تیبینی یەک بۆ بەرێز حکیم حەسەنزادە، قسەکەری حدک و مەلاحەسەنی رەستگار بڵاوکراوە لەکوردستان پۆستدا.
22/07/2010, 12:00 (GMT+1)

جەنابەت وەکالەتی مەلاحەسەنی رەستگار و حدکەت وەئەستۆی خۆگرتوە، هەرچەنە وا دەردەکەوەی کە لە تۆ رەخنەکان حاڵی نە بووبی. ئایا مەنتەقیتر نەبوو، مەلاحەسەنی رەستگار و حدک بۆ خۆیان وەڵامی ئەو سی نوسەرانەیان دابایەوە؟.
لانی کەمی ئەو مەسەلەیە ئەو بوو کە ئەرکێک بۆ بێکارانی کۆیە درووست دەبوو و ساتێک لە بێکارێ رەهاییان دەبوو و مەشغەلەیەکیان بۆ درووست دەبوو و ئیتر چیتر تووشی هەڵە لێدوان و لێکدانەوە نەدەبوون. بەرێز قسەی پێشینیان بخوێنەوە، بێ دەلیل نیە کە دەڵێن، " زیندوو وەکیلی پێویست نیە".
رێزدار حکیم، میللەتی کورد بە دەیان ساڵە کە قۆربانی ئەو جۆرە ڕەفتار و رەووشی ئی وەکوو جەنابەتە. باوەڕ بەفرموون، کە ئەو ئەخلاق و کردەوەی ئی وەکوو تۆ مەلاکان و داروودەستەکەی بێکاری کۆیەی درووست کردوون. ئەگەر جەنابەت لە وەکالەتی ئەوان قسە نەکەی، ئەوان ناچار دەبن بۆ جاریکیش بێ زاریان بەکەنەوە و لەسەر ڕاستییەکان و ڕووداوەکانی حیزبێ، هەرچەندە کە بڕواشیان پێ نیە لێدوانێ بکەن.
تۆ هیج فکرت لەوە کردۆتەوە؟ بەو حەرەکەتی ڕەوا ناڕەوا دەکەی و ئاغاو باڵاسەری بۆ خۆت و دۆستانەت درووست دەکەی. بەرێز بەسە نوکەری و پێ هەلاگوتنی چاواشی کردنی ئەو کەسانە، هەرچەند بۆ جەنابەت جارە زۆر زۆر زوووە لەو شتانە حاڵی بێ.
من بەش بە حاڵی خۆم لە وتارەکەت، وەلامی خۆم وەرگرتەوە، ئێوە بڕاستی زوور زۆ حاڵی دەبن، بەڵام بەداخێکی زۆر گرانەوە زۆر زۆر درەنگ لە مەسەلەکان تیدەگەن، بەرێز تۆ و مەلاحەسەنی رەستگار و داروودەستەکەی کەمپنشنی کۆیە درووست وەک ٢١ ساڵی لەوەوەپێش فکر دەکەنەوە.
بەداخەوە تەرەفەی زەرەرمەند و دۆراوی ئەو جۆرە سیاستە و بۆچوونانە خەڵکی کوردە کە دەبێتە قۆربانی ئەو رەووشت و ڕەفتاری ئاوای جەنابەت و مەلاحەسنی رەستگار وجەماحەتەکەی. .
یەکێک لە هۆکارییەکانی ناکارا و کەمپنشین بوونی برادران، رۆی قسم لە گەڵ هەموویانە، ئیوەن، کە بە ئافەرین و بارەقەڵا و ........ پێ هەڵاگوتن ئەوان تەشویق دەکەن ناکارا بن و وابیر بکەنەوە کە کردارو ڕەفتار و وتاریان بەرحەقە.
دووهەم، برای بەرێز، هەر چەند تۆمەت لێدان و قسەکردنی چەوت و ناڕەوا، بۆتە بەشێک لە فەرهەنگی سیاسی مەلاحەسەنی رەستگار و دارودەستەکەی، بڵام ئەگەر دەتهەوێت تۆمەت بەخێتە پاڵ مەڵپەرەکان کە گوایە سەر بە حدکان، پێویستی بە دید و میشکێکی ئاوەڵەتر و بێ لایەن و بە عینەکی غەیر حدکەوە هەیە.
جەنابتان دەفرموون کە ئەو بابەتانە لە مەڵپەرەکانی سەر بەحدکا بڵا کراونەوە، بەرێز خۆ ئەوە قسەکانی مەلاحەسەنی رەستگار و تۆمەتەکانی داروودەستەکەی نین کە جەنابەت بە بپێجەوانەوە لێیان حاڵی بووبی و تەحلیلیان لەسەر لێ بدەێ.
