تاڵەبانى كەوتووەتە تەڵەى تەكنەلۆجیاوە.
23/01/2010, 12:00 (GMT+1)

بێ گومان كاتى خۆى كەناڵە ئاسمانییەكان نەبوون و تەلەفزیۆن نەبوو سەرەڕاى هەمووشى ئازادى نەبوو، ئەمە واى كرد گەلى كورد نەتوانێت بە باشى سەركردەكانى خۆى بناسێت، جا كەس وەك تاڵەبانى تواناى مەلەكردنى نییە لە ئاوى لێڵدا، لاى چەپەكان ئەوپەڕى چەپ بوو، لاى ئاغاكان یەك ملیۆن جوێنى بە (عبد الكریم قاسم) دەدا، لاى كوردپەروەرەكان ئەوە قورعانى دەخستە سەر پشتى حوشترو دەیناردەوە بۆ دورگەى عەرەبى، لەسوریاش ئەوە پارێزەرى نەتەوەى عەرەب بوو ودژى ئیمپریالى ئەمریكا بوو، پێشمەرگەو جەماوەریش لە گەڵ تاڵەبانیدا هەر یەكەو بە خەیاڵى خۆى شۆڕشى لەگەڵ تاڵەبانیدا دەكرد.
بەڵام تەلەفزیۆن و كەناڵە ئاسمانییەكان و ئەنتەرنێت و بەگشتى تەكنەلۆجیا، تاڵەبانیان ئاوەڕووت كردوەو حەقیقەتیان خستوەتە دەشت كە هیچ نییە تەنها شێت و شەیداى دەسەڵاتە، ئەو قسەیەى ئەمڕۆ دەیكات و هەموو كەس گوێى لێ دەبێت و دەیبینێت سبەى قسەیەكى تر دەكات كە پێچەوانەیەو هەمان ئەو خەڵكە ئەو قسانەش دەبیسێت و دەیبینێت. ئاى لەم نەهامەتییە تووشى تاڵەبانى بووە، لەوە ئەچێ ئێستا خۆزگە بە زەمانى چراو هاتۆچۆ بەكەرو قاترو ئەو شتانە ببات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

