د.بەرهەم گەمارۆ نەدراوە , بەڵكو خۆى بێ دەسەڵاتە
04/01/2010, 12:00 (GMT+1)

خزمەتى هەموو كوردستان دابوو لە هەموو روێكەوە . ئێستا لە لایەن تەرەفى د.بەرهەمەوە هێندە پەڵپ و بیانوو دەهێنرێتەوە ,هێندە كار بۆ چارەسەركردنى كێشەكان ناكرێت,یەكێ لە و گرفتانەى كە باسدەكرێت و كردویانە بە كۆسپ لە بەردەم كارەكانى كابینەى شەشەم كورتهێنانى بودجەیە , كە ئەم گرفتە لە سەرەتاى دەست بەكاربوونى هەموو كابینەكان هەبووە بەتایبەتى لە كابینەى پێنجەم بەڵام بە ماوەیەكى كورت و خێرا چارەسەرى بۆ كرا . لێرە دەكرێ چەند پرسیارێك بكەین كە ئایا بۆچى هەر لەگەڵ دەستبەكاربوونى كابینەى شەشەم گەورەترین كێشەى ئەم ووڵاتە بوو بە كارەباى نیشتیمانى و كە تا ئێستاشى لەگەڵ دابێ هەركە دەبێتە سەعات (12)ى شەو كوردستان دەبێتە گۆرستان كە ئەمە بۆخۆى عەیبێكى یەكجار گەورەیە كە لەدواى ئەم هەموو دەستكەوتە كەچى گرفتى سەرەكیمان ببێتەوە كارەبا و بگەرێینەوە دواوە ئەمەش بۆ دەسەڵات نەشكانى سەرۆكى حكومەت دەگەرێتەوە بەسەر ئەم وەزعەدا , بفەرموو سەرۆكى حكومەت د.بەرهەم ئەگەر ئەو كەمال و جەمالە بووى كە حیزبەكەت بە سەر شانتى هەڵدەدا تۆ ئەوەى كە خۆت ناوت ناوە قەیرانى كورتهێنانى بودجە كە رێژەكەى (550) ملیارد دینارە بە بەرهەم و ئینتاجەكانت چارەسەرى بكە خۆ رێژەیەكى هێندە زۆر نیە , ناكاتە چارەگى ئەو پارەى كە خۆت و سەرانى حیزبە كەت لە خێر و بێرى ئەم ووڵاتەى هەڵدەلوشن . لە دواى دەستبەكاربوونى د.بەرهەم چەندان قەزاو ناحیە رووبەروى كێشە بوونەتەوە دیارترینیان كێشەى (پیرەمەگروون) بوو كە لە سنورى دەسەڵاتى خۆى و حیزبەكەیەتى ئەمەش لە بێ بەرنامەیىو بێ سەرووبەرى نەبێ هیچى دیكەى لێ ناخوێندرێتەوە . گەورەترین كێشەى د.بەرهەم نەبوونى متمانەیە لە لایەن هاوڵاتیانەوە لەو كاتەى د.بەرهەم بوو بە سەرۆكى حكومەت هەركەسێك وایزانى كە كوردستان كارگەیەكەو ئیتر لە كار كەوت كە خۆشى وا دەرچوو , سەیر لەوە دایە كە خۆشى بە گومانە لە كارەكان و ئەوەتا لەوەتەى دەست بەكاربووە كەسێك نەیبینیوەو نەهاتووە ئەم هاوكێشە ئاڵۆزە شیبكاتەوە , كەچى لەوەتەى دەست بەكاربووە هەر لە سەفەرى ئەوروپاو ووڵاتانى دەوروبەرە بەناوى دیپلۆماسى هاوپەیمانى (كە هیچ كاریگەرى و ئەنجامێكى لەسەر ئاستى پەیوەندیەكان نەبووە) (كەواتە بۆ جەو گۆرین بووە) , وەك ئەوەى لەم هەرێمە هیچ كێشەیەك نەبێ , نەخێر ئەمە گوێنەدانە بە وەزعى خەلڵك و ئەو ژیانە كوڵە مەرگیەى بەهەر حاڵ دەیگوزەرێنێ . بۆیە دەلێم دكتۆر بەرهەم ئەگەر سەرۆكایەتیت پێناكرێ فەرموو پۆستەكەت بەجێ بێڵە و خەڵكیش فێرە خۆ دزینەوە و مشە خۆرى مەكەو ئەم دەستكەوتەش مەخە مەترسیەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

