کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك: کۆبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی تازه بۆ ٤ ئه ندام ده‌به‌ستێت * داوه‌شێن وه‌ك داوه‌شاون
27/01/2011, 12:00 (GMT+1)

ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارک::
به ئامه‌ده‌بوونی هه‌ڤال سه‌ردار محمه‌د به‌رپرسی کۆمیته‌ی دانیمارك به یاوه‌ری کارگێرانی کۆمیته هه‌ڤالان جافه‌ر وه‌یسی و وشیار جه‌لال له که‌رتی رێکخستنی ئۆلبۆرگی تێکۆشه‌ر کۆبوونه‌ی ئه‌نجوومه‌نی که‌رت له ٢٢ / ١ / ٢٠١١ به‌رێوه‌چوو.
دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه له‌پێناوی خۆ ئاماده‌کردن بۆ به‌رنامه‌و په‌یره‌وی تازه و به‌ره‌و پێشه‌وه چوون له جێ به‌جێ کردنی نه‌خشه‌ی چاکسازی و نوێکردنه‌وه له‌گه‌ل ئه‌نجوومه‌نی که‌رتی ئۆلبۆرگ کۆبوونه‌وه‌یک ئه‌نجام درا.
پێشه‌کی کۆبوونه‌وه‌که به ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ رێزلێنان له گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان له‌لایه‌ن به‌رپرسی که‌رت هه‌ڤال به‌رزان جه‌بار ده‌ستی پێ‌کرد .
له‌ژێر رناکی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی (ی.ن.ك)و له‌پێناو خۆئاماده‌کردن بۆ به‌رنامه و په‌یڕه‌وی تازه و به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون له جێبه‌جێکردنی نه‌خشه‌ی چاکسازی و نوێکردنه‌وه‌دا، رۆژی ٢٢ / ١ / ٢٠١١ دا ، ئه‌نجومه‌نی که‌رتی رێکخستنی ئۆلبۆرگ کۆبووه‌وه‌ی خۆیان سازدا. کۆبوونه‌وه‌که به ئاماده‌بوونی (سه‌ردار محه‌مه‌د) که (وه‌ك شێت خانه‌نشین کراوه) ، به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیماركه ، و به یاوه‌ری (جافه‌ر وه‌یسی) : کارگێڕی که‌رتی ئۆغوس، که چه‌ند که‌سێك وه‌ك یه‌کێتی له ده‌وروبه‌ری ماون ، و(هۆشیار جه‌لال): کارگێڕی که‌رتی ڤایله ، که ته‌نها خۆی و دوو یان سێ که‌سی دی یه‌کێتین له هۆرسنن ، خۆ له ڤایله چۆلهکهیهکیشیان له‌گه‌ڵدا نیه ، که‌چی ناویشیان لێناوه : (که‌رتی ڤایله) . به هه‌رحاڵ کۆبوونه‌وه‌که به‌ڕێوه چوو. سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه به‌ساتێك وه‌ستان بۆگیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان ده‌ستیپێكرد.
له كۆبوونهوهکهدا ، (به‌رزان جه‌بار) به‌رپرسی که‌رتی ئه‌لبۆرگ ، باسی له کار و چالاکی که‌رته‌که‌ی کرد و هه‌روا باسیشی له گرنگی رۆڵی ماڵی کورد کرد له کۆکردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی کورد ، له‌و ده‌ڤه‌ری ئۆلبۆرگ ، دواتر جه‌ختیکرد له‌سه‌ر گرنگیدان به ماڵی کورد و به‌شداریکردن له کار‌و چالاکییه‌کانیدا . پاشان سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاڕاسته‌ی هه‌ڤاڵانی که‌رت کرد و به‌شداریکردنیانی له چالاکییه‌کاندا به‌رز نرخاند ، که گوایه خۆ به‌خشانه وپێشمهرگهئاسا بۆ گه‌شه‌پێدانی که‌رته‌که‌یان ، و هه‌روا ماڵی کوردیش کاریان کردووه. هه‌روا سوپاسی خۆی ئاڕاسته‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ش کرد که به‌شداریان له پێکهاته‌ی ماڵی کورددا کردووه . پاشان له لایه‌ن سه‌ردار محه‌مه‌دی به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێكخستنی دانیماركه‌وه << خوا بهزیایی نه‌کات >> ، درێژه به کۆبوونه‌وه‌که درا و له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه دوان:
* بارودۆخی ئێستای عیراق به‌گشتی و کوردستان به تایبه‌تی و پێکهاتنی حکومه‌تی عیراقی وتهوافوقه سیاسییه‌کان ورۆڵی کورد له‌و پێکهاته‌دا وهه‌وڵدانه سه‌رکه‌وتووه‌که‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد له به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی پێکهێنانی حکومه‌تی عیراقی‌دا.
* سیاسه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ پێکهاته و حزب و لایه‌نه‌کانی ناو عیراقدا ونزیكبوونه‌وه له یه‌کتر به‌هۆی خاڵی هاوبه‌شه‌وه یان به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش.
* هه‌نگاوه‌کانی یه‌کێتیی بۆ ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه کوردستانییه‌کانی راست ڕه‌و و چه‌پ ڕه‌و .
ئه‌وه‌یه ڕێکخستنی یه‌کێتیی..!! سیاسه‌تی پێکه‌وه‌ژیان وکۆبوونه‌وه بۆ به‌رنامه‌ی تازه‌ی بۆ(٤) ئه ندام ئاماده ده‌کات .
ڕه‌بی داوه‌شێیت یه‌کێتی بۆ خۆت و کۆبوونه‌وه‌ت .
ڕاسته وتوویانه : که‌س نه‌بێت ره‌جه‌ب سهرپاڵایه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

