<

خیانەتەكانى بنەماڵەی بەرزانى لە مێژووى بزافى ڕزگارى خوازى گەلى كوردستاندا

15/05/2010, 12:00 (GMT+1)
خەڵكى كوردستان ، ئەم وتارە كورتەى لە خوارەو نوسراوە تەنیا كورتەیەكە لە مێژوى خیانەتى بنەماڵەى بەرزانى یە لە نێو خەباتى ڕزگارى خوازى گەلەكەماندا ، كە زۆر دڵنیام بۆخۆشتان زۆر باش دەزانن ئەمەى كە من لە خوارەوە ناو م ناوە وتارو كورتەى خیانەتەكانى ئەم بنەماڵەیەم تیادا باس كردووە ئێوە دەیزانن و ڕەنگە خیانەتى زیاترى ئەم بنەماڵەیەش بزانن ، ئەم كورتەیەم بۆ بەرچاو ڕونى ئێوە گیڕاوەتەوە كە دەشێ سەرلەبەرى مناڵ و گەورەوبچوكى ئەم وڵاتە ، ڕاستى ناپاكى و خیانەت كارى ئەم بنەماڵەیە بزانن .
لە مێژووى دوورو نزیكى گەلى كورددا ، ئەوەندەى كە خیانەتى ناو خۆیى و دەستى ڕەشى خیانەتكارانى كورد زەرەریان لە ڕەو تو بزافى ڕزگارى خوازى ئەم گەلەدا هەبووە هیچ كات ، دووژمنانى دەرەكى نەیان توانیوە ئەوەندەى ئەم دەستە خیانەت كارە كاریگەرى نێگە تیڤیان هەبێت لە سەر نەخشە و رەوتى ڕزگارى خوازى ئەم میللەتە ، ئەوەى كەم لێرەدامەبەستمە ئاماژەى پێ بدەم خیانە تى ئەم بنە ماڵەیە یە لە مێژووى ڕزگارى خوازى كەلى كوردستاندا ، و دەر كەوتى سەرتاى خیانەتەكانى ئەم بنە ماڵەیە هەر لە سەرەتاى دروست بوونى كۆمارى مهاباتەوە ، لەڕاستیدا بەپێى ئەو بەڵگانەى كە لە سەر چاوە زارەكیەكانەوە دەگیڕرێتەوە ، ئەو مەلامستەفایەى كە هەر لەسەرەتاوە تۆوى دووبەركى نێو شۆِرشەكانى كوردستان بووە ، هاو كات گەراى سەرهەڵدانى خیانەتیش بووە لە نێوكورددا لە مێژووى سەد ساڵى ڕابووردوودا ، دەستى باڵاى هەبوو لە لە سێدارەدانى قازى محەمەدو هاوڕێكانى ، بەڕێكەوتنى ژێربەژێرى لە گەڵ شاى ئەوكاتى ئێران و چەندین سەرۆك عەشیرەتى ترى ئەوكات ، هەروەها تواندنەوەى شۆڕشى ئەیلول و هەرەس پێ هێنانى ئەو شۆڕشە ، لە ساڵى 1975 و دزینى زیاتر لە 75 ملیون دیانارى ئەو كاتى ئەو شۆڕشە ، جگە لە شكاندنى ئیرادەى ئەو هەموو پێشمەرگە جەسورو بە ئەمەكەى خەباتى ڕزگارى خوازى گەلەكەمان ، و بەفیرۆدانى ئەو هەموو پێداویستى یە لۆجستى و تقەمەنیەى كە دەشوبهایە ئیمكانیاتى حكومەتێكى دانەمەزراو . ئەمانە هەموو بەفیتى بنە ماڵەى بەرزانى خیانەتكارو خائینى نێو خەباتى ڕزگارى چوونە زبڵدانى مێژووەوەو بۆ دواین جار ئەو هەموو هیواو ئاواتەى خەڵكى كوردستان بەدەستى ئەم مەلاخیانەتكارە زیندەبەچاڵ كران . لە پاش ئەو نسكۆیەش بارزانى خائین بەوەوە نەوستاو لە بەر بەرژەوەندى بنە ماڵەیى فتواى دا كە جارێكى تر شۆڕش نەكرێتەوە و كەسیش بۆ نیە شۆڕش هەڵگیرسێنێتەوە وە ك