کورد خواشی ده‌وێ و خورماش، وه‌ڵامێك بۆ هیوا ئه‌حمه‌د، که ده‌ڵێت گۆڕان له به‌ریتانیا مافی ئافره‌تی سه‌قه‌ت کرد
15/12/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م چیرۆکه ڕۆژانه له‌ناوماندا دووباره ده‌بێته‌و چونکه خه‌ڵك له هه‌موو شتێك قسه‌ده‌که‌ن و که‌سی واهه‌یه له هیچ شتێك ڕازی نیه‌و خۆی له هه‌موو شتێکیش هه‌ڵده‌قورتێنێ! فه‌رمون سه‌یری ئه‌م نمونانه بکه‌ن
که‌سێك سیاسه‌ت ده‌کات ده‌ڵێن بۆ دانانیشێ به‌ده‌ردی خۆیه‌وه؟ هیچیش ناکات ده‌ڵێن ده‌ستی به کڵاوه‌که‌ی خۆیه‌وه گرتوه تا با نه‌یبات! گه‌ر له هیچ شتێکدا قسه نه‌کات و ده‌می خۆی بگرێت پێی ده‌ڵێن له‌ترسا قسه ناکات! که خۆشی بۆ ڕانه‌گیراو که‌وته قسه کردن پێی ده‌ڵێن باب الژی یاتی منه الریح سده واستریح
ئه‌و که‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان کاری سیاسی ده‌که‌ن پێیان ده‌ڵێن بۆ ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ کوردستان ئه‌وان بۆ ئه‌وێ باشن؟ که دهگهڕێشنهوه ده‌ڵێن بۆ کورسی و ده‌سه‌ڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه!
کرۆکی باسه‌که‌م له‌سه‌ر نوسینه‌که‌ی کاك هیوا ئه‌حمه‌ده که ده‌ڵێت گۆڕان له به‌ریتانیا مافی ئافره‌تی سهقهتکرد. من به‌م براده‌ره ده‌ڵێم گه‌ر کۆمه‌ڵێك ژن کۆبنه‌وه و له‌سه‌ر باروودۆحی ئه‌مکاته‌ی کوردستان کۆكبن و بیانه‌وێت هه‌وڵێك بۆ گۆڕانی ئه‌و بارودۆخه بده‌ن بۆچی خراپه؟ خۆ گۆڕان خۆی حزب نیه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌که! ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی ژنه‌کانیش نه له‌ژێر چه‌تری یه‌کێتی ئافره‌تان و نه له سایه‌ی یه‌کێتی ژناندا بوه! زۆربه‌ی ژنانی به‌ریتانیاش به‌تایبه‌تی دانیشتوانی له‌نده‌ن به بۆنه‌ی سه‌رقاڵیانه‌وه به مناڵوماڵ و ژیانی سه‌ختی ئه‌م وڵاته ناتوانن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیاندا خه‌بات بکه‌ن، بۆیه له‌زۆر کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌کاندا دیارنین. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که گۆشهگیربن و له بارودۆخی کوردستان بێئاگابن. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه چه‌ن ژنێکی داخ له‌دڵی له‌نده‌ن کۆبونه‌ته‌وه‌و پشتگیری خۆیان بۆ گۆڕان ده‌ربڕیوه‌و پێم وایه ئه‌مه‌ش تاوان نیه! دوای ئه‌وه کاك هیوا ناوی شعلهخان ده‌هێنێت و ڕۆیشتنی بۆ بهرمهنگهام به شتێکی سلبی باس ده‌کات. له‌مه‌شدا پێی ده‌ڵێم ڕاسته شعلهخان که خێزانی کاك نه‌وشیروانه‌و به‌بۆنه‌ی سه‌رقاڵیه‌وه نه‌یتوانیوه کاری سیاسه‌ت بکات به‌ڵام وه‌ك هه‌موو ژنێکی سته‌مدیده‌ی ئه‌م گه‌له بۆی هه‌یه بچێته کۆڕ‌و کۆبه‌نه‌وه، له ڕۆژی کۆبونه‌وه‌که‌شدا نه وتاری پێشکه‌ش کردوه‌و نه ته‌ده‌خولی هیچ شتێکی کردوه! من له نزیکه‌وه شعلهخان ده‌ناسم و ساده‌یی و دڵفراوانی و دڵ‌پاکی ئه‌و ئافره‌ته که‌م وێنه‌یه و خۆی به په‌روه‌رده‌کردنی مناڵه‌وه سهرقاڵکردوهو به دورو نزیك ته‌ده‌خولی هیچ شتێك ناکات، بۆیه پێم ناخۆشه گه‌ر یه‌کێك باسی ئه‌و بهێنێته کایه‌وه‌و یان وه‌کو کاك هیوا ده‌ڵێت که گوایه پێی ده‌ڵێن شعلهی برایم ئه‌حمه‌د که ئه‌م نازناوه ئه‌رزو ئاسمان له شعلهخانهوه دوره! من داکۆکی له‌سه‌ر که‌س ناکه‌م و هه‌ر که‌سه‌و کرداری خۆی دیاره به‌ڵام وه‌کو ده‌ڵێن کورد خواشی ده‌وێت و خورماش و خه‌ڵکیش وه‌ك حه‌کایه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ره‌وه بۆم گێڕاونه‌ته‌وه له هه‌موو شتێك بێویژدانانه نه‌دوێن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

