خیانەتەكەی بەرهەم ساڵەحی كۆنە بەعسی لەخەڵكی سلێمانی كردی هەرگیز لەبیر ناچێت
24/02/2011, 12:00 (GMT+1)

دوای ئەوەی لە 17 شوباتی 2011 لقی 4 خیانەتكاری پارتی لە پێش لقەكەیاندا لە قەتڵ و عامێكی بەعس ئاسایانەدا دەیان گەنجی شارەی هەڵمەت و قوربانیان بریندار و شەهیدكرد، بەرهەم ساڵەحی كۆنە بەعسی سەردەمی سەدام و سەردەمی ئێستای هەردو خێڵە بەدناوەكەی تاڵەبانی و بارزانی، داوای هێزی زێرەڤانی سەر بە خێڵی بارزانی كردوە و ئەو هێزەی هێنای شاری سلێمانی بۆ سەركوتكردنی خەڵكی ئەو شارە خۆڕاگرە، بەرهەم ساڵحی درۆزان بە خەیاڵی خاوی دەتوانێت بەو خیانەتە كەكردی، دەتوانێت خەڵكی سلێمانی و شاروشارۆچكەكانی رادەستی چەتەكانی خێڵی بارزانی خائین دەكات، بەڵام هەرزو شاری هەڵمەت و قوربانی و شاروشارۆچكەكانی هیزە حیزبیەكەی خێڵی بارزانی راونا و سوك رسوای كردن، ئەوتا خەڵكی قارەمان و خۆڕاگری شاری هەولێر دەورو بەری خێڵی بارزانی خیانەتكار سوك رسوا دەكەن و راپێچی لای بن عەلی موبارەكی دەكەن، كەچی تازە بە تازە بەرهەم ساڵح لە گوێ مامەی جەلالدا خەوتوە و وادەزانیت دەتوانیت سلێمانیش وەكو هەولیر سەركوت بكات، بەڵام دەبێت ئەوە باش بزانێت كە شاری قەڵاو منارە ئەوەندەی نەماوە جامی خەزەبی خۆیان بڕژێنن بەسەر خێڵی كورد كوژی بارزانیدا و خۆیان رزگار بكەن لەو عەقڵ بەعسە.
بەرهەم ساڵح لە بری ئەوەی داوای لێبوردن لە خەڵكی سلێمانی كۆژرا و بریندارەكانی بكات و دەست لە كار بكێشێتەوە، كەچی زۆر رو زەردانە چوە لای هیوا ئەحمەد ی چەتە كورد كوژی لقی چواری پارتی خێڵ و داوای لێبوردن و دڵدانەوەی لەجەلادەكانی كرد كە دەستیان سورە بە خوێنی گەنجانی شاری سلێمانی، دور لە عەقڵی ناوچەگەرێتی شارچێتی پێم وایە دەبێت خەڵكی قارەمانی شاری سلێمانی حاشا لە بەرهەمی ساڵحی خیانەتكار بكات و سوك و رسوایبكەن و شار بەدەری بكەن، بۆ ئەوەی ببێتە پەند بۆ خەڵكانی خیانەتكاری هاوشێوەی بەرهەمی كۆیلەی خێڵی بارزانی، بەرهەم ساڵح نە لە دەڤەری سلێمانی دەسەڵاتی هەیە نە لە دەڤەری هەولێر و دهۆكیش، بەرهەم دو دەسڵاتی هەیە یەكەم درۆكردن و دەستخۆشیكردنە لە پیاوە نامەردەكانی خێلی بارزانی كە خێڵیكی رەشە كوژ و دوژمن بە خەڵكی كوردستانن، دوەم پەردەپۆشكردنی گەندەڵیەكانی حیزب و وەرگرتنی موچەیەكی زۆر و زەوەند كە وەریدەگریت دەیكاتە سندانی.
ئەو خیانەتەی بەرهەم ساڵح كردی دژی خەڵكی سلێمانی، هاوشێوەی خیانەتی 31 ئابی خێڵی بارزانیە، دەبێت ببێتە پەڵەیەكی رەش بەنێوچوانیەوە و نەوە لە دوای نەوە بۆی بنوسرێتەوە.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