ئەوەى كە ئەم پیاوە نە خۆشە خائینە باوكى كوردبێت كە ئێستا لە لایەن پاش ماوە خائینەكانیەوە بە باو كى ڕۆحى نەتەوەى كورد پێناسە دەكرێت ، شەرمەزارى مەلا مستەفاو بنەماَڵە پاشماوە خائینەكەشیان كە ئێستا دەسەڵات دارەتى هەرێمى كوردستانیان لە دەست گرتوە بە ناچارى لەو سەر دەمەدا و بۆتواندنەوەى یەكجارەكى بیرى ڕزگارى خوازى و ئازادى وەك پیشەى مەلاى باوكیان هەستان بە دروست كردنى چەندین گروپ و تاقمى تیرۆریستى لە ژێر چاودێرى و هاوپەیمانیەتى ساواك كە دەزگاى ئەو ساى هەواڵگرى ڕژێمى شابوو ، بۆ سەركوت كردنى كوردەكانى ئێران و سەركوت كردنى بەیەكجارەكى بیرى سەرهەڵدانەوەى شۆڕش ، ئەم بنەماڵەیە لەپاش بەرەو گۆڕچوونى مەلاى قیادە مەوەقەتیان دروست كرد بۆ بەر پەرچ دانەوەى خەباتە ڕەواكەى ئەوساى حزبى دیموكراتى كوردستانى ئێران و بە رشاستیش وابوو سەدان پێشمەرگەى ئەو كاتەى ئەم حزبەیان شەهید كرد و بوبوونە قەڵخانى ڕژێمى شاو دەزگا سەركوت گەرەكەى كە ساواك بوو ، بەڵام ئیرادەو هیواى خەڵكى كوردستان لە ڕۆژ هەڵت و باشور زۆر لەوە زیاتر بوو ئەمبنە مالچە خیانەت كارە بتوانن بەرى پێبگرن و بۆ یەكجارەكى ئەو هیواو ئومێدە بسڕنەوە ناچار بە شێوەیەكى بەر پرسیارانە كەوتنە تیرۆركردنى خەڵكى كوردستان ، لە هەر چوار پارچەكە ، زنجیرەى خیانەتى ئەم بنەماڵەیە لەوەتێى پەڕاندووە كە من لەوتارێكى ئاوواداو بەوردى باسى بكەم بەڵام بەشێوەیەكى گشتى خیانەتى ئەم بنەماڵەو ئەم بەرزانیانەى كە من ئێستاش بەكوفرى دەزانم ئەم دڕندەو خیانەت كارانە بەكورد بزانم ، چوونكە هەمیشە پەڵەیەكى ڕەش بوون بە ناوچەوانى گەلەكەمانەوە . لەوە زیاترە كە من لە چەن قۆناغێكدا باسى دەكەم ، چوونكە خیانەتى ئەم بنەماڵەیە دەبێت لە خوێندنگاسەرتایەكانەوە بخوێندرێت بۆ ئەوەى هەموو ئەو نەوە یەك لە دواى یەكان ئاشناى خیانەتى ئەم بنە ماڵەیە ببن ، و ئەم بنە ماڵە تاسەر ئێسقان خائینە بناسن . ەب هەرحاڵ ، قۆناغی دووەمى ئەم خیانە ت كارانى بنەماڵەى بەرزانى درێژ بەوتەوە بۆ ئایندەش ، لەپاش ئاشبەتاڵەكە و سەر هەڵدانەوەى شۆڕش لە ڕێگاى هەكارى كە دەكەوێتە نێوان هەر سێ وڵاتى داگیر كەرى كوردستان توركیاو ئێران و عێراق كۆمەڵێك پێشمەرگەى بێچەكى ئەو كاتى شۆڕشى نوێ كە لە هەكاریە وە بەرەو سنورەكانى سوریا بەڕێكەوتبوون بۆ هێنانى چەك لە سوریا ، بەڵام بەداخەوە كە ئەوە گەورەترین كارەوسات بوو لە لایەن قیادە مەوەقەتەى پارتى یەوە زیاتر لە هەزار پێشمەرگە بە ئیمزاى كەمال كەركوكى كە ئێستا سەرۆكى پەرلەمانى كوردستانە و بنەماڵەى بەرزانى شەهید كران ، هاوكات