هه‌ر شه‌ق ده‌زانێ قۆناغ له‌کوێیه!
28/02/2011, 12:00 (GMT+1)

شایانی باسه له‌ئه‌مریکاش مه‌سینه هه‌ڵگر وچڵکاو خۆره‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌ڕاست و چه‌پدا، کورد وته‌نی کێچ که‌وتۆته که‌وڵیان وپه‌له‌قاژه‌یانه بتوانن ڕه‌وه‌ندی کوردی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی گۆڕان ببینن یان له‌خۆیانیان نزیک که‌نه‌وه و یان هه‌ر هیچ نه‌بێ به‌ته‌له‌فون هاوڕێیه‌تیان تازه‌بکه‌نه‌وه.
به‌ڵێ ڕۆژ نیه مه‌سینه هه‌ڵگر و چڵکاو خۆره‌کان کۆبونه‌وه نه‌که‌ن. زوزو کۆ ده‌بنه‌وه و هه‌مو ده‌عوه‌ت ده‌کرێن. یه‌که‌م جار که‌وتنه کۆکردنه‌وه ی که‌سه دورکه‌وتوه وه عاجز بوه‌کانی خۆیان و به ده‌عوه‌ت یان ئێواره خوانێ هه‌مویانیان یان زۆربه‌یان ئاشتکردنه‌وه. پاشان هانی هه‌مویان دان بۆ ده‌ست پێکردنی حه‌مله‌ی نزیک بونه‌وه و ئاگاداربونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی کوردی و گۆڕانه‌کان. ئێستا ڕۆژانه ته‌له‌فون له‌سه‌ر ته‌له‌فون بۆ خه‌ڵکی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ سه‌ردانی سه‌رپێیی و محاوه‌له‌ی یه‌کتر بینین. بابه‌تی ته‌له‌فونه کان یان ده‌ستپێکی یه‌کتر بینینه‌کانیش له‌نێوان هه‌واڵ پرسین وده‌ست خۆشی و ئاگادار کردنه‌وه و هه‌ندێ جار هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ناو سوعبه‌ته‌وه و ده‌عوه‌ت کردن بۆ کڕینی بیروباوه‌ڕ و کڕینی قه‌ڵه‌م و کڕینی ویژدان. ئه‌مان زۆر ساویلکه‌ن و تێناگه‌ن که بای گۆڕان له‌ئه‌مریکاوه هه‌ڵی کرد و هه‌ر هیچ نه‌بێ ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ئه‌مریکا زۆر له‌وه گرانترن به‌وان بکڕدرێن و هه‌موان ده‌زانن شه‌پۆلی گۆڕان، هه‌رهیچ نه‌بێ، نیشتیمانه‌که‌ی عه‌ره‌ب و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێ بگۆڕێ و خۆری لق و کۆمیته و مه‌ڵبه‌ند ئاوابو. ئه‌م ئه‌ندامانه‌ی یه‌کێتی و پارتی هێنده به‌هه‌ژاری فیکری به‌خێو کراون واده‌زانن خه‌ڵکی وه‌ک خۆیان هێنده ساویلکه‌یه و به‌ته‌له‌فونێک و به‌پاره ده‌توانن بیانکڕن.
لێره‌وه ئه‌م ئه‌قڵ نزمانه‌و ئاغا بێده‌ماغه‌کانیان ئاگادارده‌که‌ینه‌وه که‌میلله‌ت جارێکی تر ناچێته ژوره‌وه هه‌تا ئه‌وان له‌وڵاتدا ده‌سه‌ڵاتدار بن. به گه‌نجانی گه‌ل و نیشتیمان په‌روه‌ریش ده‌ڵێین کاره‌کانتان سه‌د ده‌ر سه‌د ڕه‌وایه و دروسته و له‌سه‌ر یه‌ک هێڵی ڕاسته و هیچ دودڵ نه‌بن. دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه که له‌رزێکتان بۆسه‌رانی ده‌سه‌ڵات بڕیوه‌ته‌وه هه‌رگیز تاسه‌ر هه‌ناسه‌ی تیا ناده‌ن. ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌کا به‌رزانی ون بو بۆ نایه‌ته‌وه و ئه‌وسا پڵنگه‌کان ده‌که‌ونه په‌لاماری راسته‌قینه که هێشتا نه‌ک هه‌ر ئه‌و به‌ڵکو مه‌لای باوکیشی به‌چاوی خۆی نه‌یبینیبو.
سه‌روه‌ری بۆ شه‌هیدان و برینداره‌کانی ڕێگای ئازادی
بژی گه‌ل، بژی سه‌روه‌ری یاسا، بژی کوردستان
ڕووڕه‌شتر بن ئه‌وانه‌ی له‌په‌نا دیواره‌کانه‌وه وه‌ک سه‌گیی دز، ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کرد
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

