ئه‌م دوو سه‌رکرده مافیایه ماکسیی دابه‌ش ده‌که‌ن، ده‌نگیان پێ مه‌ده‌ن
16/06/2009, 12:00 (GMT+1)

باشه پارتی بۆچی وه‌ک ژن وکچه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له جیاتی ماکسی ژنان زێر بۆ ئێوه‌ش ناکڕن؟ له بیرمه‌و به‌چاوی خۆم له ساڵی 1997 دوای ئه‌وه‌ی به پشتیوانی به‌عس پارتی هه‌ولێری له یه‌کێتی ستانده‌وه ،هه‌موو ئێواران سه‌یاره‌یه‌کی توێتای لاندکرۆسهری جام ڕه‌شی چوار ڕه‌قه‌می (العراق.دهۆک) خاوخێزانی مه‌سعودیان له سه‌ڵاحه‌دینه‌وه ده‌برده قهیسهرێکانی هه‌ولێرله‌گه‌ڵ چه‌ند حیمایه‌ی مل پان وجانتا هه‌ڵگرد و که‌وتنه زێڕکڕین وه‌ک نه‌دی و بدی، چونکه له‌که‌ره‌ج ئه‌وه یان پێههڵنهدهسوڕا. جا ئیواره که زێرنگهرهکان دوکانیان داده‌خست، دوکانه دراوسێ کانیان به کوردێکی هه‌ولێری پیان ده‌گووتن (هه‌تیم ئه‌توو ئه‌وڕۆ خه‌نی بووی). ئه‌مه له‌کاتێکدا مامۆستایه‌ک به 3 مانگ جارێک معاشی وه‌رده‌گرت.یان به پ.م ی گه‌رمیان وشارهزور و هه‌ڵه‌بجه به دوومانگ 100 دیناریان ده‌دا پێیان بۆڕاوه PKK.
جا خه‌ڵکینه ئێوه‌ش به‌ئاگا بن. له مه‌سعو د وجه‌لال ده‌مانچه و مووچه و پاره وسهیاره وعهرزهو ماکسیشیان لێ وه‌گرن، لێ ده‌نگیشیان پێ مه‌ده‌ن.
خود به خودیش 7 تا 10 ڕۆژ دواتر ئه‌نجام هه‌ڵبژاردنه‌کان و براوه‌یی لیسته‌کانی گوڕان وچاکسازی وئه‌وانی تربه سه‌رکه‌ووتوی به‌ده‌رده‌که‌ون ولیستی کهرهدێزهکهی پارتی ویه‌کێتی ناتوانن هیچ بکه‌ن دژتان.جا خه‌ڵکی سه‌ربه‌رزی کوردستانی باشووردهنگتان مه‌ده‌ن به‌م دوو ماکسی له‌به‌ره‌ی سه‌ره‌وه‌ی وه‌ک مه‌سعود و جه‌لال که به‌ڕاده‌یه‌ک ڕیسوابوون، هیچ حورمه‌تێکیان له ناو خه‌ڵکدا نه‌ماوه.
پیرمام/عه‌لی مام وه‌سمان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

