رۆژنامه‌نووسان له بری قه‌ڵه‌م با چه‌ك هه‌ڵگرن
28/03/2009, 12:00 (GMT+1)

ئای له ئازادی چی لێكردین!! نازانین كی به به‌رپرس بزانین و بچین شكاتی ئه‌خلاقی لێبكه‌ین؟ گرنتی رۆحی خۆمانی لی وه‌رگرین، كه ئه‌وانه‌ی ئێمه ده‌چینه لایان بۆ شكات له‌و وه‌زعه ناله‌باره‌و ئه‌و رهشهكوژیهی توشی رۆژنامه‌نووسان بووه، هه‌ر خۆیانن ده‌مانكوژن.
بۆیه لێره بانگه‌واز ده‌كه‌م، رۆژنامه‌نووسانی ئازاد ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ناعه‌داله‌تیتان قبوڵ نیه‌و قه‌ڵه‌مه‌كانتان چاوپۆشی له دزی و گه‌نده‌ڵی ناكا، بیرتان نه‌چێت هه‌ر كاتێك ویستان بابه‌تێك بنووسن به ته‌ك قه‌ڵه‌مه‌كه‌وه چه‌كێك دانێن، كوردستان به‌كه‌ڵك نه‌ماوه، حیزبه كوردیه‌كان زه‌مانیان نه‌ماوه، به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی برای خۆتان لی ده‌كه‌نه جاسوس و ده‌تانكوژن، بیرتان نه‌چێت هه‌ر كاتێك ده‌رچوون به لایه‌كدا ته‌ماشه‌یه‌كی چوار ده‌وری خۆتان بكه‌ن، چونكه وه‌ك سێبه‌رێك دواتان كه‌وتوون، ئاگاتان له موبایله‌كانتان بێت موراقه‌به‌ی له‌سه‌ره، ده‌زانن بۆ كوی ده‌چن، ده‌زانن چی له‌گه‌ڵ رازهكانتاندا ده‌گۆڕنه‌وه، چاوه‌ڕێی لهحزهیهكن خاڵیی ببنه‌وه له ئاگاداری ده‌ورو پشتان بۆ كوشتنان، بۆیه وه‌كو وتم بیرتان نه‌چێت هه‌ر كاتێك ویستان بابه‌تێكی رۆژنامه‌وانی بنوسن به‌ته‌ك قهڵهمهكانتانهوه ده‌مانچه‌و تفه‌نگه‌كانتان بیرنه‌چی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

