لیستی هیوا: له‌كاتێكی گونجاو‌دا پشتگیری خۆمان بۆ لیستێك راده‌گه‌یه‌نین
18/06/2009, 12:00 (GMT+1)

له‌راگه‌یاندنێكدا، كهكۆپییهكی بۆ سایتی هاوڵاتی نێردراوه‌و ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌نگر، دۆست، راگه‌یاندن، سه‌رجه‌م لیسته‌كان‌و جه‌ماوه‌ری باشووری كوردستان كراوه، هاتووه"ئێمه وه‌كو لیستی هیوا راسته له‌ئه‌نجامی سیاسه‌تێكی قڕێژو قیزه‌ونه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان بێبهشكراین، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و به‌رێوه‌چوونی به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی به‌ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین، به‌رده‌وامی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌شێكه له‌ئه‌ركی دیموكراتی ئێمه".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه‌ئه‌وان وه‌كو لیستی هیوا خاوه‌ن ئهندامو لایه‌نگرو دۆستێكی زۆرن‌و هاتووه"بۆئه‌وه‌ی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگه‌كانمان به‌فیڕۆ نه‌چێت دیراسه‌ی به‌رنامه‌ی كاری هه‌موو لیسته‌كان ده‌كه‌ین‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمیته‌ی به‌دواداچوونی لیسته‌كه‌مان لێكۆڵینه‌وه‌كانی به‌رده‌وام ده‌كات، به‌پێی پێوانه‌ی دیموكراتی‌و نهتهوهییو مافه‌كانی ژنان‌و خزمه‌تگوزاری ده‌نگه‌كانمان ئاراسته ده‌كه‌ین‌و له‌كاتێكی گونجاو‌دا بۆچوونی خۆمان بۆ پشتگیری كام لیست بكرێت راده‌گه‌یه‌نیین".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

