کووشتنی سه‌رده‌شته‌کان له پێناوی چی دا ؟
14/05/2010, 12:00 (GMT+1)

سه‌رده‌شت و سه‌ر ده‌شته‌کان له وڵاتێک‌دا چاویان به دونیادا هه‌ڵهێنا که وه‌ک دایکی دووهه‌م هه‌ناسه‌یان پیاههڵدهکێشا ،وه‌ک دایک دڵیان ڕازی ده‌کرد ،وه‌ک دایکیش ده‌یان ویست پاداشتی سۆزداری و میهره‌بانی بده‌نه‌وه، ئه‌وان و ئێمه ده‌یان ویست و ده‌مانه‌وێت ئه‌م دایکه هه‌قیقییه نه‌مره‌مان دڵخۆش بکه‌ین ،به‌خته‌وه‌ر بکه‌ین به ڕه‌زامه‌ند کردن‌و دڵخۆشکردنی،به‌ڵام ئه‌م دایکه ته‌نها خاوه‌نی سه‌رده‌شته‌کان و ئێمه نییه ،ئه‌م دایکه جگه له ئێمه ده‌یان ڕۆڵه‌یی بێچاره‌و سه‌ر شێت و نا نه‌جیب و دڕنده‌ی تری هه‌یه،ئه‌و به ڕوواڵه‌ت ڕه‌نگ زه‌رده به بێ ئابڕووییه‌کانی ئه‌وان به درێژایی مێژوو، ئه‌و دڵته‌نگه به کاره ترسناک و نا مه‌سئوله‌کانی ئه‌وان به‌رامبه‌ر به هه‌مو شتێک هه‌ر له براو خوشکه‌کانیانه‌وه هه‌تا دار و به‌رد و هه‌رشتێکی ئه‌م ووڵاته ، ئێمه ده‌ستمان ناچێته خوێنی مرۆڤ ئێمه دڕنده نین ،ویستی ئێمه خۆش گوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری رۆڵه‌کانی ئێستا و ئایندهی ئه‌م ووڵاته نه‌گبه‌ته‌یه، نه‌ک ئابڕووبردن و له‌که‌دار کردنی ، ئێمه دایکی هه‌قیقی خۆمان خۆش ده‌وێت ، گشت ڕۆڵه‌کانی ئه‌م دایکهیشمان خۆش ده‌وێت تا به‌ها کانی ژیان بناسن و وه‌زیفه‌ی ئه‌قڵی خۆیان بدۆزنه‌وه، به‌ڵام ئهفسوسم که به درێژایی ئه‌م مێژووه پڕ تراژیدیایه هیچ کات ئه‌م ڕۆڵه نه‌گریسانه ئاماده‌ی بیرکردنه‌وه و ناسینی هه‌مو ئه‌و واقیعه تاڵهیی ڕابوردومان نه‌بوون هه‌ربۆیه به‌رده‌وام بێ ئاگانه ئاماده‌ی دووباره کردنه‌وه‌ی هه‌مان مێژووی تاڵن له ژیانی کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا له پێناوی حه‌زی ئارهزووبازانهی خۆیاندا بی گوێ دان به هیچ به‌هایه‌کی ئه‌خلاقی و سیاسی ،وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و ئه‌زمونی 18 ساڵی ڕابوردویان له به‌ڕێوه بردنی ئیداره‌ی هه‌ولێر و ناوچه‌کانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی خۆیان به به‌راورد له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و جۆره سه‌رکوتکاری و تۆقاندنه‌ی که له‌سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا به‌رهه‌میان هێناوه هه‌تا لوتکه که ئه‌ویش کاری تێرۆر کردن و کوشتنی نهێنیانه‌یه له ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵێک جه‌لادی بێ ئابڕوو بێ شه‌رم و نامرۆڤه‌وه که بۆ سامان و ماڵی دونیا گشت به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانیان فه‌رامۆش و پشت گوێ خستووه ، بێگومان بێ ئابڕووتر و بێ مهعریفهتر له‌مان ئه‌و ده‌سته و تاقمه‌ن که به