كێ دەگەڕێتەوە لاى تاڵەبانى؟!.
03/12/2009, 12:00 (GMT+1)

--- كێن ئەوانەى تەسلیم دەبنەوە .. چەند ڕموزى ناسراوى گۆڕانى تیایە ؟
----ئەوانەى تەسلیم بونەتەوە كام لەوانە بە لۆژیك هاتەسەر شاشەو زانستیانە سەلماندى كەبزوتنەوەى گۆڕان .. بزوتنەوەیەكە كۆنەپەرستى بێبەرهەمە و خەڵكى بە قسەكانى هەڵخەڵەتاون
----ئاخر كەبزوتنەوەى گۆڕان خاوەنى ئۆڕگان و بانكى مەعلوماتى دۆست و لایەنگیرو ڕیزبەندى بەرپرسێتى گۆڕنخوازن نەبوبێ لە كوێوە ئەوانە لەسەر بزوتنەكە حساب دەكرێت ئەمەش وەكو ئەوە وایە پوش لە كابژمێرى چونكە ئەم بزوتنەوەیە لە یەكەمین تەوژمى نزیكەى نیو ملێون دەنگى ڕەواى میللەتەكەمانى هێناوە و ئایندەش مفاجەئەى تریان پیشان ئەدات و ئەوسا دەزانن ئەوەى تاڵەبانى بە كەوچك كۆى دەكاتەوە بە گەڵابە دەڕژێتەوە سەر گۆڕان
----ئێوەى پاوانخواز قەت تێبینى ئەوەتان نەكردوە خەڵكى پارەو موچەى ئێوەى ناوێ و دەغیلەى مناڵكەى ئەدات بە بزوتنەوەى گۆڕان.. ئەوپرسیارە گەر بە ڕاستگۆى لە خۆتان بكەن تێدەگەن كە دۆخەكەتان چەند جێكەى بێهیواى و مەترسى دارە ئیتر كێ دادەنیشێ لە ژێر ئەو دارە شكستەو خۆى توشى نائومێدى و چارەنوسى ڕەشى وادەكات؟
---- ئێوە دەزانن هەتاهەتایە پارەو دەستەڵاتان لا نامێنێ و بزوتنەوەى گۆڕان لەیەكەم قۆناغیدا لە ئێوەى تێپەڕاندوە و جارێ كە عیبەكانتان دەرناكەوێت ئەوە هاوپەیمانێتى پارتى دایپۆشیوە و سبەینێ ئیتر ماوەى درۆ و فریو دان و چەواشەكارێتى جەماوەرتان پێوە نامێنێ
----باشە جەنابى تالە بانى ئێوە دەتان وت لاى پارتى و جەماوەر بزوتنەوەى گۆڕان ژمارەیان لە چەند هەزارىِ تێناپەڕێ و سنورى قەڵەم ڕەویشیان لە گردەكە تێناپەڕێ ئەى خێرە ئێستا بە هەزاران كەسى لە سەر حساب دەكەن لە بادینان .. هەقە پارتى لە سەر ئەو درۆیە محاسەبەتان بكات و تۆش وەكو ئیمزاكردنت لەسەر كورسى نوێنەرى پارێزگاكان بە دواى پینەو پەڕۆ دا بگەڕێت .. ئاخر شعور ناكەن درۆكانیشتان كە دەیكەن با تۆزێ وەستایى پێوە دیاربێ
----ئاخر جەنابى سەركۆمار هەر تۆ نەبویت بە ئاراسى شێخ جەنگى برازات وت بە پێكەنینەوە (قەیچێكە با كاكە نەوەش دوسێ كورسى بهێنێ) لەو كاتەى پێى وتبوى كاك نەوشیروتن لیستى هەیە بە جیا .. جا توخوا ئەوە تەقدیراتە لە بەینى دو و سێ كورسى پەرلەمانى كوردستان و 25 كورسى دەنگى پاك و ڕەواى خەڵكى كوردستان . بۆیە ئەم نمونانە ت بیر دێنمەوە كە هەرچى دەیڵێن و هەرچى بۆچون و هەڵسەنگاندن و دور ڕوانینتانە ناتوانێت ئامانج بپێكێ و هێند فریو دەرو درۆزانیشن لاى جەماوەر بە تەواوى كەشف بون و و ئەم هەڵمەتەش كە زادەى پلینۆمە شكست خواردوە كەتانە وێڕاى رَێكخستن و پێشمەرگە و هەوادارە كانیشتانى توشى خەجاڵەتى كردوە لە ناو خەڵكدا .. دەیان قەڵەمى دەربارو ماستاوچى و نەخوێنەواریشتان لە پشت بێت .. ساڵی2001. دەبێت بڵێن سالێ سقوت ساڵى ماڵ ئاواى و ساڵى هەڵوەشانەوە ى یەكێتى و لەسەرێكى ترەوە ساڵى گەشەو كرانەوە و سەركەوتن و شەپۆلە ئارام و هێمنەكانى بزوتنەوەى گۆڕانى .. ئیتر دەمامكەكان ناتوانن نمایشى درۆزنانە بۆ خەڵكى بكەن و خۆراكى ملكەچى و زەلیلى و رسوایى دەرخواردى میللەتەكەمان بدەن .
میرزا مارف
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