بۆ ئەوەی کێشەی باشتر حاڵی بوونی جەنابەت راڤە بکم، بە بەشێک لەو مەڵپەرانە ئیشارە دەکەم کە ئەو بابەتانەیان داناوەن، ئەو مەڵپەڕانە بریتین لە: کوردستان پۆست، کوردستان نیت، پێنوسەکا، پارتی چارەسەری دێموکرات، بیری نوی، وە مەڵپەری قەلادزە و... ئەوەندی من ئاگادارم هیج یەک لەو مەڵپەڕانە سەر بە حدکا نین، من ناهەوێت بە زار ئەوانەوە قسەبکم.
دیسان ئەو شێوە درۆهەڵبستن و تۆمەت لێدانەی جەنابەت ئەوەی دەسەڵمێنی کە ئێوە چەند لە قەزایا حاڵیین و تێدەگەن. بەرێز ئەورۆ دنیا، دنیای ئینترنێت و ئەلکترۆنیکە، لە کەمترین ماوەدا زۆرترین بڕی زانیاری دەگوازترێتەوە، مڕوڤ پێویست ناکا بە درۆکانی جەنابەت قەناعەتێ بکا، هەر ساتێ پێ خۆش بێ دەتوانی بەدواچوونی راست و ناڕاست بوونی وتار و نووسین وهتد بکا.
من پێموایە پێویستە، بڕاستی ئەوەی لە قۆلایی دەڵمەوە دەڵیم، جەنابەت پێویستی بە خۆ شیکردنەوە هەیە، کاکی برا دەست لەو چەشنە نووسین و هەلوێست دەربڕین هەڵگرە، دانا ٢١ سالێ دیەکە تۆ پەشیمان دەبێتەوە بەلام ئەوساتە ئیتر درەنگە. کاکی براخەڵک ئێوەی باش ناسیوە و دەزانی لەو کێو ئێوە چ تابن پێ دەدرێ.
بۆ زانیاری تۆ بە هۆمیدی ئەوەێ ئاستی تێگەیشتنت بەرز بێتەوە ئەو چەند ڕووداوەت وەبیر دەهێنمەوە.
لە لایەک بەرێز خالێدی عەزیزی سکرتێر گەشتی حدک شکرێ دەشکێنێ و تەفسیری مادەکانی ١٩ و ١٥ دەی یاسای جەمهۆری ئیسلامی شیعەێ ئێران دەدا و داوای دانوستان لە گەل نیزامی کۆنەوپەرەستی بە کۆمەڵ کورد کۆژی ئیسلامی شیعەی ئێران دەکا و لەو باوەڕەدایە کە قانوونی ئەساسی ئیران مەوودای کاری سیاسی بۆ حدکی تێیدایە.
و لەلایەکی دیکە قادر وریا لەو باوەڕە دایە ئەگەر کورد لە قسەکانی موسەوی، کەرووبی لە پێوەندی بۆچونەکانیان لەمەڕ لە سێدارەدانی ٤ لاوی بێتاوانی کورد پەیڕەوی نکا، لە سیاسەتێ نازانێ. و لە شوێنیکی دیەکەوە مەلا مەلا عەبدوڵڵای حەسەنزادە بە شکرشاکاندنی دوو هاوڕی حێزبی رازی نیە و هێڕش دەکاتە سەر پێشمەگەکانی پژاک و لەو پەڕی بێ ئینسافی دا دەڵێ قەندیل جی حەسانەوە و حەوێنەوەی ئازادی خوازانی پژاکە.
لە هەمووی ئەوانە سەیرتر ئەوەیە کە دەفتەری سیاسی حدک لە بەیاننامەکەی دا لە پێوەندی ٢١ مین ساڵیادی تیرۆکردنی دوکتور قاسملو بەدەستی رژێمی کۆنەپەرەستی ئیسلامی شیعەی ئێران، وا دەنووینێ کە ئالا هەگری سیاسەتەکانی دوکتور قاسملون، بڵام بەداخەوە لەبیریان دەچی کە یەکێک لە ئەندامانی ئەوناوەندییە ، ٢١ ساڵ لەوەو پێش، دوای شەهیدبوونی دوکتور قاسملو چی گوتوەو ئێستا چ دەڵێن. ڕاستە کە دەڵێن مەوودای درۆ کورتە.