ناوی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه به‌رپرسیارێتی هه‌موو ئه‌م کارانه به شێوه‌یه‌کی نهێنی ده‌گرنه ئه‌ستۆ و بڕیاری له سه‌ر ده‌ده‌ن ،ئه‌مه له کاتیکدایه که ده‌سته‌یی مه‌کته‌بی سیاسی ته‌نها بریتییه له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و به‌س،ئه‌گینا حه‌دی که‌سێک نییه گه‌ر کارتگێڕی مه‌کته‌بی سیاسیش بێت بتوانێت بێ ئه‌مری ماڵی بارزانی و کوڕ‌و کاڵی ئه‌وان بتوانێت نا مهعقوڵیهکیش بکات ، چه‌نده کاره‌ساته بگره مههزهلهیشه ،بارزانییه‌کان ڕاسته خاوه‌نی خه‌باتێکی شۆڕشگێڕانه‌ی شاخ و داینه‌مۆیی بزاوتی شۆڕشگێڕانه‌ی کورد بون به درێژای 50 ساڵی ڕابوردوو به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها ئه‌زمونی شاخ‌و دوری شار بو، ئێستاکه به درێژای ئه‌م ئه‌زمونه خود موختارییهی هه‌رێم ئه‌مانه نه‌ک هه‌ر دڵسۆزانه کاریان نه‌کردووه به‌ڵکو وه‌ک ده‌سته‌و تاقمیکی مافیا و پیاو کوژ و یاخی مامه‌ڵه ده‌که‌ن له گه‌ڵ هه‌مو شتێکی ئه‌م وڵاته‌دا، له پێناوی حه‌زی دڕندانه‌ی خۆیاندا هه‌مو شتێک ده‌که‌ن هه‌تا ده‌مان کوژن به‌ڵام چی کوشتنێک ! کوشتنی نهینیانه ،ده‌مان تۆقێنن به‌ڵام تۆقاندنی دڕندانه ،نایانه‌وێت که‌س بیر بکاته‌وه ،هه‌رگیز ناخوازن که‌س پرسیار بکات،قه‌ت ڕێگه ناده‌ن مرۆڤ خۆیی به خاوه‌نی ئه‌م خاکه بزانێت جگه له خۆیان،ئه‌مانه نه خوێنده‌وارن ،نه ده خوێننه‌وه نه ڕۆشنبیرن نه بیر ده‌که‌نه‌وه ،هه‌ست ناکه‌ن نا ئاوزێن ، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت که ده‌میان وه‌ک بێچووه که‌ڕ کهدهنێک ده‌که‌نه‌وه بۆ شیر (ده‌سته‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامانی ووڵات)،و به‌س، له‌مه زیاتر هیچیتر نازانن و درک ناکه‌ن ،هه‌ر بۆیه کاتێک سۆران و سه‌رده‌شته‌کان دێنه زار ئیتر ئه‌مانه وه‌ک جوانه (گا) ده باڕێنن ،وه‌ک گوێدرێژی شارباژێڕ جوته ده‌هاوون و دار‌و به‌ردی ده‌وری خۆیان له سمکۆڵان و له‌قه هاوێشتندا تێک ده‌نێن، هه‌ر ئه‌مه‌یه ئیتر هۆکاری تیرۆر و تۆقاندن،هه‌ر ئه‌مه‌یه حه‌زی دڕندانه‌ی کۆمه‌ڵێک گه‌لحۆ و گێل ،کۆمه‌ڵێک که هه‌مو شتێکن ته‌نها مرۆڤ نه‌بێت،کۆمه‌ڵێک که له پێناوی گیرفان و ده‌سته‌ڵاتی خۆیاندا هیچ شتێکیان پێ عه‌یب و عار نی یه!
داوایی من له هاونیشتیمانیان ئه‌وه‌یه که ئیتر به‌سه حوکمڕانی کۆمه‌ڵێکی نه‌فام و نه‌زان به‌سه‌ر ئه‌قڵی ئێمه‌و ئایندهیشماندا،به‌ڵایه‌ک که یه‌خه‌ی گرتوین ئێستا باشتره که هه‌ر بۆ خۆمان ئێستا نه‌فرینی بکه‌ین ،تا نه‌وه‌کانی ئاینده‌شمان به هه‌مان ده‌رد نه‌بن به قوربانی ده‌ستی که‌سانێک که له ترۆپکی گیلیدا یاری به ژیان و هه‌مو به‌ها ئه‌خلاقیی و مرۆییه‌کان ده‌که‌ن ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

