به‌ڵێ .. تورک جینۆسایدی گه‌لانی کردووه
11/03/2010, 12:00 (GMT+1)

ماوه‌یه‌کی زۆره چه‌ند پارله‌مانتارێک و چه‌ند کادێرێکی پارتی چه‌پ و پارتی سۆشیالدیموکرات ، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون که کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی سه‌رده‌می ئیمپراتۆریی عوسمانییه‌کان له گه‌لانی ئه‌رمه‌ن ، سریانیی ، ئاشوریی و یۆنانییه‌کان ، به تاوانی جینۆساید له قه‌ڵه‌مبدرێت.
ئه‌مڕۆ ئه‌و پێشنیاره له لایه‌ن به‌ره‌ی سور و سه‌وزه‌کانه‌وه که هانس لیندێ ، وته‌بێژی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی پارتی چه‌پ و پارله‌مانتار ، ئاماده‌ی کردبوو ، خرایه ده‌نگدانه‌وه. به‌ره‌ی چوار حیزبه بۆرجوا ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی سوید به‌گشتیی دژی ئه‌و پێشنیاره بوون ، به‌ڵام له کاتی ده‌نگداندا 131 ده‌نگ له‌گه‌ڵ و 130 ده‌نگ دژی پێشنیاره‌که بوون.
هانس لیندێ دوای ئه‌وه وتی: ئه‌مڕۆ خۆم زۆر به به‌خته‌وه‌ر ئه‌زانم و زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی که ئه‌و تاوانه مه‌زنانه‌ی ساڵی 1915 له لایه‌ن پارله‌مانی ئێمه‌وه به جینۆساید له قه‌ڵه‌مدرا ، ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی مێژووییه بۆ سوید.
شایانی باسه که له‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک له تورکه‌کانی دانیشتووی سوید که ئه‌ندامی ئه‌و حیزبانه‌ی پارله‌مانن ، داوایان له حیزبه‌کانیان کردبوو که ده‌نگ به‌و پێشنیاره‌ی چه‌په‌کان نه‌درێت ، به‌ڵام وا دیاره که ئه‌و داوا و هه‌ڕه‌شانه‌ی تورکه‌کان ، کاریگه‌رییه‌کی نه‌بوو ، به‌تایبه‌تیی له‌سه‌ر حیزبه‌کانی به‌ره‌ی چه‌پ. به ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌که‌شدا وا ده‌رئه‌که‌وێت که به‌ره‌ی چه‌پ گوێی نه‌داوه به داوا و هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌ندامه تورکه‌کانیان.
هانس لیندێ له لێدوانێکیدا بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ، وتی: لام وایه که حه‌فته‌ی ئاینده ئه‌ردۆگانی سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا سه‌ردانی سوید ئه‌کات ، بۆیه هه‌ر له ئێستاوه داوا له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌مان ، کارڵ بیلدت ئه‌که‌م که ئه‌م بڕیاره‌ی پارله‌مان به ئه‌ردۆگان و حکومه‌ته‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نێت.
هیوادارین له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ، هه‌ر به‌و هیمه‌تانه و به‌و شێوه‌یه‌ش ، کوردکوژییه‌کان به جینۆساید له قه‌ڵه‌مبرێن.
ئه‌و بڕیاره مێژووییه‌ی پارله‌مانی سوید ، له ئه‌مڕۆدا ، ڕێکه‌وتی ڕۆژه مێژووییه‌که‌ی 11 ی ئاداره که چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ر داننرا به به‌شێک له مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورددا!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

