خانووه‌کانی کۆسره‌ت، یان خانووی شه‌هیدان ؟
24/11/2009, 12:00 (GMT+1)

دیاره پارتی هه‌ر بۆ چاو گرتنی خه‌ڵکی یه‌کێتی بڕیاڕی داوه له قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌موو بینایه چاکه‌ی یه کێتی چه‌ند دۆنمه زه‌ویه‌ک له دوری شار له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر که‌رکوک بدات به یه‌کێتی، دوای ئه‌وه‌ی شوێنه‌که به که‌ڵکی هیچ بینایه‌ک نه‌ده‌هات بۆ یه‌کێتی مه‌کته‌بی سیاسی ی ن ک بڕیاریدا بیکات به خانوو بۆ شه‌هیدان و بڕی 5 ملیۆن دۆلاریشی بۆ سه‌رفکرد.
کۆسره‌تی له هه‌ولێر ئه‌م هه‌ڵه‌ی قۆسته‌وه چووه لای مالکی 5 ملیۆن دۆلاری دیکه‌شی به ناوی دروستکردنی ئه‌م خانوانه بۆ شه‌هیدانی هه‌ولێر وه‌رگرت، جه‌لال تاڵه‌بانی له‌به‌ر دزیه‌کانی خۆی و کێشه‌ی گۆڕان به هیچ شێوه‌ک نه‌یتوانی به کۆسره‌ت بڵێ بۆ له دوو شوێن پاره به ناوی ئه‌م خانوانه وه‌رده‌گریت، کۆسره‌ت بۆ دروستکرنی ئه‌م خانوانه هه‌ڵسا به کۆنتهراکێکی کڕو بێده‌نگ دای به کۆنتهراکچیهک و چه‌ند ملیۆنهکی لێ به لاوه‌نا له لایه‌کی تریش کۆسره‌ت و چه‌ند که‌سێک له پیاوه‌کانی ده‌ور و به‌ریی لای خه‌ڵکی هه‌ولێر وایان بڵاوکرده‌وه که ئه‌م خانوانه به ئازایه‌تی و شان و باڵی کۆسره‌ت وه‌رگیراوه‌و بۆیه له هه‌ولێر به خانوه‌کانی کۆسره‌ت ناوی ده‌به‌ن ئاخر ئه‌مه خانوی خوێنی شه‌هیدانه یان خانوی کۆسره‌ت ؟ کۆسره‌ت به موچه‌ی کارمه‌ندی سایلۆی یان پاره‌ی موڵکی باوکی ئه‌م خانوانه‌ی دروستکردووه؟
له‌شێوازی دابهشکرنهکهش سه‌ره‌تا بڕیار وابوو که ئه‌م خانوانه بده‌ن به که‌سوکاری ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له پێش ڕاپه‌ڕین شه‌هید بوونه و سودمه‌ند نه‌بوونه له زه‌ویی و خانوو، به‌ڵام کۆسره‌ت و به‌کر مسته‌فا ئه‌م بڕیاره‌یان گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دابه‌شی بکه‌ن سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌دا که خۆیان مه‌به‌ستیانه و کوتله‌ی خۆیانن، ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و که‌سانه بکه‌ی که ئه‌م خانوانه‌یان بۆ ده‌رچووه ده‌بینی هیچ یاسایه‌ک نه‌بووه بۆ دابه‌شکردنی، هه‌ر وه‌ک به‌کر مسته‌فاش له ڕۆژی دابهشکرنهکهش دانی به‌و ڕاستیه نا، شه‌هیدی تێدایه پێش ڕاپه‌ڕین هه‌یه پاش ڕاپه‌ڕین هه‌یه منداڵی گه‌وره‌یه هه‌یه منداڵی بچوک هه‌یه دوو بۆ سێ جار زه‌وی وه‌رگرتووه........هتد. زۆربه‌ی زۆری ئه‌و شه‌هیدانه‌ی خانویان وه‌رگرتووه ئه‌و که‌سانه‌ن که سه‌ربه کوتله‌ی کۆسره‌تن و هه‌ندێکیشیان ئه‌و شه‌هیدانه‌ن که خزم و که‌سیان مه‌سئول و ده‌ستڕۆیشتوون ته‌نها ژماره‌یه‌کی که‌میان ئه‌و شه‌هیدانه‌ن که له کوتله‌ی کۆسره‌تن، له خزمه مسئول نین ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ چاوگرتنی خه‌ڵکه، ئه‌گه‌ر نا بۆچی شه‌هید هه‌یه دووجار و سێ‌جار زه‌وی وه‌رگرتووه شه‌هیدیش هه‌یه یه‌کجاریش وه‌ری نه‌گرتووه، ئه‌گه‌رنا بۆچی له‌سه‌ر یاسایه‌ک ئه‌و خانوانهتان دابه‌ش نه‌کرد ده‌بوایه ئه‌م خانوانه بۆ ئه‌وه که‌سانه بن که سوود مه‌ند نه‌بوونه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

