ده‌بوو سه‌رۆکی هه‌رێم شانازی به‌هه‌موو کوردوستانه‌وه بکردایه نه‌ک به عه‌شیره‌تی بارزانییه‌وه..!!
12/01/2011, 12:00 (GMT+1)

سه‌دام حوسێنی گۆڕبه‌گۆر پێش ئه‌وه‌ی ببێ به‌سه‌رۆکی عێراق هه‌میشه ناوی خۆیی به (سه‌دام حسین تکریتی) ئه‌نووسی به‌ڵام هه‌رئه‌وه‌نده‌ی به زۆره‌ملێیی بوو به‌سه‌رۆکی عێراق یاسایه‌کی تایبه‌تی سه‌پاند، به‌پێی ئه‌ویاسایه به‌کارهێنانی هه‌موو ئهولهقهب و شوهرهتانهی که ئاماژه‌یان به خێڵێک یان عه‌شیره‌تێک یان ناوچه‌یه‌ک ده‌کرد قه‌ده‌غه‌کرا، ئه‌م یاسایه نه‌ک ههرسیاسهتوانان به‌ڵکو شاعیرونوسهرانیشی گرته‌وه ، سه‌دام بهوههموودیکتاتۆریهیهوه خۆی ده‌ستپێشخه‌ری کردوو ناوی خۆیی بۆ هه‌تاهه‌تایه کرد به سه‌دام حسین وچیترپاشگری تکریتی به‌کارنه‌هێنا،هه‌ڵبه‌ته ئه‌م یاسایه سه‌رچاوه‌ی لهوناوچهگهرێتی وعهشیرهتگهرێتیهوه گرتبووکهلهنێوان تکریتیه‌کان وسامهڕاییهکان وخێڵهکانی ناوه‌ڕاست وخواروی عێراقدا هاتبۆئاراوه، بۆیه سه‌دام به‌م یاسایه هه‌موویانی ده‌مکوت کرد.
مه‌خابن کاک مه‌سعود هێنده‌ی فاشیستێکی وه‌کو سه‌دامی پێنه‌کراو نه‌یتوانی که‌ڵک له‌وئه‌زموونه وه‌ربگرێ ..!!ئه‌وه‌تا نزیکه‌ی 30 ساڵ دواترتازه سه‌رۆکی بهڕێزلهوتارهکهیدا شانازی به عه‌شیره‌تی بارزانیه‌وه ده‌کا ت و ده‌ڵێ ئێمه هه‌رخۆمان ههزارپیاومان هه‌یه... به‌مه‌ش له‌لایه‌ک خۆی لهههمووعهشیرهتهکانی کوردوستان جیادهکاتهوهولهلایهکی تریشه‌وه هه‌موویان پشتگوێ ده‌خات .
هه‌رچه‌نده ئه‌مه یه‌که‌مجاره وتاری سه‌رۆکی به‌ڕێز بۆنی عهشیرهتخوازی وتایهفهگهرێتی لێبێ وخۆیمان لێ جیابکاته‌وه به‌ڵام زۆرله‌مێژه به‌هۆی جامانه سوره‌که‌یه‌وه خۆی له ته‌واوی تیرهوعهشیرهتهکان وناوچه‌کانی کوردوستان دابڕیوه ئاخرجامانهی سوور هه‌رگیز له‌هه‌مووشوێنێک ولهناوههمووعهشیرهتێکدا نه‌پۆشراوه به‌ڵکو ته‌نها ره‌مزه بۆ عه‌شیره‌تی به‌رزانی له‌کاتێکدا که ده‌بوو ڕێزدارکاک مه‌سعود شانازی بهههمووشاروشارۆچکهوعهشیرهتێکی کوردوستانه‌وه بکردایهوخۆی به‌خاوه‌ن وسه‌رۆکی ههمووکوردوستانیان بزانیایه..!!
زۆر له‌مێژه ده‌بیستین که پ‌د‌ک حیزبی خێڵ وعه‌شیره‌ته به‌ڵام زۆربه‌مان باوه‌ڕمان نهدهکردوبهگومان و تێرامانێکی زۆره‌وه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌مان تاوتوێ ده‌کرد که‌چی وا خۆشبه‌ختانه کۆنگره‌ی 13 ڕاستی ئه‌م قسه‌یه‌ی سهلماندوتهمومژی دوودڵیمانی ڕه‌وانده‌وه، خۆ ئهگهربتوانرێ خوێندنه‌وه‌یه‌کی دی بۆ وتاره‌که‌ی به‌رێز کاک مه‌سعود بکرێ وهێشتا به‌ڵگه‌ی ته‌واو بهخێڵهکیبوونی پ‌د‌ک ی به‌ده‌سته‌وه نه‌دابێ ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی 9که‌سی سه‌ربه بنه‌ماله‌ی به‌رزانی بۆ سه‌رکردایه‌تی پارتی ته‌واو ئهوبهڵگهیهمان به‌ده‌سته‌وه ده‌دات و هیچ شڕۆڤه‌یه‌کی تر هه‌ڵناگرێ ،
ئاشکرایه بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌ی عه‌شیره‌ت سیناریۆیه‌ک هه‌بووه بۆ سه‌رخستنی ئه‌وانه‌ی که‌مه‌به‌ستیان بووه ئه‌گه‌رنا هه‌رگیز9ئه‌ندامی سهربهعهشیرهتێک نه‌یانده‌توانی بچنه سه‌رکردایه‌تی حیزبێکه‌وه که خۆی به حیزبێکی سه‌رتاسه‌ری کوردوستانی بنده‌ستی عێراق له‌قه‌ڵه‌م بدا، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره له‌مێژووی پارتیدا به‌م شێوهچڕوپڕه سه‌رکردایه‌تی پ‌د‌ک بکه‌وێته ژێرڕکێف وکۆنترۆڵی بنه‌ماڵه‌یه‌که‌وه..!!
ژانوهری 12-2011
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

