مەسعود زۆر هیلاک و ڕووخاو سەرکز دیارە.... بۆچی؟
13/03/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەوندەی من لە مەسعود شارەزابم خۆی لە ناخی خۆیدا زۆر چاک دەزانێ کە بەرەو هەڵدیر دەڕۆن وە شتەکان زۆر خوار ڕۆیشتوەو بە دڵی ئەو نیەو ئاقارەکەی باش نابێت. من لەو باوەڕەدام کە ئەو مێژووەی دیتەوە بیر کە هەموی پڕ شکەست و پڕ لەخیانەت بوو هەر بۆ ئەوەی خۆی و خێڵی بارزانی بتوانن بگەنە ئەو ئاستەو بەئاسانی بتوانن ئاوا لەسەر سەکۆیەکەوە لە بەردەمی عەشامیکی خەڵکی کوردستان کۆبیتەوەو وەک پاشا بانگەواز بدات و دەنگ بەرز بکاتەوە و بڵێ ' ئەوەی کەمن و باوکم و خێزانی بارزانی کردومانە کەس لە مێژوی کوردا نەیکردوە'. بەڵام خۆدی خۆی باش دەزانێ کە مەبەستی شۆڕشیی ئەوان هەر بۆ ناوو بەرزی تیرەی بارزانی و پلەو پایە بووە، کە بۆیە لەپیناویدا جەنگاون، هەر لەبەر ئەمەشە لەمێژوودا شەڕیان لەگەڵ تیرەکانی ناوو بارزان و بادینان و پشدەر وئێران و توران کردوە بۆ ئەوەی بگەنە ئەو ئامانجە. مێژوو شایەتە کە هەرکەسێک هەڵسابیت بە شۆڕشێك یا بزووتنەوەیەک کەلەوان نەبووبێت ئەوان زۆر بە ڕاشکاوانە پەلامرایان داون و بنبڕیان کردوون، ئەگەر خۆیان نەیان توانیبێت ئەو کارە بکەن، ئەوا هانایان بردوە بۆ دووژمن 'عارەب، تورک، فارس'..هتد. هەر وەک بوون بە جاشی ئێران و تورکیا بۆ لێدانی کوردانی ئەو دوو ووڵاتە. جا هەر لەبەر ئەم هۆیەیە مەسعود هیندە نارەحەتە ئێستا هەست بەوە دەکات کەخەریکە جڵەوەکەی لەدەست دەچێت و وا پیویست دەکات لایەک لەو لایەنانەی کە لەوەو پێش هانای بۆ بردوون و جاشایەتی بۆ کردوون ئیستا بین بەهانایەوە بۆ لێدانی میللەتی کورد بەتایبەتی خەڵکی شاری سلیمانی، بەڵام ئەمەی بۆ ناکرێ بۆ؟
یەکەم لەبەر ئەوەی ئەمەریکا لەوێیە ، دوو ئێران و تورکیاش خۆیان هێندە باووهۆزی ووڵاتەکەی خۆیان باش نیەو وە خۆشیان هەمان کێشەی کوردیان هەیە، وەئەگەر بۆشیان بکرێ ئەوا ئالەم کاتەدا ناتوانن لەبەر ترسی بوونی ئەمەریکا لە کوردستان، سیەم ئەوەش وەزعی بەغدایە کە خۆتان دەزانن چ وەزعیکە، ئەگینا مەسعود هیچ نیگەرانی نیە لەداوای یارمەتی تەنانەت لە شیتانیش بۆ دووبارکردنەوەی ٣١ ئابیکی تر بە مەرجی سەرکەوتن. مەسعود خۆی باش دەزانێ ئەمە جاران نیە، پاساو هەبێ بۆ لێدانی کورد بەدەستی کورد. کارتەکانی دەستی هەمووی لای میللەت کەشفن. تەنانەت مام جەلالیش ناتوانی ئەوەی بۆ بێنێتە دی. کەواتە ئالەبەر ئەم هۆیانەیە مەسعود هێندە دڵی گیراوەو ناخۆشە، وە تێبینی دەکرێت کە دەزانی باری خۆی و خێڵی بارزانی لە لیژیدایه. دەزانێ ئەم برینە قوڵەی ئێستاو جاران کە بە میللەتیان گەیاندوە ساڕێژەکەی زۆر گرانە و مەحاڵە. لەبەر کۆبونەوەی ئەم هەموو ئالۆزیەی کە تێوەی گلاوە هەر لەکۆنەوە هەتا ئێستا، بووە بە گرێیەکی شێرپەنجە لە مێشک و دەروونیدا و کاریکردۆتە سەر ئەوەی کەنەتوانێ بە دەنگێکی سافوو سەربەرزەوە بێ کۆکین قسە بۆ میللەت بکات.
١٣/٠٣/٢٠١١
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

