بزانن ئه‌و تۆمه‌ته‌ش بۆ یه‌کگرتووی ئیسلامی هه‌ڵنابه‌ستن،،؟؟!
03/07/2009, 12:00 (GMT+1)

هه‌موومان ده‌زانین که بودجه‌ی حیزبه‌کانی کوردستان له لایه‌ن یه‌کێتی و پارتییه‌وه قۆرخ کراوه و ده‌درێت به‌وان،وا ده‌زانن خێریان پێده‌که‌ن، وه ئه‌و بودجه‌یه دیاره که سنوورداره ،ده‌سه‌ڵاتداران چۆن دێڵن یه‌کگرتووی ئیسلامی پاره‌یه‌کی وا زۆر کۆ بکاته‌وه و بیدات به‌م و به‌و،؟! ئه‌مه له لایه‌ک، وه ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی بزانن که ئه‌و هه‌موو پارهییهیان هه‌یه به دڵنیاییه‌وه به‌هانه‌یه‌کیان بۆ ده‌بیننه‌وه و بودجه‌که‌یان دوا ده‌خه‌ن،،به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه بۆ هاندانی شتی تر به‌کاری دێنن.
وه له شوێنێکی تر باس له وه ده‌کات که گوایه نه‌وشێروان داوای 200 ملیۆن دۆلاری له یه‌کێک له بانکه‌کان کردووه بهقهرزبۆ پرۆژه‌ی ئابووری ،وه ئه‌و بانکه‌ش نه‌یداوه‌تێ و پێیانی گووتووه: سه‌رچاوه و متمانه‌ی داراییتان ئه‌وه‌نده نیه که بتوانن ئه‌و بڕه پاره‌یه بده‌نه‌وه، بۆ یه نه‌یداوه‌ته کۆمپانیای وشه.
با ئه‌م خاڵه‌ش شی بکه‌ینه‌وه،بزانین وایه؟!
ئه‌و سه‌رچاوه تاییبهتهی که سایتی چاو‌دێر باسی کردووه ، نه‌یدرکاندووه ئایا ئه‌م بانکه ناوه‌خۆییه یاخود بانکه‌کانی ده‌ره‌وه‌یه؟
وه ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌شی یه‌که‌می ئه‌م باسه بکه‌ین ده‌بینین ته‌واو پێچه‌وانه‌یه ،چونکه ده‌ڵێت : یه‌ک ملیۆن دۆلار وه له بانکه‌که‌ش 200 ملیۆن دۆلار، ئه‌و جیاوازیه زۆره ئه‌وه ده‌رده‌خات که ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ی سایتی چاو‌دێر باسی لێوه ده‌کات ته‌نها خۆیانن و هیچی تر ،چونکه ناوی بانک و به‌ڵگه‌نامه و ده‌لیلی ته‌واوی له ده‌ست نیه و ته‌نها چه‌واشه‌کاریه‌کی تری ئه‌وانه دژی یه‌کگرتووی ئیسلامی و به‌تایبه‌تیش نه‌وشێروان مسته‌فا، وه له چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا م. سه‌لاحه‌ددین باس له بودجه‌ی خۆیان ده‌کات که به فه‌قیرانه ده‌ستیان کردووه به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌مه‌ش 100 هه‌زار دۆلاریان بۆ ته‌رخان کردووه ، چۆن ڕێی تێده‌چێت یه‌ک ملیۆن دۆلار بدات به قه‌رز ،که‌چی بۆخۆی 100 هه‌زار دۆلار خه‌رج بکات.؟!؟!
ئه‌مه‌ش لینکه‌که‌ی سایتی ئاوێنه که دوێنێ له‌گه‌ل مامۆستا سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆکی لیستی چوارحیزبه کوردستانیاکه
http://awene.com/Direje.aspx?Babet=Babet&Cor=Chawpekewtin&jimare=798
ئاکۆ گه‌ردی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

