یەكێتى و پارتى خواى دزەكان . سەیرى گەورەترین دزینى نەوت بكەن لەلایەن هەردوو بنەماڵەى چەتە.
23/04/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەم دوو حزبە سەردەمانێك بوو شەڕى ناوخۆیان بەرپاكردو چەندین كوڕى گەنجى ئەم كوردستانەیان لەناو برد ، بەڵام ئمڕۆ لەبرى شەڕى خوێناوى شەڕى ئەوە لەگەڵ یەكترى دەكەن كەكامیان خێراتر بتوانێت نەوت ئاودیوبكات و پارە یەكى زەبەلاح بخاتە ژێر چەپۆكى خۆیەوە . ئمڕۆ ئەوەى لەكوردساندا دەگوزەرێت باسى ئەو نەوتەیە كەڕۆژانە لەڕیگەى مەرزە كانەوە ئاودیو دەكرێت و كەسیش نازانێت داهاتى ئەم نەوتە چى لێدێت ؟ ئیستە ڕۆژانە 400 تانكەر نەوت لەهەرێمى كوردستان لەڕێگەى مەرزەكانى حاجى ئۆمەران و باشماخ و خاڵە سنوریە كانى سوریاوە ڕەوانەى دەرەوە دەكرێت ، ئەمە لەكاتێكدایە كەفرۆشتنى نەوت لەلایەن هەرێمى كوردستانەوە ڕێگە پێنەدراوە بەپێى ئەو پڕۆژە یاساییەى كە لەشوباتى ساڵى 2007 دا لەپەرلەمانى عێراقى دەنگى لەسەردراوەو پەسەند كراوە ، وەهەروەها لەیاساكەدا هاتوە كەنابێت حكومەتى هەرێمى كوردستان بەبێ ڕەزامەندى دەوڵەتى عێراقى گرێبەست لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەك ى نەوتى ئیمزابكات ، بەڵام یەكێتى وپارتى بێ گوێدانە ئەم یاسایە بێ ئەوەى هیچ پرسێك بە حكومەتى عێراقى بكەن گرێبەستیان لەگەڵ هەندێك كۆمپانیاى نەوتدا كردووە نمونەش كۆمپانیاى (DNO) نەرویجى و (جینێل) ى توركى و (ئەداكسى) كەنەدى(جینێل ئیرێجى) توركى كە لەچەند ساڵى ڕابردوودا گرێبەستیان لەگەڵدا مۆركردوون .
ئەو كێڵگە نەوتیانەى كەڕۆژانە لەهەرێمى كوردستاندا نەوتیان لێدەردەهێنرێت هەردوو كێڵگە نەوتى شیواشۆك و كێڵگەى نەوتى زاخۆن كێڵگەى نەوتى شیوا شۆك 3 بیرە نەوتى لێیە وەهەروەها كێڵگە نەوتى زاخۆش 8 بیرە نەوتى لێیە ئەو كۆمپانیایانەى كە خەریكى كارى دەرهێنانى نەوت دەكەن لە كێڵگەنەوتى شیوا شۆك بریتین لە كۆمپانیاكانى (جینێل ئینێرجى) توركى و كۆمپانیاى (ئەداكس) ى كەنەدى و كۆمپانیاى (جنێل) ى توركی ، وە هەروە ها ئەو كۆمپانیەى كە لە كێڵگە نەوتیەكانى زاخۆ خەریكى كارى نەوت دەكات كۆمپانیاىDNO)) ى نەرویجى یە و ئەو كێڵگەنەوتیەى زاخۆش 8 بیرە نەوتى لەخۆگرتوە ، ئەم نەوتەى كەڕۆژانە دەردەهێنریت ئەوەى لەژێر دەسەڵاتى پارتى دەردەهێنرێت بۆخۆى دەى فرۆشێت و ئەوەى لەژێردەسەڵاتى یەكێتیدا دەردە هێنرێت بۆیەكێتى خۆی دەیفرۆشێت ، یەكێك لەو بەندانەى كەیەكێتى وپارتى ڕێككەوتنى ستراتیژیان لەسەركردوە مەسەلەى نەوتە ، لەڕێككەوتنەكەدا هاتوە نابێت یەكێتى لەنێو بازاڕى پارتیدا نەوت ئاودیو بكات وە بەپێچەوانەوە ، ئەونەوتەى كە لەژێردەسەڵاتى پارتیدایە بەبێ موزایەدەى ئاشكرا