ئەم خوێن ڕشتن و كورد كوشتنەى بنەماڵەى بەرزانى هەر بەردەوام بووشۆڕشى شاخ هەمووى بەشەڕى ناو خۆ لە شاخ كۆتاى پێهات ، تا پاش ڕاپەڕینەكەى بەهارى ساڵى 1991 ى خەڵكى كوردستان ، دواتر هەمان بنەماڵە شەڕێكى ترى خوێناویان هە ڵگیرساند و تیایدا زیاتر لە 35 هەزار كەسى تیاكوژراو كۆتایى یەكەشى بە هێنانى دەبابەكانى حكومەتى بەعس بۆ سەر پەرلەمان و داگیركردنى كوردستان جارێكى تر كۆتایى هات ، بە فشارو كاریگەرى دەرەكى ئەم بنەماڵە لە مێژوو جاش و خائینەدا ، دەست بەردارى شەڕى ناو خۆیى بوو ، پاشان هێرشى كردە سەر پارتى كرێكارانى كورستانى توركیا و لەوێش هەموو ڕۆژێك جگە لە چەكدارە بەكرێگیراوەكانى خۆى سوپاى توركیاى دەهێنایە سەرگرێلاكانى پەكە كە . لە پاش پرسەى داگیر كردنى عیراق لە لایەن هێزە هاوپەیمانەكانەوە و گۆڕانى ژینگەى سیاسى و كاریگەریەكانى عەولەمە و بەرتەسك بوونەوەى شەڕى ئاشكراو كوشتار ، ئەوا ئێستا كەوتونەتە پەلامارى تیرۆریستى ، و ڕۆژانە خەڵك تیرۆر دەكەن ، لە ئەو رو پا هەڵیان كوتایە سەر كەمالى سەید قادروو بە خەستى برینداریان كرد ، سۆرانى مامە حەمەیان لە كەركوك لە بەر دەم ماڵە كە خۆیدا تیرۆر كرد ، ئەوە سەردەشتیان لە بەردەم زانكۆى سەلاحەدین لە پایتەختى كوردستان ڕفاندو تیرۆریان كردوو جەستەكەیان لە موسڵ فڕێدا دەیان جار چەتەكانى بەرزانى لە نەبەز گۆرانیان هەڵدا ، ئەمە جگە لەوەى كە چەندین هەڕەشەو گوڕەشەیان لە ڕۆژنمەنوسان و ڕوناك بیران و خەڵكى تركردووە و دەرفەتى تیرۆر كردنیان نەبووە بۆ تۆڵەردنەوە بەناوى یاساوە شكاتیان كردووە ، سەرۆقادرى پەروەردە كراوى دەستى ئەو بنەماڵەیە لە كۆڕێكى دا كوردى بە سەگ ناو زەد كرد ، ئەم دەستكەوتەكانى بنەماڵەى بەرزانیە لە مێژووى خەباتى ڕزگارى خوازى گەلى كوردستاندا ، ئێستاش دەزگایەكیان دروست كردووە بە ناوى ئاژانسى پاراستنى هەرێم كە مەسروور بەرزانى سەرۆكایەتى دەكات كە لە ڕاستیدا ئەم دەزگایە هەموو ئەو كارە تیرۆریستیانە جێ بەجێ دەكات ، ئەمە ئاژانسى پاراستنى بنەماڵەیە ، هاوكات وشیارزیبارى لەوان خائینتر بە بەرچاوى دەیان كەناڵى ئاسمانیى و بیانیەوە پەكەكەى بە تیرۆریست ناساند . ئەمە لەكاتێكدا جگە لە و هەموو سەروەت و سامانەى كوردستان كە بەئاشكراو بەنهێنى دەیدزن و بەتاڵان دەى بەن . ئەمە كورتەیك لە مێژووى ئەم بنەماڵە خیانەتكارەى بارزانى كە بەناوى شۆڕشەوە لە مێژوودا تۆمار كراوە . داخۆ چەندین تاوانى تریش بە نهێنى و لە ژێر پەردەدا ئەنجام درابێت و ئاشكرا نەبووبێت .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست