چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ك له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى مه‌لا مسته‌فا
24/06/2011, 12:00 (GMT+1)

1- مه‌لا مسته‌فا كابرایه‌كى نه‌خوێنده‌وار بوو ، هیچ كاتێكیش زانستى مه‌لایی نه‌خوێندووه به‌ڵكه چه‌ند ده‌رسێكى ئایینى له سلێمانى لاى مه‌لا عه‌بدوڵڵا چروستانى و مه‌لا مسته‌فاى ێه‌فوه‌ت خوێندووه ئه‌م مه‌لایه‌ش زیاتر نازناو بووه چونكه له كورده‌وارییدا مه‌لا خوشه‌ویست بوه بۆیه زۆر كه‌سیان له خۆشه‌ویستیدا به مه‌لا بانگ كردوه
گه‌ر سه‌یرى نامه‌كه‌ى مه‌لا مسته‌فا بكه‌ین كه بۆ شێخ محه‌مه‌دى خاڵ ى ناردووه پیاو هه‌ست ده‌كات كه ڕاده‌ى خوێنده‌وارى مه‌لا مسته‌فا زۆر نزم بوو كه‌چى چه‌ند نوسه‌رێك بۆ به‌رژ‌ه‌وه‌ندى خۆیان مه‌لا مسته‌فا یان لیكردوینه‌ته فه‌یله‌سوف ، دیاره دكتۆره شوكریه ڕه‌سولیش له پێش هه‌موو كه‌سێكه‌وه ئه‌م ڕۆڵه‌ى بینى شوكریه ڕه‌سول ساڵانى نه‌وه‌ته‌كان له هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك كۆڕى له‌سه‌ر فه‌یله‌سوف بوونى مه‌لا مسته‌فا گێڕا
2- تاكڕه‌وی و باوه‌ڕ نه‌بوون به دیموكراسی
مه‌لا مسته‌فا به حوكمى ئه‌وه‌ى كه كه‌سایه‌تیه‌كى خێڵایه‌تى هه‌بوه ، هه‌موو كات مۆراڵى خێڵایه‌تى و ده‌ره به‌گایه‌تى به‌سه‌ر مێشك و ویژ‌دانیدا زاڵ بوو، ئه‌و هه‌موو كات وه‌كو سه‌رۆك خێڵێك یان ده‌ره‌به‌گێك هه‌ڵسوكه‌وتى كردووه نه وه‌كو سه‌رۆكى حیزبێكى سیاسی، ئه‌و هیچ كات نه‌یده‌زانى گفتوگۆ یان بۆچونى جیاواز یانى چى ته‌نها گوێڕایه‌ڵى و ملكه‌چى له ئه‌ندامه‌كانى ده‌ویست هه‌ركه‌سێكیش دژ‌ى بوه‌ستایه‌ته‌وه ده‌بوو به دوژ‌منى و ده‌بوایه سزاى بدات و له‌ناوى به‌رێت ، هه‌ر كه‌س خیلافێكى سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بوایه ئه‌وا یه‌كسه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى به خائین و جاش و تاوانبار ده‌كرد ئه‌مه‌ش سیفاتى هه‌موو كه‌سێكى تاوانباره
3- هانا بردن بۆ چه‌ك و توندوتیژ‌ى
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژ‌ووى كوردا تاكه سه‌ركرده‌یه‌ى سیاسیه چه‌ك له دژ‌ى هاوڕێكانى خۆى به‌كار هێنابێت ، هیچ كاتێك ڕووى نه‌داوه كه سه‌ركرده‌یه‌كى كوردى چه‌ك له دژ‌ى خه‌ڵكانى نزیك خۆی به‌كاربهێنێت ئه‌مه‌ش درزێكى گه‌وره‌ى خسته ناو دیرۆكى سیاسیى كوردییه‌وه هه‌ر پاش خۆشى ئه‌م نه‌ریته دزێوه‌ى بۆ كوڕه‌كانى به‌جێهێشت ئه‌توانم بڵێم مه‌لامسته‌فا بۆ یه‌كه‌مجار تۆوى دووبه‌ره‌كى و جه‌نگى ناوخۆى له كوردستانى عێراقدا ڕشت كه جێگاى داخه هه‌موو نه‌وه‌كانى پاش مه‌لا مسته‌فاش باجێكى زۆریان دا و بوونه قوربانى ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ى ئه‌و
4- ملكه‌چى پیشاندان بۆ داگیركه‌ران و خۆ زلكردن له‌به‌رده‌م خه‌ڵكى كورد دا
مه‌لا مسته‌فا نه‌ریتێكى تر‌ى زۆر خراپى هه‌بووه ، ئه‌ویش هه‌موو كاتێك له‌به‌رده‌م داگیركه‌راندا ، خۆى به بچوك و كه‌م زانیوه له‌به‌رده‌م داگیركه‌راندا كه‌چى له ئاست گه‌لى كوردیشدا خۆى به زل زانیووه دیاره هه‌موو دیكتاتۆره‌كانى جیهان سروشتێكى سادوماشى یان هه‌یه مه‌لا مسته‌فا ش هه‌مان سیفه‌تی هه‌بووه
له یه‌كێك له نامه‌كانیدا كه بۆ ئه‌دمۆنس نوسیویه‌تى ده‌ڵێت
