باجوا،ئیبراهیم تاتڵیسیش گۆڕانه!!.
31/08/2010, 12:00 (GMT+1)

دیاره ڕادیۆی گۆڕان به‌ده‌رنیه له‌هیچ ڕه‌خنه‌و گازنده‌یه‌ك، بۆیه ماوه‌یه‌که له‌گه‌ڵ ڕادیۆکانی تری ده‌سه‌ڵاتدا هیچ جیاوازییه‌کیان نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی گۆێبیستی ئه‌م ڕادیۆیه بێ ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رئه‌که‌وێ که هیچ بۆن و تامی نه‌یارو ئۆپۆزیسێۆنی لێوه نایه‌ت، ئه‌گینا فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رنامه‌و گۆرانیانه‌ی که‌ئه‌مان پێشکه‌شی ئه‌که‌ن و بزانن هیچ جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تری ده‌سه‌ڵات. بۆ نمونه گۆرانی تورکی و عه‌ره‌بی و فارسی له‌ته‌ك گۆرانیه کوردیه‌کاندا له‌ململانێیه‌کی گه‌لێ شهریفانهیهو هه‌لێکی هاویهکسانیان له‌گه‌ك هی کوردیه‌کان بۆ ڕه‌خسێنراوه، ڕه‌نگه کاتێ گوێبیستی ئه‌بیت وا ئه‌زانی که‌ئه‌م ڕادیۆیه هی گۆڕانخوازان نیه. ئه‌مانیش هه‌روه‌ك ده‌سه‌ڵات خه‌ریکی ئه‌وه‌ن کوڕی کورد بکه‌ن به قوربانی کچی ئه‌م و ئه‌و. بڕوا بکه‌ن ماوه‌یه‌که ئیبراهیم تاتڵس که وه‌ك سیخوڕێکی تورك که‌وتۆته وێزه‌ی ئه‌م کوردستانه‌وه‌و خۆی لێ کردوین بهبزنسمان و شتی له‌وجۆره ، ئه‌م ڕادیۆیه سێ جرته‌کی و له‌ته‌ك موعینی ئه‌سفه‌هانی و ستارو داریۆش و نه‌جوا که‌ره‌م و چه‌ندینی تر که‌من شکور ناوه‌کانیان نازانم ، له‌م ڕادیۆیه گۆرانیه‌کانیان ئه‌چڕن و بۆڕ بۆڕێنیان پێ ئه‌کرێ.
باشه گه‌ر باسی دیموکراسی وشتی وابکرێ، ئه‌ی بۆچی نهتورکێ، نهفارسێ وه‌یان نهعهرهبێ ئاماده نیه گۆرانیه‌کی حه‌سه‌ن زیره‌ك په‌خش بکا، بۆ ئه‌بێ ته‌نها وته‌نها کورد به‌م کاره هه‌ڵبستێ، کوان ئه‌و هه‌مو کادیره‌ی ڕاگه‌یاندن کهجۆشدراون له‌سه‌ر دۆزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و به جلوبه‌رگی هاوڵاتی کورد پۆشتهکراون؟
له‌کاتێکدا ڕادیۆی گۆڕان ئیبراهیم تاتڵسس لێئدا، ڕژێمی تورکیا ڕۆژانه چه‌ندین کورد له‌زیندانه‌کان قایم ئه‌کا، هه‌ر له‌هه‌مان کاتیش‌دا ڕژێمه‌که‌ی لهئۆمهت نه‌چوی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد لهتۆپبارانکردنی کوردستان ناوه‌ستێ و چه‌ندین زه‌ره‌ری مرۆیی و سروشتی دوای خۆی جێدێڵێ. من له‌وڵاتێکی وه‌ك ئه‌مریکا ئه‌ژیم ، که‌چی ڕۆژێ گوبیستی گۆرانیه‌کی فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی و هیچ زمانێکی تر نه‌بووم جگه له ئینگلیزی، ئه‌ی خێره وا گۆڕان که‌ڵك له‌م جۆره ئه‌زمونانه وه‌رناگرێ!!ئه‌وا وتمان چش و قه‌یناکه وا جه‌لال و مه‌سعودی گه‌وره مافیا خه‌ریکی بازرگانی کردنن له‌گه‌ڵ تورك و فارس و خۆیان بهخهجاڵهتبار ئه‌زانن گه‌ر گۆرانیه‌کانیان نه‌چڕن، ئه‌ی گۆڕان بۆ؟ خۆ گۆڕان نه خه‌ریکی کاری بازرگانین و نه‌شتی له‌و جۆره تابترسن له‌وه‌ی تورك و فارس و عه‌ره‌ب ته‌نگه‌تاویان که‌ن. ئاخر گۆڕان له‌چی ئه‌ترسێ کهبیدۆڕێنێ، خۆ خاوه‌نی هیچ نیه جگه له ده‌نگی ئه‌و میله‌ته هه‌ژاره‌ی کهبڕواو متمانه‌ی پێدان، ئێ نابێ نه‌ختێ ڕێز له‌و ده‌نگانه بگرێت و حسابیان بۆ بکات، وه‌ڵا گه‌ر کار وابڕوا ، ماوه‌یه‌کی تر ئه‌بێ دیدار له‌گه‌ك تاتڵس ساز بده‌ن و وه‌ك گۆڕانخوازێ بیناسن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

