ئه‌ی ئه‌ی، قوباد تاڵه‌بانیش هاته ڕیزی ئۆپۆزیسیۆن!
30/03/2010, 12:00 (GMT+1)

له‌ڕاستی دا و ئیمزاکردن و پاڵپشتی کردنی هه‌ڵمه‌تێکی وا له‌لایه‌ن هه‌ر که‌سێکه‌وه مایه‌ی سوپاس و پێزانینه، به‌ڵام بۆ که‌سێکی وه‌ک قوباد تاڵه‌بانی، ئه‌م ماسته کۆمه‌ڵێ موی تیایه و ده‌کرێ له چه‌ند ڕویه‌که‌وه سه‌یر بکرێ. ئه‌گه‌ر کاک قوباد وه‌ک هه‌ر هاوڵاتیه‌کی کوردستان ئیمزای که‌مپینێکی وا بکات و له‌وڕێیه‌وه په‌یامی" منیش وه‌ک هه‌ر یه‌کێ له ئێوه ده‌مه‌وێ به‌شداری تان له‌گه‌ڵ بکه‌م" ئه‌مه جێگای ڕێزه و هاتنه‌وه ڕیزی گه‌ل ههنگاوێکی گه‌وره‌و جێگای ده‌ستخۆشی کردنه. به‌ڵام و به داخه‌وه موه‌که‌ی تری ماسته‌که ده‌کرێ له دژی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی قوباد بێ و ده‌کرێ وای لێک بده‌ینه‌وه، که ئه‌ویش وه‌ک زۆر به‌ی زۆری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان هیچ ده‌سه‌ڵات ی نه‌ماوه ده‌نا بۆیه په‌نا ده‌باته به‌ر ههنگاوێکی له‌م شێوه‌یه. لێره وهو هه‌ربۆیه ده‌مه‌وێ بیری قوباد تاڵه‌بانی بهێنمه‌وه که به‌ڕێزی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمه له ئه‌مریکا و ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ به‌ره‌نگاری ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره ناشرینانه بێته‌وه ئه‌وا ده‌بێ له‌ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی که‌سێتی خۆیی و حیزبه‌که‌یه‌وه ده‌ست پێ بکا و ئه‌وان ده‌بوایه هه‌ر هیچ نه‌بێ و ڕاسته‌و خۆ له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی ئاسایش و یاسادا هه‌ر زۆر به زویی بگه‌نه ئه‌م جۆره تاوانبارانه و ده‌ستگیریان بکه‌ن و بیان دهن به دادگا و بیان هێننه سه‌ر شاشه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن و برینه‌کانی ئه‌م خێزانه زوڵم لێ کراوه ساڕ‌ێژ بکه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت بیکه‌نه هه‌وێنی پڕ‌و پاگه‌نده‌یه‌کی حیزبی بۆ خۆیان. هه‌روه‌ها به به‌ڕێزی ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ڕاسته و به‌دڵ له‌گه‌ڵ ئه‌م که‌مپینه‌یه، ده‌بوایه تائێستا ده‌یان په‌یوه‌ندی و ده‌یان سه‌عاتی کاری له پێناو ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ته‌رخان کردبێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ئاگام لێ نیه، نازانم کردوێتی یان نا و ئه‌گه‌ر نه‌یکردوه ئه‌وا من به‌و دوعایه و به‌و ئیمزایه و ناو نوسینه قه‌ت ناڵێم ئامین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

