<

دوێنێ كۆسرەت پێنج دەفتەرى بۆ دەنگ كرین سەرف كرد

16/07/2009, 12:00 (GMT+1)
بەمەبەستى كرین وفرۆشتنى دەنگ كەویژدانەدوێنێ كۆسرەت هاتە شارۆچكەى تەق تەق پاش ئەوەى پاسەوانەكانى زۆربەتوندى پاڵیان بەخەڵكەكەوەدەنا كامیراى تەلەفزێۆنى كۆیەشیان شكاند پاش پێشكەش كردنى وتارێك بۆخەڵكەكە كەلەشوێنە جیاجیاكانى ترەوە خەڵكیان هێنابوو كۆسرەت كۆبونەوەیەكى بەبەرپرسانى حزبى تەق تەق وكۆیە كرد لەكۆبونەوەكەدا ئاماژە بۆهەندێ ناوكرا كە چالاكانە ئیش بۆلیستى گۆڕان دەكەن پاشان وەك بەرپرسەكانى ترى ناوچە جیاجیاكان برى پێنج دەفتەر دۆلارى دا بەنەوزاد كاكە رەش لەبەر ئەوەى خەڵكى ناوچەكەیەو خەڵك دەیناسێ رایسپارد كەهەوڵبدا لەئێستاوە خەریكى دەنگ كۆكردنەوەبێ و هەوڵ بدا بەهەرچەندێك بێ دەنگیان بۆ بكرێ شایەنى باسە نەوزاد كاكەرەش بۆهەمان مەبەست ماوەیەك پێش ئێستا پیاوەپەمەیى یەكەش رایسپاردبوو كە هەوڵ بدا دەنگى پێویست كۆ بكاتەوە برى دوو دەفتەرى دابویە بۆ هەمان مەبەست بەڵام ئەوان لەنێوان خۆیاندا دابەشى دەكەن وبرێكى كەمى دەدەن بەخەڵك بەڵام ئەمجارە خەڵكى كوردستان بەتایبەتى جەماوەرى تەق تەق هەرگیز بەبرێك پارەى دزراوى هەموو خەڵكى كوردستان هەڵناخەڵەتێ و ویژدانى خۆى نافرۆشێ باكۆسرەت وهاوشاێوەكانى باش بزانن خەڵكى تەق تەق داواى گۆڕان دەكا بەودامو دەزگایە رازى نیە كەئەوان وەك گورگ كەوتونەتە گیانى ئەم خەڵكە و بەراست وچەپیان سەروەت وسامانیان دەدزن ئەوان سەیارەو پارەو دەمانچەو لاپتۆپ وكارتى مۆبایل بەكاردێنن بۆكۆكردنەوەى دەنگ بەڵام گۆڕان خەڵك هاوكارى دەكاوپارەیان بۆدەنێرێ وبەویستى خۆیان دەنگى پێدەدەن كامەیان جێگەى متمانەى خەڵكە ئەوان یان گۆڕان .     
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست