هێرۆخان خوێنی دڵی مشک ئه‌خوات...
19/08/2009, 12:00 (GMT+1)

مه‌به‌ست له‌م نمونه‌یه سوکایه‌تی پێکردنی گیانه‌وه‌رانه له‌لایه‌ن هێرۆخانی خانمی ئاخیر سه‌رۆک کۆمار‌و زه‌نده‌ق چوه‌که‌ی به‌ناو سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه له مشک و پشیله‌و سه‌گ و پڵنگ وه‌ک له ژماره 146 ی گۆڤاری خاک‌دا به‌ناونیشانی (دڵی مشک) نوسینێکی بڵاوکردۆته‌وه.
سه‌یر ئه‌وه‌یه هێرۆ بانگه‌شه‌ی سه‌رپه‌رشتی منداڵه هه‌ژار و بێلانه‌کان ده‌کات، ئه‌و مناڵانه‌ی هه‌موویان په‌یوه‌ندیه‌کی زۆر خۆشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ مشک و سه‌گ و پشیله، به‌و پێیه‌ی گشت ئه‌و منداڵانه په‌روه‌رده‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌که هه‌ژار نشینانهن که هه‌رده‌م چاوشارکێیان له‌گه‌ڵ مشک و سه‌گ کرده‌وه له گوێسه‌بانه به گڵ ڕیژکراوهکانی سه‌ربانی ماڵه‌کانیان.
شاخی برزو بالۆسه دوو لوتکه ههرهسهختهکهی شه‌ڕگه‌ی قه‌یوان _ ماوه‌تی ساڵی 1986 بووون، به‌عس و نۆکه‌ره‌کانیان به سه‌رپه‌رشتی (عبدول جه‌بار شه‌نشل) به نوێترین چهکوجبهخانهوه په‌لاماریاندا و سه‌ره‌نجام شکستیان خوارد، هه‌موو ئه‌و دۆڕاندانهی به‌عس به‌شێکی زۆری به‌ر ئه‌و سه‌گه ده‌که‌وێت که کاتێک پێشمه‌رگه‌کان له به‌رگریدا ماندوو شه‌که‌ت ده‌بوون. سه‌گه به‌وه‌فاکه‌ی پێشمه‌رگه گوێی قوڵاخ ده‌کرد و کاتێک گوێی له جموجۆلی هێرشی نوێ ده‌بوو به (قورسکه قورسک) پێشمه‌رگه‌کانی به خهبهردههێنا.
دلێری شێخ ڕه‌زا فه‌رمانده‌ی که‌رت بوو له تیپی 47 ی پیره‌مه‌گروون سه‌گێکی هه‌بوو له هه‌ر چالاکیه‌ک بۆ ناو شاری سلێمانی پێش پێشمه‌رگه‌کان ده‌که‌وت، ئه‌و سه‌گه وه‌ک ده‌لیلی مه‌فره‌زه‌که ڕۆڵی ده‌بینی، گه‌ر که‌مین هه‌بوایه له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌ستیه‌که‌ی سلێمانی قروسکهیهکی ده‌کرد، گه‌ر کهمینیش نه‌بوایه بێده‌نگ ده‌بوو تا پێشمه‌رگه‌کان بێ زیان بگه‌نه سلێمانی و کلکی چه‌ند جاش و سیخوڕێک ببڕن.
ئه‌م نموونانه باری ده‌روونی هیرۆ ده‌رده‌خات که چۆن ئه‌و مشک و پشیله‌و سه‌گانه بونه‌ته دروستکردنی خۆی و هاوسه‌ره نه‌خۆشه‌که‌ی یان چۆن خه‌رمانی خه‌باتی کۆکراوه‌ی مشک و پشیله و سه‌گه به‌وه‌فاکانی کوردستان کاوێژ ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی پێویسته بچێته لای دکتۆری نه‌فسی خۆی و جهلالهو زۆر سه‌هوون له‌مه‌ودوا خوێنی پاکی مشکه‌که‌ی سه‌رده‌می ئیختفای پێشمه‌رگه‌که‌ی گه‌ڕه‌کی جوله‌کانی سلێمانی بخۆن.
لینکی نوسینه‌که‌ی هێرۆ:
http://www. khak. org/pdfs/x1462. pdf?Bilawkirawe=146&Jimare=901
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