بڵام سەیرتر لەوەش ئەوەیە کە بەرێزتان، کاک حکیم حەسەنزادە، لە دنیای پێشکەوتوی ئەوڕۆدا بێ ئەوەی فکر لە قسەکانی خۆت کەیەوە دەتهەوی پاکانەی مەلاحەسەنی رەستگار و دارودەستەکەی بکەی، و دەڵێ:
"..... وتهکانی کاک حهسهن لێکدینهوه، ناوبراو بهداخ بوونی خۆی بۆ شههید بوونی نهمر قاسملو دهربریوه بهو مانایه که پێی خۆش بووه شههید قاسملو له ژیاندا مابا تا ئهو توانیبای به رهقابهتیکی ساڵم مهیدانی سیاسهتی پێ چوڵ کردبا"
هەرچەند بۆ ئەوەی نەدەبوو، نووسراوەکەی بەرێز حکیم لێکدانەوەی لەسەر بکرێت، لەبەر ئەوەی پڕ لە شتی سەیرە، بەڵام بەناچار بۆ ئەوەی خۆدی کاکە حکیم باشتر لە نوووسینەکەی حاڵی بێ و تبگا چەندە لە هەڵەدایە ئەو بەشە لە وتارەکەێ شەوق لێدراوەتەوە.
تیبنی لەسەر چەشنی لێکدانەوە و خوێندەوەی کاک حکیم حەسەنزادە ئەویە، کە بەرێزیان قسەکانی مەلاحەسەنی رەستگار لە مەڕ دکتور قاسملو، بە بەداخ بوون و بەپەرۆش بوونی مەلاحەسەن لە بەرامبەر کردەوەی ئێران دەرحەق بە دوکتور قاسملو بە خەڵکی دەفرۆشی و لە قەڵمیان دەدا.
کاکی برا هەڵاواردی خویندەوەی جەنابەت لە گەڵ مەبەسەتەکانی مەلا حەسەنی رەستگار و داوروودەستەکەی زۆر لەو زیاترن کە تۆ هەستت پێیان کردووە، ئەوان دوکتور قاسملو بە "جاش و خائین" ناو دەبون و هیوا بوونی لە مەیداندا بۆ بەربەرەکانی سیاسی لە سەر ئاستی حۆرمەت و هتد ناخوازن بەڵکوو لەو باوڕەدا کە دکتور قاسملو جاش و خائین بووە.
بەرێز حکیمی حەسەنزادە، ئەوەندە ساکاو و ساویکەیە کە بیر دەکاتە هەموو کەس وەکوو خۆی دەبی حاڵی بوون و تێگەیستن و خوێندەنەوی مەسایل بکا. وتارەکانی مەلاحەسەنی رەستگار راستییەکانی دڵی ئەو راڤە دەکەن.
کاکی برا مەلا حەسەنی رەستگار لەسەر دوکتور قاسملو ئەوەی گوتبوو:
"پێمان خۆش بوو دوكتور قاسملوو بمێنێ تا ئێمه له مهیدانی سیاسیدا شكستی بدهین و نیشانی بدهین ئهو رێگهیهی خۆی و جهماعهتهكهی گرتویانهته پێش رێگهیهكی چهوت و ههڵهیه و بهرهو ههڵدێری خهیانهت دهروا." و له بارهی ئهو تێكههڵچونانهی كه ئهو كاتی له نێوان دوو لایهندا هاته ئاراوه د.قاسملوو به فهرماندهری شهڕهكان دهزانێ و ڕایگهیاندووه: " ئهمه نهوعێك جاشهیهتی بوو بۆرژێم و قهرارگاكانی رژێم"
کاکە حکیم تکایە، عینەکی خوێندەوەت بگۆرە، جەنابەت پێویستێ بە سەردانی دوکتوری چاو و میشک هەیە، کاکی من، مەلاحەسەنی رەستگار دەڵێ، "ئێمە" ........ بەمابایە........ نیشانی بەدین ئەو رێگەیەی خۆی و......... گرتویانەتە پێش....... چەوت و هەڵەیە و بەرەو هەڵدێری خەبات دەروا......... ئەمە نوعێک جاشایەتی بۆ رژێم و قەرار گاکانی رژێمە.
کاکە حکیم لێرەدا، مەلاحەسەنی رەستگار ناڵی ئەمن، دەڵێ "ئێمە"، ناڵی لە مەیدانێکی ئازادی سیاسی دا، دەڵێ لە مەیدانی دا، نێگوتە بە پەرۆشی دوکتو قاسملویە، دەڵێ بڕیا بەمابەیە پێمان نیشان بدابایە کە رێگەی ئەوان چەوت و بەرەوڵدێر دەچێ، راستی ئەوە وتارەی ئەوەیە کە مەلاحەسەن و جەماعەتەکەی بەداخەوە ئاوا بیر دەکەنەوە. لە قسەکانی مەلاحەسەنی رەستگار و داروودەستەکەی کۆمەڵێکی زۆر و زۆردای تێدایە، بۆ نمونە، بمێنی، بەدین و .......
