کوردستان و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
19/01/2011, 12:00 (GMT+1)

بارودۆخی هاوشێوه‌ی تونس زۆر نزیکه له ناوچه‌ی ئێمه‌وه‌و هه‌مان ئه‌و فاکته‌رانه‌ی له پشت ئه‌و تووڕه‌ییه جه‌ماوه‌رییه‌وه بوون له کوردستانی ئێمه‌شدا بوونی هه‌یه‌و لای هه‌موومان ڕوونه که له 20 ساڵی ڕابردوودا نه‌ك بیر له بن خانی ئابووریی کوردستان نه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵکو بن خانی ئابووری له ئارابووی ئه‌و کاته‌ش دزراو ئاودیو کراو دیارده‌ی چه‌ته‌گه‌رایی به ناوی سیاسه‌ت و کوردایه‌تییه‌وه په‌ره‌ی سه‌ند و سووتهمهنییهکهشی بووه هاوڵاتی کورد و گه‌نجانی سته‌م لێکراوی کورد، به دڕندانه‌ترین شێوه پێشێلکاریی به‌رانبه‌ر مافه‌کان و سه‌روه‌ریی تاکی کورد کرا هه‌ر له ڕه‌می کردنه‌وه تا ده‌گاته دیل کوشتن وگۆڕی شاراوه‌ی به کۆمه‌ڵ و ئه‌شکه‌نجه‌دان و سه‌روه‌ت و سامان تاڵان کردن و سه‌رانه سه‌ندن و هه‌ره‌شه‌کردن و ئیهانه کردنی که‌رامه‌تی مرۆڤ و شه‌ڕه یه‌ك له‌دوای یه‌که‌کانی کوردکوژیی و مه‌له‌ف که‌شف بوونی سیخوڕیی و خیانه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدان. بۆ نموونه کاتێك جه‌بار فه‌رمان 28 که‌سی له خێڵی شهمێرانیهکان به ته‌ور کوشت، کورو باوکێکی تێدا بوو که باوکه‌که تکای له جه‌بار فه‌رمان کردبوو که ئه‌و پێش کوره‌که‌ی بکوژێت تا هیچ نه‌بێت مه‌رگی کوڕه‌که‌ی نه‌بینێت، به‌ڵام ئه‌و گوتبووی مادام ئه‌مه وه‌سییه‌تی سه‌ره مه‌رگته پێویسته کوڕه‌که‌ت یه‌که‌مجار له‌به‌رچاوتا بکوژم و به‌و شێوه دڕندانه هه‌موویانی به‌به‌رچاوی یه‌کتریه‌وه کوشت! هه‌چ ده‌سه‌ڵاتێك تاوانکاری ئاوهای دروست کردبێت و له‌خۆ گرتبێت بێگومان ده‌که‌وێته به‌ر نه‌فره‌تی مێژوو و مرۆڤایه‌تی و تۆڵه‌ی میلله‌ته‌وه.
کاتێك ده‌سه‌ڵاتێکی ئاوها هیچ به‌هایه‌ك بۆ ڕای هاوڵاتیان و کێشه‌کانیان و ئازادی و مافه‌کانیان دانه‌نێت و ڕێز له هه‌ڵبژاردن و ئیراده‌یان نه‌گرێت "بێجگه له کۆمه‌ڵێکی که‌می سوودبین له‌و هه‌له"! ئه‌وا بێگومان هه‌ر ده‌بێت ئه‌و ڕۆژه بێته پێشه‌وه که میلله‌ت به زه‌بری هێز وته‌و داواکاریه‌کانی خۆی بێنێته دی. ته‌کنه‌لۆژیای نوێ زه‌مه‌نی په‌راوێزکردنی له‌گۆڕنا و جیهانی کرده گوندێکی بچووك و هه‌موو کاردانه‌وه‌کان پێکه‌وه‌لکاون و مانه‌وه بۆ دادپه‌روه‌ریی و یاسا‌و مافه‌کان ده‌بێت و سه‌نگی ئیراده‌ی میلله‌ت ئه‌م ڕاستییه ئه‌سه‌لمێنێت.
له ئۆگستی 2007 دا و پێش ئه‌وه‌ی (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان) وزه و ده‌نگی ناڕه‌زاکان له‌خۆبگرێت و به‌خه‌باتی سیاسی و دبلۆماسی بیه‌وێت ئامانجه‌کانی میلله‌ت بێنێته دی و بنه‌بڕی گه‌نده‌ڵی بکات و "شه‌قامی ناڕهزاش کپ بکاته‌وه"!! ،سه‌دان لاوی بێ‌کاری تووڕه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی سلێمانی و هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵاتیش به‌وپه‌ڕیی شێوازیی نامرۆڤانه سه‌رکووتی خۆپیشانده‌ره‌کانیان کرد، هه‌ر له هه‌مان کاتدا بوو که به‌رپرسه‌کان کونه مشکیان لێ بووبووه قه‌یسه‌ری و به نهێنی سامانه‌کانیان گواستبووه‌وه و خۆیان له به‌رچاوانی میلله‌ت ون کرد.
له کۆتاییدا ئه‌مه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌مه‌وه که ئه‌م وتاره‌ی من کهف و کوڵێکی عاتیفی نییه و بانگه‌واز نییه بۆ هیچ بیرێکی حیزبایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی خوازیی، ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ی له دووتووێی ئه‌م نووسینه‌دا خراوه‌ته به‌ر دیدی خوێنه‌ران چه‌ند ڕاستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گرن به به‌ڵگه‌ی مێژوویی و لێکدانه‌وه‌ی لۆژیکیانه سه‌لمێنراون، ته‌نیا ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه چاوه‌ڕوان کردنی مه‌ودای زه‌مه‌نه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ناره‌زاییه گشتییه‌ی که کۆلکه هاوبه‌شه‌کان بریتی ده‌بن له هاوخه‌میی و هاوگوتاریی میلله‌ت بۆ سه‌ندنی مافه‌کانیان و کۆتایی هێنان به فه‌وزای گه‌نده‌ڵی و سته‌م و سه‌رکوت کردن.
19/1/2011سلێمانی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

