یەكەم پێشێلکاری دواى ڕونكردنەوەكەى كاك كۆسرەت و هاوەڵەكانى لە ئاسایشهوه دەستى پێكرد
18/02/2009, 12:00 (GMT+1)

هەر ئەمڕۆ کارمهندێکیان به (ئەژى ئاراز) كە ماوەى 2 ڕۆژە لەبەشى كۆمپیتەرى ئاسایشى سلێمانى دەستبەكار بووە، بانگ دەكهن و لە ژوورى یاسا و مافى مرۆڤ لێكۆڵینەوەی لهگهڵدا دهکهن و پێى دەڵێن: تۆ تۆمەتبارى! ئەژیش لە وەڵامدا دەڵێت: بەچى تۆمەتبارم؟ من 2 ڕۆژە دەوام دەكەم . لەوەڵامدا وتیان ئاسایش جێگەى تۆ نییە و پێویستمان بە تۆ نییە لەبەرەوەى لە كۆمپانیاى وشە كارت كردووە، تۆ سەر بە نەوشیروانى ئەژیش دهڵێ: نەوشیروان نا، كاك نەوشیروان . لهوهڵامدا ئهو کهسه وتى قسەى: زیاد مەكە و تۆ لە ئاساسیش جێگەت نابێتەوە ........
لێرهدا منیش ڕوو لە كۆسرەت ڕهسوڵ و هاوەڵانى دەكەم: ئا ئەمە ڕێكەوتنەكەتان بو لەگەڵ تاڵەبانى، که لە یەكەم ڕۆژى ڕێكەوتنەكەتان بە و سووکایهتیی و پێشێلکارییه دەستى پێكرد، ئاخۆ سبهی و دووسبهی چی تر ڕووئهدهن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

