فەرهاد پیرباڵ :دەنگ دەدەم بە مەسعود بەرزانى و لیستى كوردستانى
25/07/2009, 12:00 (GMT+1)

فەرهاد پیربال لە تەلەفزیۆنەكانى (گەلى كوردستان و كوردستان و زاگرۆز تڤیەوە بانگەشەى بۆ مەسعود بەرزانى و لیستى كوردستانى كردو داواى لە گەنجان كرد كە دەنگیان پێ بدەن.
فەرهاد هەر لەو قسانەیدا هێرشى كردە سەر شارى سلیمانى و گەنجانى سلێمانى و بە ئاژاوە و پشێوى ناو زەند كرد .
فەرهاد ئەو كەسەى كە سەردەمانێك بە قسەو شیعرەكانی ببووە خۆشەویستى خوێندكارانى زانكۆ و گەنجانى كوردستان بەڵام لە دوا ساتەكانى هەڵبژاردندا نەیتوانى خۆڕاگر بێت و لەبەرى میللەتدا بمێنیـَتەوە و خۆى خستە باتوەشى بەرژەوەندیەكانى بنەامڵى بەرزانى ئێمە لێرەوە هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەى هۆكارەكانى ئەو سەوداو مامەڵەیە بزانین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

