په‌یامێکی کورت بۆ ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری (به‌ڵگه) و پێشنیازێک
03/03/2010, 12:00 (GMT+1)

دیاره (قادر نادر) که‌سێکی ناسراوه و هه‌ڵوێست و وتار و کردار و چالاکییه‌کانی له کوردستان و هه‌نده‌ران گه‌واهی نیشتمانپه‌روه‌ری و دڵسۆزی و پاكێتی ده‌ده‌ن، دڵنیاشبن گه‌ر ناوبراو بیویستایه و مه‌به‌ستی بوایه، که دوای ئیمتیاز و کورسی و پاره بکه‌وێت، ئێستا پله‌ی له سه‌رنوسه‌ری گۆڤارهکهشتان به‌رزتر ده‌بوو، بۆیه پێویستی به‌وه نییه من داکۆکی لێبکه‌م، به‌لام دیاره گۆڤاری به‌ڵگه‌ش، که به حیسابی خۆی به‌ڵگه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بڵاوده‌کاته‌وه، به هه‌وڵدان بۆ به‌دناوکردن یان راستتر بڵێم بۆ شکاندنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی که‌سانی رابردوو پاک و نیشتیمانپه‌روه‌ر، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌یان له سه‌رکرده‌یه‌کی لایه‌نه‌که‌ی ئه‌وان گرتوه، قاچیان که‌وتۆته گه‌نده‌ڵییه‌وه، ئه‌م هۆنراوانه‌ش که بڵاویکردونه‌ته‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌م بۆچونه‌ن له‌سه‌ر (به‌ڵگه).
خۆزگه گۆڤاری به‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت که گۆڤارێکی راستگۆ و به‌ڵگه‌نامه‌ییه، ئه‌وه‌نده جورئه‌ت و ئازایه‌تی و جه‌ساره‌تی هه‌بووایه، که له ژماره‌ی داهاتوویدا به بۆنه‌ی نزیکبوونه‌وه‌ی یادی ساڵرۆژی کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌له‌بجه‌وه، به‌ڵگه‌ی ئازادکردنی (تاریق ره‌مه‌زان)ی فرۆکه‌وانی بۆمبابارانکهری کیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌ی به فه‌رمانی خودی سه‌رۆککۆمار بڵاوده‌کرده‌وه، گه‌ر به‌ڵگه‌که‌شیان لا ده‌ستناکه‌وێت ئه‌وا دڵنیابن (چاک) یارمه‌تیان ده‌دات و بۆیان ده‌نێرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

