ئێمەى باشوورى كوردستان چۆن هاوكارى پەكەكە بین
18/04/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەوەى ئێستا لە باكورى كوردستاندا هەیە شۆرشێكەو هەموو چین و توێژێك بەشدارە تیایدا بگرە توێژى گەنج سەركێشى ئەم شۆرشەیە ، حەفتا ساڵێكیش رێگە خۆشكەرە. ئەوەتا پەكەكە خاوەن خەباتێكە كە ژن دایكى ئاشتین، پیر ماڵەو ماڵ و ناوچەبەناوچە رێكخستنى دەكەن و تەكیەو مزگەوت و تەنانەت دایەنگەكانیشیان كردۆتە بنكەى خەبات، گەنجیش پرۆتستۆكەرو بەرد وەشێن و چالاكوانانى مەدەنین لە بوارى ئەخلاقیدا، توێژەكەى تریش چەك بەشان و پاراستنى گشت بەهاو كەرامەتە نەتەوەییەكەن.
لە باشوورى كوردستانى خۆشمان تاك بووە بە ئامرازێك بۆ مرداربونەوى هەستى نەتەوەیى، بەرپرس و گەورە پیاوانى كە دوێنێ خۆیان بە خەباتگێڕو چەك بە شان دەزانى ئێستا مۆنیكاو سەیارەو شەوانى سورى نادییەكان ببوەتە خەبات و سەرچاوەى مۆراڵیان گەنج تا دەمرێ پێویستە نێچیر بێت بۆ پارە، كچێك راكە بە دواى پیاوێك، خێزاندارێك راكە بەدواى سەیارەو تاقم قەنەفەیەك و مەعرەزو كەوانتەرێكى هەڵواسراو كەركوكییەكى داماویش دەبێت تاكو مابێت خەون بە حجێبەجێكردنى ماددەى 140 وە ببینێت، گەرمیانییەك تا ماوە چاوەڕوانى روفاتێك بێت كە بەرپرسانى خۆمان پارەى لەسەر دەخۆن و خۆیانى پێ قەڵەو دەكەن.
بۆیە هەستى نەتەوایەتى بریتییە لەو تێكۆشانەى كە لە پێناو گەل، خۆشگوزەرانى گەل، خەبات و تێكۆشان بۆیە گەر چاوەڕوانى ئەمانەى لاى خۆمان بین هیچمان لە روفاتى ئەنفالەكان زیاتر نابێ. بۆیە تەنها سەرچاوەى موراڵ پەكەكەیەو هیچى تر با هەموو بەیەكەوە باوەش بە و خەباتەدا بكەین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

