ئەمجارەش بەرزانى ئەحمەد كوردە سەرى یەكێتى شۆڕ كرد
15/04/2009, 12:00 (GMT+1)

خەڵكینە پێتان سەیر نەبێت ئەمانە ناتوانن هیچ بكەن , چونكە هیچیان نیە و تاڵەبانیش گرەوى كردوە ئەمجارە لە سلێمانیدا هەڵبژاردن بباتەوە بە هیمەتى ئەم باندەى ئەوەندەى تر یەكێتیان ناشیرین كردوە لە سلێمانیدا , ئێستا بۆ ئەوەى قەرەباڵغى بخەنە مەڵبەندەوە و خەڵك سەردان بكات ئەگەڕێن بزانن لە كوێ كێشەى خەڵك هەیە بە كۆمەڵ ئەیان هێنن بۆ ئەوەى بە ناوى چارەسەر كردنى كێشەكانیانەوە داوایان لێبكەن دەنگیان بدەنێ , چەند ڕۆژێكە لە ڕێگەى که‌سانی خۆیانەوە بە كۆمەڵ خه‌ڵک کۆ ده‌که‌نه‌وه ده‌یان هێنن هێنن بۆلاى بەرزان, جا مەڵبەندێك نەتوانێ بۆ ئەو مەراسیمە گەورەیە شارێك بخرۆشێنێ ئەبێت چ مەڵبەندێك بێت , مەڵبەندێك ئێستا نەتوانێ نیوەى ڕێكخستنەكانى بخاتە گەڕو بۆ وەستانى پێشوازى لەو شەهیدە ئەنفال كراوانە دەست لە سەر سنگ بوەستن ئەى ئەبێت كەى بیان هەژێنێ، ئەترسم هەڵى گرتبن بۆ ڕۆژى تەنگانە یان بۆ ئەوەى ڕٍێكخستنەكانى ئاشكرا نەبن , وا ئەمجارەش بەرزان و باندەكەى مەڵبەندى سلێمانى سەرى یەكێتیان شۆڕ كردەوە.
بۆ کاک هیوا جافه‌رانی: له‌و نووسینه‌دا ناوی که‌سێک هاتبوو، که شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوو به بێ به‌ڵگه له سه‌ری قسه بکه‌یت، ئێمه وه‌ک نووسه‌رێک ڕێزمان بۆت هه‌یه، که پێشتر نووسینی دیکه‌ت بۆ ناردووین و به‌بێ سانسۆر بڵاومان کردۆته‌وه، لێ لێره به‌دواوه داوا له به‌ڕێزتان ده‌که‌ین که ئه‌و نووسینانه‌ی بۆمان ده‌نێرن بۆ له‌مه‌ودوا له خۆڕا ناوی که‌سی تێدا ڕیزمهکهن و که‌س له‌که‌دار مه‌که‌ن و به بێ به‌ڵگه‌ش ناوی که‌س مه‌هێنن که په‌یوه‌ندی به باسه‌که‌وه نه‌بێ، پێویستیش ناکات ناوی که‌سایه‌تییه‌کان به زمانی بازاڕییانه له نووسینه‌که‌دا بهێرێ، وه‌ک به‌رزانی ئه‌حه سمێڵ، که جوانتر وایه هه‌ر به ناوه‌که‌ی خۆیه‌وه له نووسینێک بنووسرێت. هه‌ر سه‌رنجێکی دیهکتان هه‌یه ده‌توانن، بۆ له‌مه‌ودوا به‌م ئه‌درێسه‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌یت:
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