دراوەتە كۆمپانیاى (خاك) كە هى نێچیرڤان بارزانى یە و ئەم كۆمپانیایە لەڕێگەى مەرزى حاجى ئۆمەرانەوە ڕەوانەى بەندەر عەباسى دەكات كرێى یەك تەن لەگواستنەوەى نەو تەكەش 75 دۆلارە بۆشۆفێرى تەنكەرەكان ، وەهەروەها لەڕێگەى خاڵە سنوریەكانى سوریاوە ئەم كۆمپانیایەى نێچیرڤان بارزانى نەوت ڕەوانەى بەندەرى (گرگوس) دەكات كەدەكەوێتە نێو خاكى سوریاوە . بەڵام ئەونەوتەى كە لەژێر دەسەڵاتى یەكێتیدا دەردەهێنرێت بەبێ موزایەدە دەدرێتە كۆمپانیاى نۆكان كە هێرۆى خێزانى جەلال تاڵەبانى سەرپەرشتى دەكات و لە ڕێگەى مەرزى بازرگانى باشماخەوە بۆخاكى ئێران ڕەوانە دەكرێت و لەوێشەوە بۆ بەندەر عەباس ، نرخى یەك تەن كرێى گواستنەوە لەعەمبارەكانى كۆمپانیاى نۆكانەوە بۆبەندەر عەباس ى نێو خاكى ئێران 86 دۆلارە بۆهەرتەنێك ، هەروەك لەسەرەوە ئاماژەم پێكردوە ڕۆژانە لەڕێگەى ئەم كۆمپانیا مشە خۆرانەى هەردوو حزب و بەم شێوە یە 400 تەنكەر نەوت ڕەوانەى دەرەوە دەكرێت ، هەرتەنكەرێك بڕى 360000 سى و شەش هەزارلیتر نەوت دەگرێت كە دەكاتە 165 سەدو شەست و پێنج بەرمیل نەوت ، بەم پێیەش ئەگەر ئەم ژمارەیە بۆڕێژەى 400 چوارسەد تەنكەرى نەوت بەرز بكەینەوە ئەوا لەڕۆژێكدا بڕى 66000 شەست و شەش هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانەى ئێرا ن و سوریا دەكرێت و لەمانگێكدا 1980000 یەك ملیۆن و نۆسە دو هەشتا هەزار بەرمیل نەوت دەنێردرێتە دەرەوەى هەرێم و ئەگەر 50 پەنجا دۆلار بۆهەر بەرمێلێك حساب بكەین ئەوا لە ڕۆژێكدا 3300000 سێ ملیۆن و سێ سەد هەزار دۆلار لەبرى نەوت وەردەگیرێت ، خۆئەگەر حسابى مانگانەو ساڵانەى بۆبكەین ئەوا ژمارەیەكمان بۆدەردەچێت كە لە هیچ قاموسێكى عەقڵیدا شوێنى نابێتەوەو نەنوسراوە . ئەمە ى سەرەوە تەنها مشتێكە لە نمونەى خەروارى ئەو گەندەڵیانەى كەلەلایەن ئەم دوو بنەماڵە چەتەوە دەكرێن ،پارەى ئەم نەوتەش لە بودجەى هەرێمدا بونى نى یە ، ئێستە ئێوە بپرسن كە ئایا پارەى ئەم نەوتە دەچێتە گیرفانى كێوە ؟ هەموومان باش دەزانین حكومەتى بەناو هەرێم كاتێك موچەیەكى كەم دەداتە منداڵە شەهیدێك یان ژنە ئەنفالێك چ منە تێكیان بەسەرەوە دەكات ؟ ئێوە بڵێن ئەوەى كاسبى بەسەر خوێنى منداڵە شەهیدەكانى هەڵە بجەو ئەنفالە بێنازەكانى گەرمیانەوە دەكات یەكێتى و پارتین یان كەسوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان خۆیان ؟ ئایا ئەم خەباتى گەندەڵیە كە ئەم دوو حزبە بەڕێوەى دەبەن ئەو خەباتە بوو كە چەندین گەنجى ئەم كوردستانە خوێنى تێدا بەخشى؟
تێبینى/ بۆئەم بابەتە پشتم بەهەندێك داتاى گۆڤارى لڤین بەستوە ژمارە 67،
KAYWAN [email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