بەرێز حکیم من پێموایە، جەنابەت بەجێ تەحلیل لەسەر شێوازی نووسینی پێشمەرگەیەکی بێناو زۆر زۆر باشترە لەخویندەوەی وتارەکانی سەرکردایەتی حدک دا کۆنجکاوی بکێ، لانی کەم قازانجەکەی ئەوەیە، تووشی هەڵەی ئاوا ساکاو و ساویکە نابێ.
ئامۆژگاری یەکەم بۆ جەنابەت هەبوو، بەرێز باشترە لە دەربڕینی را و نوواندی هەڵوێست هێندێک کەمتر خێرا بێ، لەوانەی جەنابیشت ٢١ ساڵ دواتر هەست بە هەڵەکەت بکێ و لێ حاڵی بێ، ئەوڕۆ چەت گوتوە، و پەشیمانی بەدوادا بێت.
تازە هەرکەس لە گەل بیرو رای ئیوە نەبێ خۆ خەتای نکردووە و کەفر نیە و پێویستیش ناکا لایانگری حدکا بێ. هەموو ئنیسانێک لە دەربڕینی بیر و باوەڕی خۆی ئازادە، بەمەرجێک، قسەی چەوت و تۆمەتی ناڕەو لەهیچ ئەحەدی ندا.
جەنابتان دەفرموون کە مەڵاحەسەنی رەستگار ئەو کاتە لە گەڵ دوکتور قاسملو لە شەڕ دابوون، بەڵام ئەوە چە رەبتێکی بە کەڵک وەرگرتن لە وشەی " جاش و خەیانەتکار" رەوە هەیە، ئەگەر مەلا حەسەنی رەستگارو داروودەستەکەی ئەو کاتە دوکتور قاسملو پێ جاش بووبی، باوەڕ بفرموون ئێستاش هەر وەکوو ئەو کاتە بیر دەکەنەوە.
مەلاحەسەنی رەستگار و داروودەستەکەی ٢١ ساڵ لەوەو پێش ئەو شتەیان گوتوە و بڕاواشیان پێ بوو، راستە ئێستا جەنابەت هەوڵ دەدەن، ئەو هەڵە و لاری ئەو کاتەیان بۆی ڕاست کەیەوە، بڵام ئەوە هەوڵێکی بێ سەمەرەیە، چوون ئەو کەسانە بڕوایان بە تۆ نیە.
شتێکی تر ئەوەیە خۆ مەلاحەسەنی رەستگار ماوە و نەمردوە و دەفتەری سیاسی حدک لە سەر جێ خۆیەتی، چۆنە ئاوان قسە ناکەن بڵام جەنابەت بوویتە قسەکەر و وەکیلی مەلاحەسەسنی رەستگار و حدک.
بەرێز پێموایە باشترە حدک یان مەلاحەسەنی رەستگار، خۆیان وەڵامی ئەو مەسەلەی بدەنەوە. ئایا بە بۆچوونی جەنابەت ئەوە مەنتەقیترنەبوو ئاوان ئەو ئەرکەی بەجێ بەهێنن، تاکوو جەنابەت نووسینەوی وەڵامی ئەوان بکەی؟.
ئەو باس و وتارانە، کێشەیەکی میژوویی و شەڕ لە سەر کورسی پیس و پۆخەڵی دەسڵات ودرێژە دانی مەوودا و ماوەی کەمپینشینیە، من لە باوەڕدانیم بەرێزتان بتوانن هەڵگری قۆرسایی ئەو کێشەیە بن، جاری زۆر زۆر زووە کاکە حکیم بتوانی تاقەتی بەو جۆرە کێشانە بشکی.
بیگومان تۆش لە داهاتوودا پەشیمان و شرمندەێ ئەو قسانە ئەوڕۆت دەبێ، بەرێز ئەوەت قەت بیر نەچی و هەمیسە لە بەر چاو بێت، "زیندوو وەکیلی ناوێت"، ئیتر چیتر با ئەو رێبەرەانەی کەمپنشینی کۆیە لەوە زیاتر بەد عەمەل و عادەت و فێری تەنبەلی و بێکار و ناحەز لێدوان و پاشەملە قسەکردن نەکەین.
*نووسەری ،تارمایی نگریس وشومەوە.
رێکەوتی ٢٣/٧/٢٠١٠ زائینی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

