<

كوا ویژدانی كورد!؟

22/07/2010, 12:00 (GMT+1)
ئەمە وێنەی سەربازێكی توركە دەستدرێژی دەكاتە سەر جەستەی پاكیزەی كچە شەهیدێكی كورد! پاشان جەستەكەی دەشێوێنن و ئەشكەنجەی جەستەكەی دەكەن، ئەرێ كوا ویژدانی خەوتووی مرۆڤایەتی!؟ كوا ویژدانی حزب و سیاسیەكانی كورد، كوا ویژدان و قەڵەمی نووسەر و شاعیرەكانی كورد!؟ تورك "گورگ" هێرشدەكاتە سەر جەستەی پاكیزەی جەنازەی كچە كوردێك،بەڵام دەنگ لە تاكی كورد دەرناریەت! تكایە بەسە بێدەنگی!! زۆرتان نووسی لەسەر فوتابال و مۆندیال، زۆرتان هۆنیەوە لەسەر كچی جوان، دە دەنگ و هەڵوێست هەڵبڕن لەسەر جەستەی پاكیزەی شاجوانی نیشتیمان!
ئەم وێنانەی دەستدرێژیكردن بۆسەر جەستەی كچە كوردێك لەلایەن سەربازی توركەوە لە رۆژنامەی گوندەم بڵاوبۆتەوە كە بە زمانی توركی دەرچووە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست