
خوانەكا لە كوردستانی ئێمە بەردێك بكەوێتە خوارەوە، چونكە زۆرجار وایلێهاتووە كێشەی نەبوونی ئەو كارەباش ئەگەر پێیان عەیب نەبێت دەیخەنە ملی ئەنسارالاسلام و لایەنە نەیارەكانی دەسەڵاتی كوردی، بەڕاستی ئەوپەڕی مەهزەلەیە لەكاتوساتێكی وادا خوێندكارێكی زانكۆ بكەیت بە تیرۆرست، دەبێ دوای ئەو بوختانەی پارتی خەڵك بە چاوێكی چۆن سەیری خوێندكارانی ناو زانكۆ بكات، باشە سەردەشتیی جوانەمەرگ چ ئیشێكی بەئەنسار هەبوو لەكاتێكدا ئەو تەنها چەند مانگێكی كەمی مابوو خوێندن تەواو بكات، وەك كوردەواری وتەنی دەگەیشتە نانی خۆی و هەر هیچ نەبێ دەبوو بە مامۆستا لە كوێرە دێیەكی ئەم وڵاتە كاولە، باشە ئەگەر ئەنسارالاسلام ئەوەنە بەسانایی بگەنە ناو پایتەختی هەرێمی كوردستان و بەردەم گەورەترین ناوەندی رۆشنبیری هەولێر كە زانكۆیە چ كارێكی بەوەیە كڵۆڵێكی وەك سەردەشت بفڕێنێت كە مەعلومە پارەی 2 لەفەی كافتریاكەی زانكۆی لە گیرفان نەبووە! ئەم بوختانەی پارتی جێی خۆیەتی ئیتر هەموو ئەو بێدەنگیانە بشكێنێ كە هەولێری پایتەختی گیرۆدە كردووە، نابێ خوێندكارانی زانكۆو بەتایبەت زانكۆی سەڵاحەدیین لە ئاستی ئەم تاوانكارییە دەستەوەستان بن و قڕوقەپی لێبكەن چونكە هیچ دوور مەبینن پارتی ئەم سناریۆیە بۆ هەموو ئەو خوێندكارانە دووبارە بكاتەوە كەلەناو زانكۆ بەدڵی ئەو نین!
جێیگەی گومانیشە هەندێك رۆشنبیرانی هەولێر كەلەوە دەچێت بەپارە دەمیان چەوكرابێت كە لەكاتی كوشتنی سەردەستیشا جورئەتی هەڵوێستێكی مەردانەیان نەبوو، نموونەی ئەو بەناو رۆشنبیرانەی هەولێریش فەرهاد پیرباڵە ئەو هەتا دوێنێ لەسەر هاتنی توركیا بەرووتی دەسووڕایەوە كەچی لەئاست خیانەتی 31ی ئاب و كوشتنی سەردەشت كەس نازانێ لە چ كونێكەو خۆی ونكردووە، ئەی ئافەرین مامۆستا رۆشنبیرەكەی زانكۆ هەتا دوێنێ خوێندكارانت دەختە سەر ملەپانەكەت و داوای مافی خوێندكارانت دەكرد، ئەی بۆ لە داواكردنی مافی سەردەشت و بوختانەكانی بنەماڵەی بارزانی وەك وشتر مرخ سەرتكردووە بە ژێر لمدا؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست