په‌راوێزکردنی ده‌نگێ کۆچه‌ری کورد بۆ؟
25/05/2009, 12:00 (GMT+1)

لێره پرسیارێك خۆی ئه‌خاته پێش ئایا هۆی چیه ئه‌م دوو بنه ماڵه کۆچرهوی کوردیان نهخستوته نێو بهرنامهکانیـــان و نهلهنزیك و نه له‌دوور باسی نیه له میدیاکانیان وه به تاێبه‌تی کۆچرهوی ئۆروپا که‌ژماره‌یان زۆره؟
هه‌ڵبه‌ته هه‌موو لایه‌ك ده‌زانی پاش زیادبوونی کۆچرهوی کورد و ئاشنابوونیان به وکه‌ش وهه‌وای ئازادیه یی که بــۆ هه‌ر تاکێك بێ جیاوازی له ره‌نگ و ره‌گه‌ز به‌رقه‌راره و سه‌روه‌ت وسامانی وڵاته‌که دابه‌ش ده‌کرێ به‌یه‌ك سانـــــی وسزادانی هه‌رکه‌سێك وله هه‌ر پلێیك بێت پێشێلکاری ئه‌نجام بدات وئه‌وانیش هه‌مان مافیان هه‌یه که‌چی ئه‌م مافانه‌ی له وڵاتی بێگانه هه‌یانه له هه‌موو رووێکه‌وه له وڵاتی خۆیان نیانه‌و بگره هه‌ر خه‌ونیشی پێوهئهبینن گه‌ر خهونیــــش قه‌ده‌غه‌نه‌کرێت ئه‌م جیاوازیه که هه‌ستی پێده‌که‌ن کاری کردۆته سه‌ر گۆڕانی بیرورایان له‌هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی قورغکراوی هه‌رێم وئه‌م زانییارانه به‌هۆی مێشك وه‌ستاوه‌کانیان وکاسهلێسهکانیان به ده‌ست ده‌گات وله ئه‌نجامه‌که‌ی گه‌یشتون که ده‌نگێکی وه‌ك خۆیان ئه‌یانه‌وێ ناییته دی و گه‌ر ئه‌م کاره‌ش بکه‌ن ئه‌وه خزمه‌تی دژه‌کانیان دهکـــــــــهن به‌رای خۆیان وه‌ئه‌مه‌ش رستییێکه هه‌ر ئه‌مه‌شه بۆته په‌راوێز و که‌نار کردنی کۆچرهوی کورده و هه‌ر بیانووێکیــش یان پاساوێك دوورست که‌ن بۆ ئه‌م کاره چاپهڵهیان هه‌ڵبه‌ته دوور ئه‌بێ له راستی وکه‌س نالێ ئامین
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

