتداری ناو یه‌كێتی بۆ دروستكردنی به‌ربه‌ست به‌ڕووی ئه‌و دڵسۆزانه‌ی له گه‌ڵ گۆڕاندان و نایانه‌وێ ده‌نگ به دز و فایلداره‌كان بده‌ن ،نایانه‌وێ ده‌نگ به میلله‌ت فرۆشه‌كان بده‌ن ،نایانه‌وێ چوار ساڵی ترئه‌م جانهورانه وه‌كو دێوه‌زمه به سه‌ر سنگی خۆیان و ماڵ و منداڵه‌كانیانه‌وه بێت ،كه‌وتونه‌ته وێزه‌یان و له كاره‌كانیان ده‌رئه‌كرێن و موچه‌كانیان ده‌بڕن یان ده‌یانگوازنه‌وه بۆ شوێنێكی تر ،
له كاردانه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یاندنێكدا گشت ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بیرورای جیاواز له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌رده‌كرێن.....ئه‌گه‌ر نێچرڤان و حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌به‌ستیان بێت بگه‌نه ڕاستی ئه‌م كاره‌ساته با بفه‌رمون بچنه گرده‌كه یان له كه‌ناڵی ((كه‌ی ئێن ئێن)) گوێبیستی موعاناتی ئه‌و ماموستای زانكۆیانه بن كه له كاره‌كانیان لابراون ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی نایانه‌وێ ده‌نگ به (لیستی كوردستانی) بده‌ن .با گوێبیستی ده‌نگی ئه‌و پۆلیسانه بن كه به‌رپرسه دێرینه‌كان ئه‌پارێزن، كه سه‌رده‌مانێك بوو خۆیان ئه‌خسته ناو گه‌رداو تا پاپۆڕه‌كه‌ی كورد ڕزگار بكه‌ن له تۆفی ئاو ... پێ ده‌چێت حكومه‌تی هه‌رێم به بانگ و سه‌ڵای مه‌لا باوه‌ڕناكات ، به ده‌نگی نێره‌كه‌ر باوه‌ڕ ئه‌كات ...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

