خوا نه‌یبڕێ سلێمانی له‌م پیاوانه‌ی زۆره ! (به‌رهه‌م ساڵح، شێرکۆ بێکه‌س) به‌نمونه !
19/02/2011, 12:00 (GMT+1)

به‌رهه‌م ئه‌ی پیاوه بچکۆلانه‌که، خۆ تۆ به خێر ئینگلیزی ده‌زانی، ده‌زانی کلینتۆن له 31 ئابدا چی به مه‌سعودی سه‌رۆکت ووت؟ ئه‌مه گۆڵێکی تره له مێژووی که‌سایه‌تی خۆتت کرد، با بزانین تا له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵاتی چیتر ئه‌نجام ده‌ده‌یت؟
شێرکۆ بێکه‌س، دوێنێ شه‌و ژان گرتی، تا نهیشیعران، نه‌یتوانی ئارام بێته‌وه ، سه‌د مخابن تۆ کوڕی بێکه‌سی، من دوێنێ باوکتم دی له‌به‌ر سه‌را له‌گه‌ڵ ئێمه ڕۆحی ئه‌و پیاوه جوانه‌مان له‌گه‌ڵدا، که‌چی تۆی شاعیری شار، له‌گه‌ڵ فشه‌که‌ره نووسه‌ر و فه‌یله‌سوفه‌کاندا له هیچ کونێکه‌وه دیار نه‌بوون، زانییم ترساوییت نه‌کا مامه‌ت 10000 دۆلاره‌که‌ت ببرێت، براله دڵ له دڵ مه‌ده و خه‌مبار مه‌به، ئه‌وه هه‌ر تۆ وانیت، ڕه‌فیق سابیر، که‌سانی دیکه، ئه‌وانه‌ی مانگانه کتێب ده‌نووسن و زۆربه‌یان که‌س نایکڕێ و که‌س نایخوێنێته‌وه، نه‌فره‌ت له نووسین قسه‌کانتان، نه‌فره‌ت له قسه و شیعر و کتێبه‌کانتان، ئێوه‌مان بۆ چییه، گه‌ر له رۆژێکی ئاوادا هاوبه‌شی خه‌می لاوه‌کانمان نه‌بن، یان نه‌چن بۆ ڕێپێوان و وه‌کو نووسه‌ر و شاعیر و روناکبیره عه‌ره‌بان هاوبه‌شی رێپێوان و راپه‌ڕین نه‌که‌ن، ئێوه هه‌روا ترسنۆک بوون، ئێمه خوێنمان له‌به‌ر ده‌ڕوات ئێوه‌ش ترسنۆکی و بێ هه‌ڵوێستی، من چی له شیعر و قسه‌ی زلی ئێوه بکه‌م ؟ که لاوانی شاره‌که‌تان به (بی که‌ی سی) لێیان ده‌درێت. شێرکۆ کتێبێکی له‌سه‌ر برایم ئه‌حمه‌د نووسی ئه‌و پیاوه‌ی قه‌بره‌که‌ی چراخانه، شێرکۆ بۆ مه‌لامسته‌فای نووسی ئه‌و پیاوه‌ی له ترسا گه‌له‌که‌ی جێهێشت، که‌چی بۆ منداڵی شاره‌که‌ی نانوسێ، که له سه‌ر شه‌قامه‌کان گولله‌باران ده‌کرێن، تاڵه‌بانی له‌کوێیه ئه‌وه‌ی که سلێمانی ناوناوه شاره حه‌یاته‌که، ئه‌و شاره حهیاتهی که به دار و به‌رده‌وه هه‌موویان داگیر کرد؟
چوارباخ سلێمانی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

