هەڕەشەكەى مەسعود بەرزانى لە ڕۆژنامەنووسان چووە بوارى جێبەجێكردنەوە
03/10/2009, 12:00 (GMT+1)

سوتاندنى ئۆتۆمبیلەكەى بەختیار سەعیدى ڕۆژنامەنووس سەرەتای هەڵمەت و شێوازێكیترى دەسەڵاتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆكان و دەمكوتكردنى ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان,ئەگەر چى تا ئێستا نەیاتوانیوە بە كوشتن و زیندانى كردن و غرامە كردن ئازادى لەغاو بكەن و كارى ڕۆژنامەنووسى پەك بخەن دەڵنیابن بەم كارەشیان ناتوانن تەنها یەك هەنگاو پرۆسەى بەرەوپێشچوونى كارى ڕۆژنامەگەرى بەرەو دوواوە ببەن بۆیە پێویستە لەسەر تەواوى ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆكان و میدیا ئازادەكان و نوسەران و ڕۆشنبیران هەڵوێست وەرگرن و بێدەنگ نەبن لەئاست ئەو مەترسیەى كە ڕووبەڕوى ئازادى نویسن و قسەكردن بووەتەوە ....
بۆیە وەك نووسەرو ڕۆژنامەنووسێك دڵتەنگى خۆم دەردەبڕم بەرامبەر ئەو زیانە ماددیەى كە بەر ڕۆژنامەنووسى ئازاو بوێر بەختیار سەعیدى هاوڕێ و هاوپیشەم گەشتووە ئومێد ئەكەم و لەخوام داوایە جێگەكەى بەزووى پڕ بێتەوە بە كاك بەختیاریش دەڵێم ئەگەر چى تۆ زیانى مادیت بەركەوتوو بەڵام ئێمە گەلێك دڵخۆشین كە خۆت سەلامەتى چونكە خودا نەكردە ئەگەر میللەت بەختیار سەعیدى لەدەست بچوبایە ئەوا زەرەرێكى زۆرمان دەكرد خۆت خۆشبیت مرۆڤ دەتوانێت ماڵ و سامان پێكەوە بێت و كۆیبكاتەوە و زۆرى بكات بەڵام هەموو سامان و دارایی دونیا ناتوانێت مرۆڤێك دەست بخاتەوە ,خۆشحاڵین كە خۆت هیچت لێ نەهاتووە و ساغ و سەلامەتى ,گەر خاوەنى هەزاران ئۆتۆمبێل بویتایە هێندەى ویژدان و گەروت سودت نەبەخۆت و نە بە میللەتەكەت نەدەگەیاند تۆ بەو هەڵوێست و مەردایەتیەت لە ڕووبەڕووبوونەوەى دەسەڵاتى مافیاى كوردى مێژوویەكى پرشنگدارت بۆ خۆت نەخشاند .
-هەڵەبجەى شەهید
Yahoo.com@ Nasehh2007
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

