ئەگەر سۆسیالم هەبوو با بیبڕن
07/08/2009, 12:00 (GMT+1)

بۆ خوێنەرانی ئەو ماڵپەرە و جەماوەری كوردستانی ڕادەگەیەنم كە من رەگەزنامە و پاسپۆرتی هیچ وڵاتیكم نییە تا سۆسیالم پێبدەن، سەبارەت بە خێزانەكەیشم ئەو لە سەرەتاوە تا خانەنشینی هەر كاری كردووە نەك سۆسیالی وەرگرتبێ.
بۆیە داوا لە كوردستان پۆست دەكەم بچێتە لە دامودەزگاكانی تایبەت بە پەنابەران وردبینی خۆی بكات و گەر من یان خێزانم سۆسیالمان لەو وڵاتە وەردەگرین، بێ دوودڵی با بیبڕن.
سەبارەت بە سەفەركردنیشم بۆ ئەو وڵاتە یان هەر وڵاتێكی تر بە ڤیزا و پاسپۆرتی عێراقی بووە نەك بە پاسپۆرت یان رەگەزنامەی هیچ وڵاتێكی تر، ئەو هەواڵەی سەرچاوەكەتان هیچ بنەمایەكی نییە، جگە لە تۆمەت بخشینەوەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

