کابرایه‌ک هه‌بوو کوێستانی بوو، بەڵام حەزی له گه‌رمیان بوو
20/10/2013, 12:00 (GMT+1)

هه‌ر دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ، که‌وته خۆئاماده‌کردن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی ئێراق و په‌یوه‌ندی کرد به مسته‌فای سه‌ید قادر ، که یه‌کێکه له کاکه ده‌ست ڕۆیشتوه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان . مسته‌فای سه‌ید قادریش کاندیده‌که‌ی ناوچه‌ی ڕانیه‌ی گۆڕی به هه‌ڤاڵ کوێستانی ، که‌چی هه‌ڤاڵ کوێستانی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵکدا بڵاوکردبۆوه ، که گوایه نه‌وشیروان مسته‌فا داوای لێکردوه ، ئه‌گه‌رنا ئه‌و قه‌ت نه‌یویستوه پله‌و پایه وه‌ربگرێت به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 یش هه‌وڵی دابوو که کاند بکرێت بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی، ئه‌وه قسه‌ی خوودی جەلال تالەبانی که له سه‌فه‌رێکیدا بۆ ئه‌مه‌ریکا له ساڵی 2010 دا به یاوه‌ری کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ و عومه‌ر فه‌تاح و دکتۆر نه‌جمه‌دین . له‌و سه‌فه‌ره‌دا جەلال تالەبانی، به هاوڕێانی ده‌ڵێت که ئه‌و که‌سی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی ئێراق کاندید نه‌کردوه ، ته‌نها له ساڵی 2005 دا ئه‌و هه‌ڤاڵ کوێستانی کاندید کردوه به‌ڵام مه‌کته‌بی سیاسی له‌سه‌ری ڕازی نه‌بوون .
کاتێک هه‌ڤاڵ کوێستانی وه‌کو ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق هه‌ڵبژێردرا. ئیتر له قسه که‌وت و لاڵ بوو. چونکه پێویستی به قسه کردن نه‌ما ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌یشته مەرامی خۆی . له جیاتی ئه‌وه‌ی ئیتر خۆی به نووسین خه‌ریک بکات ، خۆی به حیساب کردنی پاره خه‌ریک کرد . خه‌ریکی دزینی پاره‌ی پاسهوانهکانیهتی . ئیستا ئه‌و پاره‌ی 30 پاسه‌وان وه‌رئه‌گرێت ، که‌چی ته‌نها یه‌ک پاسه‌وانی هه‌یه وه پاره‌ی 29 پاسه‌وانه‌که‌ی تریش له‌گه‌ڵ پارههکانی تری ئه‌خاته ته‌نکه‌ی باخه‌ڵی و لەهەمانکاتیشدا ئه‌ندامه له لیژنه‌ی نه‌زاهه!.
من له کۆتایدا ده‌ڵێم که هیچ مرۆڤێک له شه‌و و ڕۆژێکدا نابێته دز، به‌ڵکو ئه‌ومرۆڤانه هه‌ر دز بوون به‌ڵام له ڕابردوودا باشیان بۆ هه‌ڵنه‌که‌وتبوو... ئه‌و جۆره مرۆڤانه ته‌نانه‌ت که چوونه‌ته شاخیش بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان چووینه، نه‌وه‌ک بۆ ڕزگار کردنی میلله‌ت. ئه‌وانه هه‌روه‌ک زۆربه‌ی هاوڕێکانی شاخیشی سه‌ربازی ڕاکردوو بوون .
20/10/2013
گهرمیانیەک
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