بۆ فه‌خامه‌تى به‌رزو به‌ڕێزتان نامه‌ى (13/11/1943) تان كه ناردبوتان گه‌یشت پێمان و خستمانه سه‌رسه‌رمان ، ئێمه ته‌نیا ڕه‌زامه‌ندى و لوتفى ئێوه‌مان ده‌وێ ، گه‌ر فه‌رمانمان پێ بده‌ن خۆمان بخه‌ینه ناو ئاگره‌وه ده‌یكه‌ین ته‌نیا بۆ جێ به‌جێكردنى فه‌رمانى فه‌خامه‌تان ، ئێمه ئاماده‌ین به ڕاستى و به‌دڵ و گیان و دڵسۆزییه‌وه بۆ خزمه‌تى به‌ڕێزتان له فه‌خامه‌تتان ده‌پاڕێینه‌وه كه ڕێگه‌یه‌كمان بۆ بدۆزنه‌وه
ئیتر فه‌رمانى به‌ڕێزتانه گه‌وره‌ى پایه‌به‌رزم
دڵسۆزى ڕاستگۆ بۆ خزمه‌تتان
مسته‌فا بارزانى
هیچ كاتێك سه‌ركرده‌یه‌كى كورد ئاوا به‌و شێوه‌یه له ئاست داگیركه‌راندا ، خۆى به‌كه‌م نه‌زانیووه ، سه‌یر ده‌كه‌یت شێخى نه‌مر چه‌ند ساڵێك پێش ئه‌و له دژ‌ى ئینگلیزه‌كان قاره‌مانانه ده‌جه‌نگا ، كه‌چى مه‌لامسته‌فا لێیان ده‌پاڕایه‌وه ساڵى 1966 ش له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ڕۆژ‌نامه‌ى (رینیه مۆریسى فه‌ره‌نسى ده‌ڵێت
(من هیچ كاتێك كینه له دڵ نه‌بوومه به‌رامبه‌ر ئینگلیز ، پێم خۆش‌بوو له ژ‌ێر حوكمى ئه‌وان بومایه نه‌ك له ژ‌ێر ده‌سه‌لاتى حوكمه‌تى به‌غدا
كه‌چى هه‌ر مه‌لا مسته‌فا هه‌ر خۆشى به ده‌مى خۆى له ساڵى 1958 له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ردا له سلێمانى ده‌ڵێت (من سه‌ربازێكى زه‌عیم عبدالكریم قاسم (م هه‌ر خۆشى بوو دیسان له ساڵى 1958 به قاسمى ووت (من قه‌یتانى قۆنده‌ره‌كانتم)
كه‌چى له ئاست گه‌لى كورد دا خۆى زۆر به زل زانیووه به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانى خۆى زۆر به گه‌وره داناوه له كۆنگره‌ى پێنجه‌مى پارتیدا كاتێ چوه‌ته‌وه بۆ بارزان مه‌كته‌ب سیاسیش وه‌فدێكیان بۆ بارزان ناردووه ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ى خۆى قورس ڕابگرێت و ئه‌مان به‌كه‌م بزانێت ووتویه‌تى
(حه‌زده‌كه‌م سه‌رۆكى قه‌حبه بم و سه‌رۆكى ئێوه نه‌بم)
5- به‌كارهێنانى جنێو‌و قسه‌ى ناشرین
مه‌لا مسته‌فا به حوكمى ئه‌وه‌ى ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى نزم بووه زۆر به شێوازێكى نزم و ناشرین قسه‌ى له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى كردووه به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاوڕێ و پێشمه‌رگه‌كانى ، هیچ سه‌ركرده‌یه‌كى كورد پێش مه‌لا مسته‌فا جنێو‌و قسه‌ى ناشرینى به‌كارنه‌هێناوه هه‌موو سه‌ركرده‌كانى تر خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كى به‌رزو ڕۆشنبیر بوون هیچ كاتێك جنێو‌و قسه‌ى ناشرینیان به‌كار نه‌هێناوه ، مه‌لا مسته‌فا به گشتى و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بى سیاسى قسه‌ى ناشرین و بازاڕى زۆر به‌كارهێناوه جارێكیان وه‌فدێك له خه‌ڵكى هه‌ورامان چوو بوون بۆ لاى مه‌لا مسته‌فا مه‌لا مسته‌فاش چه‌ندین جنێووى بازاڕى وه‌كو (حیز و قه‌حبه‌و سوارى یه‌كتر ده‌بن ........) له دژ‌ى باڵى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌كارهێناوه ئه‌وان بۆ مه‌سایلى كوردایه‌تى چووبوون بۆ لاى كه‌چى ئه‌میش ئاو قسه‌ى كردبوو كاتێك ساڵى 1966 وه‌فدێكى مه‌كته‌ب سیاسی ده‌چێت ڕازیبكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له كۆنگره‌ى 5 پارتى بكات ئه‌و پێیان ده‌ڵێت :
(حه‌ز ده‌كه‌م پێم بڵێن "حیز " به و ، حه‌زناكه‌م پێم بڵێن حیزبى به)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

